خوێندكارانى بەشى كيميا سەردانى زانكۆى دهۆك دەكەن

News #6, Issue 27, Mar 2017 | Núcey #6, Jhimarey 27, Mangí 3 Sallí 2017 | نوچەی 6، ژمارەى 27 مانگی 3 ساڵی 2017

چالاکی خوێندکارانی بەشی کیمیا پێش دەست پێکردنی پشووی نەورۆز سەردانێکی زانستی بۆ زانکۆی دهۆک و سەنتەری توێژینەوەکەی و زانکۆی زاخۆ بوو.

ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە ڕێکەوتی ٨ و ٩ی مانگی ئازار ٢٠١٧. ئەم سەردانە ئەنجام درا لە لایەن قۆناغی چوارەمی بەشی کیمیا و سەرۆک بەشی کیمیا بە مەبەستی سوود وەرگرتن و زانیاری کۆکردنەوە لە سەر زانکۆکانی تری کوردستان کە لە دواییدا خوێندکاران ڕاپۆرت پێشکەش دەکەن لە سەر سەردانەکەیان.

د.تارا فواد تاهير سەرۆكى بەشى كيميا دەڵێت " سەردانەکە بۆ کۆلیژی زانست بوو بە گشتی و بەشی کیمیا بە تایبەتی و پێشوازیەکی گەرم کران لە لایەن سەرۆک بەشی کیمیا لە کۆلیژی زانست لە زانکۆی دهۆک بەڕێز د. شیرین عثمان اسماعيل هەروەها بەڕێز د. ماهر خالد علی ڕاگری فاکەڵتی زانست و بەڕێز د. كنعان رمضان احمد سەرۆک بەشی کیمیا لە فاکەڵتی زانست لە زانکۆی زاخۆ"

سەرۆكى بەشى كيميا ئاماژەى بەوەدا خوێندکارەکان سەردانى هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگەکانی کیمیایان كرد و گفتوگۆیان کرد لە گەڵ خوێندکارەکانیان بە مەبەستی گۆرێنەوەی زانیاری و سوود وەرگرتن.

بەشى كيميا

به‌شی کیمیا ناوه‌ندێکی زۆر گرنگى لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیه‌ که به‌رده‌وام له‌ فراوانبوون دایه‌‌ و ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌كی مێژوويى هه‌یه‌. به‌شی کیمیا هه‌ل بۆ خوێندکارانی زانکۆ ده‌ڕه‌خسێنێت تاوه‌کو بتوانن زانیاری ته‌واو و گرنگ له‌ هه‌موو بواره‌کانی زانستی کیمیادا به‌ده‌ست بهێنن. له‌ کۆرسه‌کانی به‌شی کیمیادا وانه‌ی تایبه‌ت له‌ بواره‌ گشتیه‌کانی کیمیای نائه‌ندامی، ئه‌ندامی و سروشتی، وه‌ چه‌ند کۆرسێکی تایبه‌تمه‌ند وه‌کو کیمیای شیکاری و کیمیای زینده‌وه‌ری هه‌ن. له‌م به‌شه‌دا خویندکاران ئه‌زموونی تاقیگه‌یی وه‌رده‌گرن له‌ بواره‌کانی پێکهێنانی کیمیای ئه‌ندامی و نائه‌ندامی، شێوازه‌کانی شیکردنه‌وه‌یی و پێوانه‌كانی کیمیای سروشتی.

کاری سه‌ربه‌خۆ و سه‌ره‌کی له‌ تاقیگه‌کاندا جه‌ختی لێده‌کرێته‌وه‌ و ئامێر و که‌لوپه‌لی سه‌ردەمیانه‌ له‌به‌رده‌سته‌ بۆ جێبه‌جێکردنی کاره‌کان. ئه‌و ئامێر و ته‌کنیکانه‌ی له‌به‌رده‌ستی خوێندکاراندایه‌ بریتین له‌ شه‌به‌نگی ڕووناکی بینراو، سه‌رو بنه‌وشه‌یی و ژێر سور، شه‌به‌نگی ڕووناکی هه‌ڵمژینی مادده‌ی ئه‌تۆمی و ئامێری شیکردنه‌وه‌ی گه‌رمی، شیکه‌ره‌وه‌ی CHN و ته‌کنیکه‌کانی کیمیای ئه‌لیکتڕۆنی، زۆربه‌ی ئه‌و ئامێرانه‌ ڕاسته‌وخۆ به‌ کۆمپیوته‌ره‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌.

زانيارى زياتر لەم لينكەدايە، كليك لێرە بكە.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ