بەبەشدارى وەفدێكى زانكۆى كۆيە ، كۆڕبەندێكى جيهانى دەكات لە وڵاتى ڕوسيا بەڕێوەچوو
News #01, Issue 22, Sep 2016 | Núcey #01, Jhimarey 22, Mangí 9 Sallí 2016 | نوچەی 1، ژمارەى 22 مانگی 9 ساڵی 2016
وەفدێكى زانكۆى كۆيە بەشدارى كرد لە كۆڕبەندى جيهانى زانكۆكانى كە پسپۆڕى سروشتيان هەيە لە شارى سانپترسپۆرگ لە وڵاتى ڕوسيا لە ڕۆژانى ٢٨/ ٩ تاوەكو ١/ ١٠/ ٢٠١٦.
شاندێكى زانكۆى كۆيە كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و پ.ى.د.محەمەد حەسيب زەنگەنە ڕاگرى فەكەڵتى ئەندازيارى بەشدارييان كرد لە كۆڕبەندى جيهانى زانكۆكانى بوارى سەرچاوەكان بۆ گەشەكردن و بەردەوامى كە بۆماوەى چوار ڕۆژ بەردەوام بوو.
زانكۆى كۆيە وەك يەكەم زانكۆ لە سەر ئاستى كوردستان بەشەكانى نەوت و كيمياوى دامەزراندووە بۆيە بانگهێشت كراوە بۆ ئەم كۆڕبەندە.
لە چوارچێوەى كۆڕبەندەكەدا شاندەكەى زانكۆى كۆيە ژمارەيەك ديدارى زۆر گرنگى ئەنجامدا لەگەڵ زانكۆكانى بەشداربوو لەسەر ئاستێكى باڵا بۆ دروستكردنى پەيوەندى هاوكارى و ئەكاديمى. لە ئەنجامى چاوپێكەوتنەكان زانكۆكان خۆشحاڵى خۆيان دەربڕى بۆ دروستكردنى پەيوەندى لەگەڵ زانكۆى كۆيە بۆ واژوكردنى ياداشتنامەى لێكگەيشتن لە ماوەى داهاتوودا.
شاندەكەى زانكۆى كۆيە لەگەڵ ئەم زانكۆيانەى خوارەوە ديدار و چاوپێكەوتنيان ئەنجامدا :
- Saint petersburg Main University ڕوسيا
-Montan University نەمسا
-industrial university of tyumen ڕوسيا
- Pusan National University (PNU) كۆرياى باشوور
- Shahid Bahonar University of Kerman ئێران
- Ukhta State Technical University ڕوسيا
- tafila technical university ئوردن
هەر لە زانكۆى سانپترسپۆرگ كە ڕێكخەرى كۆڕبەندەكە بوو، شاندى زانكۆى كۆيە سەردانى فەكەڵتى ئەندازيارى نەوت و گازى كرد و لە نزيكەوە چاوى كەوت بە تاقيگەكانى ئەو فەكەڵتيە ، هەروەها ئاستى خوێندن و پەيوەنديان لەگەڵ كەرتى پيشەسازى تاوتوێ كرد.
ئەم كۆڕبەندە ڕۆژانى ٢٨/ ٩ تاوەكو ١/ ١٠/ ٢٠١٦ بەردەوام بوو، تێيدا١٢٠ زانكۆ بە نوێنەرايەتى ٦٠ وڵاتى جيهان بەشداريان تێيدا كرد و بۆ يەكەمجارە وەفدێك لە كوردستان و وڵاتى ئێراقەوە بەشدارى تێدا بكات.
كۆڕبەندى سانپترسپۆرگ چوارەمين كۆڕبەندە لە دواى كۆڕبەندى ئەڵمانيا، يابان، نەمسا ئەنجام دەدرێت.
كليك لێرە بكە بۆ خوێندنەوەى زانيارى زياتر لە پێگەى فەرمى كۆڕبەند.
ئامادەكردنى / ژوورى هەواڵ