فێستيڤاڵى ساڵانەى فاكەڵتى ئەندازيارى
News #29, Issue 04, April 2015 | نوچەی 29، ژمارەی 4، مانگی 4 ساڵی 2015 | Núcey #29, Jhimarey 04, Mangí 4 Sallí 2015
فێستيڤاڵى ساڵانەى فاكەڵتى ئەندازيارى بەرێوەچوو
بە مەبەستى پێشاندانى ئەنجامى خوێندنى زانكۆييان, خوێندكارانى فاكەڵتى ئەندازيارى زانكۆ پێشانگايەكيان بۆ كارەكانيان كردەوە
رۆژى پێنج شەممە ٣٠/ ٤/ ٢٠١٥ كاژێر ٩ى بەيانى لە هۆڵى فاكەڵتى ئەندازيارى, بە ئامادەبوونى بەرێز د.وەلى مەحمود سەرۆكى زانكۆ و بەرێزان د.ديلان مەجيد رۆستەم ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا و د.فواد خۆشناو ڕاگرى فاكەڵتى ئەندازيارى و مامۆستايان و خوێندكانى فاكەڵتى ئەندازيارى, پێنجەمين فێستيڤاڵى نيشاندانى كارەكانى خوێندكاران بەرێوەچوو
بەرێز د.فواد خۆشناو ڕاگرى فاكەڵتى ئەندازيارى بە نوچەنامەى زانكۆى ڕاگەياند"ئەمە پێنجەمين ساڵە ئەم پێشانگايە بۆ خوێندكارەكانمان دەكەينەوە, پێنج ساڵ لەمەوبەر كاتێك باسى چالاكيى لەم شێوەيەمان دەكرد بەشتێكى مەحاڵيان دەزانى بەڵام ئەمرۆ دەبينين ئەنجامى كارەكە بەشێوەيەكى ترە لەگەڵ يەكەمين پێشانگا جياوازيەكى چۆنايەتى زۆر هەيە"
لاى خۆشيەوە د.حوسێن عەلى سەرۆكى ليژنەى فێستيڤاڵەكە بۆ نوچەنامەى زانكۆ وتى"ئەم فێستيڤاڵە ساڵانەيە و فاكەڵتى ئەندازيارى ئەنجامى دەدات و گشت بەشەكانى فاكەڵتى تێيدا بەشدارن (تەلارسازى, شارستانى, جيۆتەكنيك, نەوت, كيمياوى, كۆمپيتەر), بۆ ئەمساڵ كارەكانى ٨٦ خوێندكار نمايشكراون كە دواقۆناغيانە و دەردەچن, وێڕاى نمايشكردنى كارى خوێندكارانى قۆناغەكانى ترى خوێندن بە مەبەستى هاندانيان"
لە بارەى شێوازى فێستيڤاڵەكەوە, سەرۆكى ليژنەكە كە هاوكات مامۆستاى بەشى تەلارسازيە وتى"هەموو بەشداربووانى فێستيڤاڵەكە پێشبركێ دەكەن بە كارەكانيان و هەريەكەيان كۆديان پێدەدرێت و لەرێگەى ليژنەيەكى پسپۆرەوە كە لە هەر بەشێك پێكهاتوون كارەكان هەڵدەسەنگێنن و يەكەم و دووەمى هەربەشێك خەڵاتى فێستيڤاڵ وەردەگرێت."
بەرێز هيوا دڵشاد مەولود خوێندكارى قۆناغى پێنج لە بەشى تەلارسازى بۆ نوچەنامەى زانكۆ وتى"ئەم فێستيڤاڵە جياوازيەكى زۆرى هەيە لەگەڵ فێستيڤاڵى ساڵانى پێشوو و سوودى بۆ خوێندكارانى قۆناغەكانى تر هەيە و دەتوانن ئەزموونى لێوەربگرن"
هيوا بە گەشبينيەوە دەيڕوانيە ئاييندە و وتى كە گەشبينە بەرامبەر كارەكانى لە داهاتوودا.
لەبارەى گرفتەكانى بەردەوام كارەكانيان لە فێستيڤاڵەكە, بەرێز د.حوسێن عەلى وتى"لەبەر دۆخى خراپى دارايى ئەمساڵ خوێندكارەكان لەسەر ئەركى خۆيان پۆستەر و پێويستيەكانيان ئامادەكردوە , ئەمە يەكێك بوو لە گرنگترين كێشەكان بەڵام بەهاوكارى خوێندكاران فێستيڤاڵەكەمان بەرێوەبرد و بۆ ئەمەش سوپاسيان دەكەم"
(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)