(1) بەشی ئینگلیزی فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان یەکەمین چالاکی لە (زنجیرە چالاکییەکانی خوێندکاران و دەرچووانی بەشی ئینگلیزی) ئەنجامدا
The English Department at Faculty of Humanities and Social Holds its First-ever DENG Student and Alumni Activities Series Event
Last Tuesday, Nov 3, 2021, the English Department at the Faculty of Humanities and Social Sciences held its first Student and Alumni Activities Series event. The event featured two DENG alumni, Nishan Shwan, MA student at University of Kurdistan Hewler (UKH) and translator & social media producer at the Chinese Consulate-General in Erbil, and Aween Omer, an MA Student and Assistant Lecturer at University of Sulaimani. The two speakers presented a seminar titled "The Importance of Staying Motivated While Studying and Planning for Life after Graduation." The seminar aimed at improving students' motivation and setting career goals during their study program so that they can better prepare themselves for life after college. The event ended with a Q&A and session that enabled the participants to ask questions and exchange opinions and information.
It is worth mentioning that the Student and Alumni Activities Series is a part of the English Department Activities Committee' initiative to provide students an opportunity to engage in skill-building activities in various areas including English language proficiency, planning, public speaking, leadership, and professional relations. The event is planned to be held every Tuesday at 10:30 AM and is open to all DENG students, alumni and staff.
رۆژی سێشەمەی رابردوو رێکەوتی ٣-١١-٢٠٢١، بەشی ئینگلیزی فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتەکان هەڵسا بە ئەنجامدانی یەکەمین چالاکی لە زنجیرە چالاکیەکانی خوێندکاران و دەرچووانیی بەشەکەی. بۆنەکە تایبەتکرابوو بە سمیناری دووە لە دەرچوانی بەشی ئینگلیزی، (نیشان شوان) کە خوێندکاری ماستەرە لە زانکۆی کوردستان-هەولێر و وەرگێر وبەرێوەبەری سۆشیال میدیا لە کونسوڵخانەی چین لە هەولێر،و (ئەوین عمر) خوێندکاری ماستەرلە زانکۆی کوردستان-هەولێرو مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی. دووە قسەکەرەکە سمینارێکیان پێشکەش کرد لەژێر ناونیشانی (گرینگی هاندانی خود لە کاتی خوێندن و پلاندانان بۆ ژیانی دوای دەرچوونیان لە زانکۆ). ئامانج لەم سمینارە بەرزکردنەوەی ئاستی هاندان و دانانی ئامانجی پیشەیی خوێندکاران بوو تاوەکو بتوانن باشتر خۆیان ئامادەبکەن بۆ ژیانی دوای خوێندنی زانکۆیان. چالاکیەکە بە پرسیار و وەڵام کۆتای هات ئەمەش وایکرد بەشداربووان بتوانن پرسیارەکانیان ئارەستەی قسەکەرەکان بکەن و زانیاری و بیرواکانیان ئاڵوگۆربکەن.
شایەنی باسە (زنجیرە چالاکیەکانی خوێندکاران و دەرچووانی بەشی ئینگلیزی) بەشێکە لە دەستپێشێخەری لیژنەی چالاکیەکانی بەشی زمانی ئینگلیزی مەبەست لێی رەخساندنی هەلێکە بۆ خوێدنکاران و دەرچووان تاوەکو بتوانن بەشداربن لە چالاکی بەدەستهنان و پەرەپێدانی شارەزایان لە چەند بواری جیا لەوانە گەشەپێدانی توانستنی زمانەوانی، پلاندان، وتاردان، سەرکردایەتی کردن و پەیوەندیە پیشەیەکان. پلان وایە ئەم چالاکیە هەموو رۆژانێکی سێشەمە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکەی بەیانی سازبکرێت و گشت خوێندکاران و دەرچووان و ستافی بەشی ئینگلیزی دەتوانن بەشداربن..