خوێندكارێكى زانكۆى كۆيە خەڵاتى دەزگاى ڕوانگە لە هونەرى فۆتۆ وەردەگرێت
News #12, Issue 12, Dec 2015 | Núcey #12, Jhimarey 12, Mangí 12 Sallí 2015 | نوچەی ١٢، ژمارەى 12 مانگی 12 ساڵی 2015
خوێندكارى زانكۆى كۆيە ڕەوێن نەجمەدين سەعيد بە فۆتۆيەك بەشدارى دەكات لە پێشبركێيەكى دەزگاى ڕوانگە بۆ كەسايەتيە بەهرەمەندەكانى ساڵى ٢٠١٥، ڕەوێن خوێندكارە لە فەكەڵتى ئەندازيارى / بەشى تەلارسازى - قۆناغى پێنجەم، ماوەى دوو ساڵە خووى داوەتەوە كارى فۆتۆگرافى و دەيەوێت لەم بوارەدا بەهرەكانى بەكاربهێنێت و گەشەيان پێ بدات، هەرچەندە ڕەوێن دەڵێت تايبەتمەندى فۆتۆكانم لەسەرەتادايە، بەڵام ئەمە نەبووە بەربەست تاوەكو نەتوانێ يەكێك لە خەڵاتەكانى دەزگاى ڕوانگە بباتەوە، بەڵكو متمانە بەخۆبوون و توانستە بەرزەكانى توانيان خەڵاتى يەكەمى بۆ مسۆگەر بكەن.
نهێنى فۆتۆكە چى بوو؟
ڕەوێن بەهرەكانى شاراوە نەبووە و هاوڕێكانى بە توانستە بەرزەكەيان زانيوە كە لە فۆتۆگرافيدا هەيەتى ، هەر بۆيە كە ڕێكلامى پێشبركێكە دەبينن هانى دەدەن بەشدارى بكات و تواناكانى بەدەر بخات، ڕەوێن دەڵێت " سه‌ره‌تا له لایه‌ن چه‌ند هاوڕێیه‌ک پێشنیاز کرا که به‌شداری بکه‌م له هه‌ردوو به‌شی فۆتۆگرافی و میوزیک، خۆشم رێکلامه‌کانم له که‌ناڵه‌کان ده‌دیت. بۆ هه‌ردوو به‌شه‌که به‌شداریم کرد و له هه‌ردووکیان گه‌یشتم به قۆناغی کۆتايی و چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا کردم، بەڵام لە كۆتاييدا لە فۆتۆگرافيدا سەركەوتنم بەدەست هێنا" جگە لە فۆتۆ، ڕەوێن لە ميوزيكيش شارەزايە و ئامێرى گيتارى كلاسيك دەژەنێت و چەند پارچەى ڤيديۆشى لە سۆڵۆى گيتارەكەى بڵاو كردۆتەوە. كليك لێرە بكە بۆ بيستنى پارچەيەك ميوزيك لە ڤيديۆيەكى تۆماركراودا.
ئەو فۆتۆيەى كە ڕەوێن بەشدارى پێكردووە لە پێشبڕكێكە پەيامێكى ڕەخنەئامێزى لەخۆگرتووە و گللەيى نامەيە دەربارەى ئەو دۆخە پشتگوێخراوەى كە دەرهەق بە كلتور و مێژووى گەلەكەمان ئەنجام دراوە ، سەبارەت بە شوێن و هۆى هەڵبژاردنى ئەو فۆتۆيە دەڵێت" شوێنی وێنه‌که له یه‌کێ له گه‌ڕه‌که کۆنه‌کانی کۆیه‌یه، مه‌به‌ستم له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وێنه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و په‌یامه‌ی که له خۆی هه‌ڵده‌گرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئێمه خاوه‌ن کلتور و مێژووێکی جوان و دێرینین به‌ڵام مێژووێکی له‌بیرکراو، وه هه‌رچه‌ند کلتوورمان جوان بێت و مێژوومان سه‌ختبێت ئه‌گه‌ر له‌بیری بکه‌ین ئه‌وه وه‌ک ئه‌و خانووه‌ی که به‌شێکه له کلتورمان به‌ره‌و کاولی ده‌چین و وه‌ک ئه‌و منداڵانه له وڵاتی خۆماندا ئاواره ده‌بین. بۆیه فۆتۆكە دەڵێت مێژووێکی له‌بیرکراو داهاتووێکی به‌تاڵ دروست ده‌کات" ئەم پەيامە فۆتۆى خوێندكارێكى زانكۆى كۆيە بەرەو لوتكە دەبات و لە نێو فۆتۆگرافەرانى هەرێمى كوردستان، خەڵاتى يەكەمى بۆ مسۆگەر دەكات.
بەهاى فۆتۆ لە كۆمەڵگەى سەردەم
لە پێشبڕكێكەى دەزگاى ڕوانگەدا فۆتۆگرافەرانى هەر چوار پارێزگاكەى هەرێمى كوردستان بەشداريان تێدا كردبوو، و كێبڕكێ بوو لەسەر بەدەست هێنانى پلەى يەكەمى پێشبڕكێكە، بەڵام لە ناوياندا ڕەوێن نەجمەدين توانى سەركەوتن بەدەست بهێنێت، دەربارەى پێوەرەكانى هەڵبژاردنى فۆتۆكان دەڵێت "جگه له پێوه‌ره گشتیه‌کانی فۆتۆگرافی؛ گرنگیه‌کی تایبه‌تیان به په‌یامی فۆتۆیه‌که ده‌دا، چونکه وێنه‌ی دووه‌م و سێیه‌میش خاوه‌نى پەيام بوون" لە ڕاستيدا هيچ فۆتۆيەك بێ پەيام نييە، بەڵام پەيامى سەرەكى فۆتۆى خوێندكارەكەى زانكۆى كۆيە پەيامێكى مەزن بوو بۆ لەياد نەكردنى مێژوو و كلتور و ڕەسەنايەتى كۆمەڵگەى كوردى.
ڕەوێن سەرەتاكانى كارى فۆتۆگرافى خۆى باس دەكات و دەڵێت" سه‌ره‌تای کاری فۆتۆگرافیم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌متر له دوو ساڵ، کامێرا‌یه‌کم کڕی تا ڤیدیۆ بۆ کاری میوزیکیم بکه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌ستم به وێنه گرتن کرد و له‌سه‌ر هونه‌ری فۆتۆگرافیم ده‌خوێنده‌وه و ته‌ماشای ڤیدیۆی فێرکاریم ده‌کرد، تاوەكو لە كۆتاييدا توانيم شارەزايى كۆبكەمەوە و كارى فۆتۆگرافى بكەم" ؛ سەبارەت بە وێنەگرتن و كارى فۆتۆگرافى و نرخى وێنە لە ئێستادا دەڵێت " بێگومان وێنه گرتن یه‌کێکه له كاره هه‌ره بڵاوه‌کان و به‌شێکه له ژیانی ڕۆژانه‌ی زۆربه‌مان له‌به‌ر ئاسانی ته‌کنه‌لۆژیا و به‌ربڵاوبوونی سایته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، هه‌رچه‌نده به‌شێکی زۆر که‌می ئه‌و وێنانه دێنه ژێر ناونیشانی هونه‌ری فۆتۆگرافی"
ڕەوێن زياتر دەربارەى ئەم بابەتە دەدوێت " هونه‌ری فۆتۆگرافی وا له تاک ده‌کات به شێوه‌یه‌کی جیاواز سه‌یری ده‌ورو به‌ری بکات، چاوی هه‌ستیار تر بێت بۆ ڕه‌نگ و تێکستچه‌ر و پێرسپێکتڤ و ڕوناکی ده‌ورو به‌ر، ئێمه کامێڕا‌که ده‌چرکێنین که چی بگرێت و وێنه‌کانیش فێرمان ده‌که‌ن که چی ببینین."
تايبەتمەندى
دۆزينەوەى تواناكان هانت دەدەن بۆ كاركردن بە ئاڕاستەيەكى دياريكراو و خاوەن تايبەتمەندى، ڕەوێن دەڵێت كارەكانم تايبەتمەندى منيان پێوەيە بەڵام " له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندیه‌که له سه‌ره‌تایه و له‌گاڵ کات کاره‌کان تایبه‌ت تر ده‌بن، بێگومان هه‌موومان کاریگه‌ری کاری فۆتۆگرافه‌رانی ترمان له‌سه‌ر هه‌یه و سوود له کاره‌کانیان ده‌بینین. حه‌ز به زۆربه‌ی بابه‌ته‌کانی فۆتۆگرافی ده‌که‌م و هه‌ر شتێک له لام سه‌رنج راکێش بێت وێنه‌ی ده‌گرم، به‌ڵام زیاتر گرنگی به بواری فاین ئارت و وێنه‌ی سروشت ده‌ده‌م."
بيرۆكەكان سەرچاوە و ئيلهام بەخشى كارەكانن، ڕەوێن باسى ئەو بيرۆكانە دەكات كە دەيەوێت لە داهاتوودا لە فۆتۆكانيدا ڕەنگ بدەنەوە و كاريان لەسەر بكات " بێگومان بیرۆکه زۆرن که ده‌مه‌وێ له ڕێگه‌ی فۆتۆگرافی کاریان له‌سه‌ر بکه‌م، بۆ نمونه زۆرجار وێنه‌کانم له زبڵ و وێنه و په‌ڕۆی حیزبی و وایه‌ر و زۆر شتی تر خاوێن ده‌که‌مه‌وه تا بتوانم جوانی شوێنه‌که له وێنه‌که نیشان بده‌م، به‌م کاره بینه‌ر زیاتر هه‌ست به‌و کاریگه‌ریه خراپه ده‌کات که ئه‌و شتانه له‌سه‌ر شوێنه‌که هه‌یه‌تی، هیوادارم له رێگه‌ی ئه‌و وێنانه بینه‌ر زیاتر به‌های خاوێنی بزانێت و بیپارێزێت."
خه‌ڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠١٥
دەزگای روانگە بەمەبەستی برەودان به توانای لاوانی هەرێمی کوردستان و وەگەڕخستنی بەهرە شاراوەکانیان و شکۆفەکردنی هەستی متمانە بەخۆکردن و دۆزینەوەی کارامەییە هونەری و ئەدەبی و زانستییەکانیان، لە بەرواری١٠ / ٨ / ٢٠١٥ تاکو ١١ / ١١ / ٢٠١٥ بەرهەمی جۆراوجۆری هونەری و ئەدەبی و زانستیی ئەو لاوانەی کوردستانى وەرگرت کەوا تەمەنیان لەنێوان ١٥- ٢٥ ساڵانە لەم بوارانەی کە دەستنیشان کراون هەر وەک: کورتە چیڕۆک، کورتە فیلم، فۆتۆگرافی، تاکژەنی میوزیک، داهێنانی زانستی،هونەری ریسایکلین، دەستپێشخەری کار.
رۆژى ٣ / ١٢ / ٢٠١٥ لە هۆڵى تەوار لە شارى سلێمانى خه‌ڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠١٥ بەسەر حەوت گەنجدا دابەشكرا.
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
ئەو فۆتۆيەى كە توانى پلەى يەكەم بۆ ڕەوێن مسۆگەر بكات