ISSUE 22 (2016)
Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye | نووچەنامەی زانکۆی کۆیە
Issue #22, October 2016 | Jhimarey 22, Mangí 10, Sallí 2016 | ژمارەى 22، مانگی 10ساڵی 2016
پێشكەشكردنى ماستەر و دكتۆرا دەستى پێكرد
بەگوێرەى ڕێنماييەكانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى، زانكۆى كۆيە خوێندنى باڵا دەكاتەوە لە ساڵى خوێندنى ٢٠١٦-٢٠١٧، بۆ ئەم مەبەستە خوازياران دەتوانن لە مڕۆوە داواكارى پێشكەشى ماستەر و دكتۆرا بكەن.
شاندێكى زانكۆى كۆيە سەردانى زانكۆكانى وڵاتى ئێرانى كرد
شاندێكى زانكۆى كۆيە بە مەبەستى دروستكردنى پەيوەندى ئەكاديمى لەگەل چەند زانكۆيەك سەردانى ولاتى ئێرانى كرد و ژمارەيەك ياداشتنامەى لێكگەيشتنى واژۆكرد لەگەل زانكۆ بەناوبانگەكانى ئەو وڵاتە.
ڕۆژى هەينى ٢٨/ ١٠/ ٢٠١٦ شاندەكەى زانكۆى كۆيە بەسەرۆكايەتى بەڕێز پ.ى.د.وەلى محمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ گەيشتنە وڵاتى ئێران، ئەجێنداى سەردانەكە بينين و گفتوگۆلە خۆدەگرێت لەگەڵ بەرپرسانى چەند زانكۆى وڵاتى ئێران.
سەرۆكى يەكێتى زانكۆكانى وڵاتانى عەرەب سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد
ڕۆژى يەك شەممە ٢٠١٦/١٠/٣٠ كاتژمێر ٣ى عەسر بەڕێز دكتور سلطان أبو عرابي العدوان سەرۆكى يەكێتيەكە بەياوەرى بەڕێزان پ.ى.د.ئەحمەد دزەيى سەرۆكى زانكۆى سەڵاحەدين و د.محمد سديق خۆشناو سەرۆكى زانكۆى لوبنانى فەرەنسى لە لايەن بەرێزان پ.ى.د.سەعيد ساڵح حەمەدەمين ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارايى و پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا و ڕاگرى فەكەڵتيەكانى ئەندازيارى و زانست و تەندروستى و ئەميندارى ئەنجوومەن و بەڕێوەبەرى ڕاگەياندنى زانكۆوە پێشوازى كران.