مامۆستايەكى زانكۆمان، توێژينەوەيەكى بڵاوكردەوە

News #04, Issue 55, july 2019 | Núcey #04, Jhimarey 55, Mangí 07 Sallí 2019 | نوچەی 04، ژمارەى 55 مانگی 07 ساڵی 2019

بەڕێز مامۆستا شەمێران جەمال ساڵح، مامۆستا لە بەشى كيمياى فەكەڵتى زانست و تەندروستى، توێژينەوەيەكى بڵاوكردەوە لە گۆڤارى Oriental Journal of Chemistry.

توێژينەوەكە بەم ناونيشانەيە (Adsorptive Behavior of Medicinal Product Based Activated Carbon for Removal of Pharmaceutical Active Compounds in Aqueous Phase. Redlich-Peterson Studies).

لەبارەى هۆكارى هەڵبژاردنى ئەم بابەتە بۆ توێژينەوە، دەڵێـت " لەبەر تۆمارکردنی چەندین حالەتی وەرگرتنی دەرمان بە شیوازی هەرەمەکی، خواردنی زیاد لە پێویست کە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون وە بە بێ گەرانەوە بۆ پسپۆری تایبەت کە نابێت پاش دیاریکردنی بڕی پێویست بۆ نەخۆش زیادەرۆی تێدابکات، بۆیە ئەم توێژینەوەمان دەست پێکرد بە دیراسەکردنی بابەتێکی سروشتی کە پێی دەگوترێت کاربۆنی چالاک کە دەتوانرێت بە چەندە رێگایەک ئامادە بکرێت وە لە سەرچاوەی سروشتی وەک قامیش، توێکلی گوێز، زۆربەی بەروبوومە کشتوکالیەکان بە هیچ تێچویەک کە ئەمەش وای کردوە لە توێژینەوەکانی سەردەم پەنا ببرێت بۆ کەرستەی سروشتی وە بە بێ هیج زیانێک، هەر بۆیەش کاربۆنی چالاک وەک بە ئاوێتەی سەردەم ناسراوە"

بە وتەى م.شەمێران، گرنگترين ئەنجامەكانى ئەم توێژينەوەيە بريتى يە لە " دەتوانرێت ئەم بەرهەمە( کاربۆنی چالاک) بدرێت بە نەخۆش لە حاڵەتی ژەهراویبوون چ بە هۆی زیادەرۆیی لە وەرگرتنی دەرمان یان هەر هۆکارێکی کە بێت دەبێتە هۆی دەرکێشانی (نەهێشتنی) حاڵەتی ژەهراوی بوون و چارەسەرمادانەی کە بوونەتە هۆی زەهراویبوونەکە بە جۆرێک لە رووی دەرەوەی کاربۆنی چالاک دەنیشێت. "

ناوەرۆكى توێژينەوەكە بريتى يە لە "بەرهە‌م‌هێنانی کاربۆنی چالاک و دیراسەکردنی چەند فاکتەرێک وەک پلەی گەرمی و خەستی و ترشیەتی گیراوە کە سلێمندرا لە پلەی گەرمی ٣٧پلەی سەدی و ناوەندی ترش، باشترین لابردنی مادە ژەهراویەکانی پیشان دا وەک حاڵەتی ژەهراویبوون بە زیاد وەرگرتنی ئیبۆپرۆفین زەهراویبوونی گەدەی مرۆڤ بەو مادەیە "

"پەنا بردن بۆ وەرگرتنی کاربۆنی چالاک هیج مەترسیەکی نیە لە سەر سیستەمی بایۆلۆجی مرۆڤ بەلکو زۆر گاریگەرە بۆ خاوێن کردنەوەی گەدەی مرۆڤ لە هەر حاڵەتێکی ژەهراویبوون" ئەمە وەك خاڵێكى سەرنج ڕاكێش وايە بۆ توێژەر كە لە توێژينەوەكەدا دەركەوتووە.

ئەم توێژينەوەيە لە ژمارە ٣٥ى گۆڤارى Oriental Journal of Chemistry بڵاوكراوەتەوە، ئەم گۆڤارە لە دامەزراوەى تۆمسن رۆيتەرز ئيندێكس كراوە.

ئا:ژورى هەواڵ