خولى ڕاهێنانى پيشەيى كۆتايى هات
News #26, Issue 50 , Jan 2019 | Núcey #26, Jhimarey 50, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 26، ژمارەى 50 - مانگی 02 ساڵی 2019
ڕۆژى دووشەممە ٢٠١٩/٢/١٨ لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە، مەراسيمى كۆتايى هاتنى خولى ڕاهێنانى پيشەيى بەڕێوەچوو.
بە ئامادەبوونى بەڕێزان سەرۆكى زانكۆى كۆيە و نوێنەرى ڕێخراوى يونيدۆى يابانى و كونسوڵى يابان و جێگرانى سەرۆكى زانكۆ و مامۆستايانى خولەكە و بەشداربووان، مەراسيمەكە بەڕێوەچوو.
سەرەتا لە لايەن بەڕێز پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە، وتارى زانكۆى كۆيە خوێندرايەوە، سەرۆكى زانكۆى كۆيە لە وتەكەيدا ئەو هەنگاوەى بەرزنرخاند و دەستخۆشى و سوپاس و پێزانينى زانكۆ و شارى كۆيەى بە حكومەتى يابان راگەيان بۆ پاڵپشتى كردنيان لەم پرۆژەيەدا.
هەروەها وتارى كونسوڵخانەى يابان خوێندرايەوە لە لايەن بەڕپرسى پەيوەنديەكانى كونسوڵخانە، وێڕاى پێشكەشكردنى وتارى ڕێكخراوى يونيدۆ و نوێنەرى بەشداربووانى ڕاهێنانەكە.
ئەمە پرۆژەى بەڕێوەبەرايەتى بەكارخستنى زانكۆمان و ڕێكخراوى يونيدۆى يابانى بوو بە پشتيوانى دارايى حكومەتى يابان كە خۆى دەبينيەوە لە دوومانگ ڕاهێنان و لە كۆتاييشدا پاڵپشتى دارايى بە بڕى ٢٠ هەزار دۆلار بۆ پرۆژە پێشكەشكراوە سەركەوتووەكانى خولەكە.