issue-60 (12) کۆتاییی كۆنفرانسى (پەروەردە بەردى بناغەى پێشكەوتنە).

له دووەمین پانێڵی كۆنفرانسى (پەروەردە بەردى بناغەى پێشكەوتنە) تیشک خرایە سەر چەند بابەتێکی گرنگ، وەک: کێشە و گرفتەکانی فێرکاری و ڕەوشی خوێندنی ناحکومی لەلایەن چەند مامۆستایەکی زانکۆ لە زانكۆى كۆيە و زانکۆکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و چەند زانكۆيەكى دەرەوەى كوردستان و عێڕاق، هەروەها مامۆستایانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە و ڕێکخراوە حکومی و ناحکومییەکان.

لە کۆتاییی کۆنفرانسدا بەڕێز پ.ى.د. حەيدەر لەشكرى (سەرۆكى ليژنەى زانستیى كۆنفرانس و ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆى كۆيە بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا) ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی خستە ڕوو.

کۆنفرانسەکە کۆتاییی هات بە دابەشکردنی خەڵات بەسەر چەند مامۆستا و پسپۆر لەلایەن بەڕێز مامۆستا ئالان حەمەسەعيد ساڵح (وەزيرى پەروەردە).

ئامادەکردن: عەبدوڵڵا عوسمان عەلی

فۆتۆ: دڵشاد کاکەڕەش