ISSUE 20 (2016)
Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye | نووچەنامەی زانکۆی کۆیە
Issue #20, Aug 2016 | Jhimarey 20, Mangí 08, Sallí 2016 | ژمارەى 20، مانگی 08 ساڵی 2016
گواستنەوەى ڕاژە بۆ زانكۆى كۆيە
ئاماژە بە ڕەزامەندى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى بۆ گواستنەوەى ڕاژەى ژمارەيەك فەرمانبەر لە زانكۆكانى هەرێمى كوردستانەوە بۆ زانكۆى كۆيە، هەموو ئەو بەڕێزانەى كە لە بەرنامەى تواناسازى گەڕاونەتەوە، يان لە زانكۆكانى تر‌ى هەرێم دامەزراون و هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر و دكتۆران ئاگادار دەكەينەوە كە دەتوانن ڕاژەكەيان بگوازنەوە بۆ زانكۆى كۆيە / سكولى پزيشكى.
زانكۆى كۆيە هاوكارە لە پرۆژەيەكى گەورەى شوێنەواريى لە كۆيە و دوروبەرى
لە ئێستادا تيمێكى پرۆفێشناڵى شوێنەوارى نێودەوڵەتى سەر بە ئينيستيتۆى مێژووى كۆن و لێكۆڵينەوەى كۆنى رۆژهەلآت لە زانكۆى ئينسبروك Universität Innsbruck ى ولآتى نەمسا, بە سەرپەرشتى د. چينزيا پاپى Cinzia Pappi، لە زانكۆى كۆيە.
زانکۆی کۆیە 50000$ پاڵپشتی دارایی سەنتەری IREX وەر دەگرێت
سه‌نته‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی قازانج نه‌خوازی تایبه‌ت به زمانی ئینگلیزی له زانكۆی كۆیه دەکرێتەوە؛- سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی سپرینگ بۆ زمانی ئینگلیزی (SILC) كه سه‌ر به زانكۆی ئهركهنساسه، له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانیدا، پڕۆژه‌كه یارمه‌تی دارایی له لایه‌ن پڕۆگرامێكی عیڕاقی هاوبه‌شی خوێندنی باڵا كه باڵوێزخانه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا سپونسه‌ری ده‌كات و له لایه‌ن ئابرێكسهوه به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ دابین ده‌كرێت.