دوو خوێندكارى زانكۆى كۆيە بە پايسكيل هاتوچۆ دەكەن
News #12, Issue 13, Jan 2016 | Núcey #12, Jhimarey 13, Mangí 1 Sallí 2016 | نوچەی ١٢، ژمارەى ١٣ مانگی 1 ساڵی 2016
دوو خوێندكارى سكوڵى پەروەردەى وەرزش ڕۆژانە بە پايسكيل هاتوچۆى زانكۆ دەكەن، ئەوان دەڵێن دڵخۆشن بەمكارەيان و كەمپەسى زانكۆى كۆيەش شوێنێكى گونجاوە بۆ ئەم مەبەستە. هاوكات سەرۆكى بەشى جوگرافيا وێڕاى ئاماژەدان بە دۆخى ئێستاى ژينگەى جيهانى دەڵێت زانكۆى كۆيە شوێنێكى زۆر لە بار و گونجاوى هەيە بۆ هاتوچۆكردن بە پايسكيل.
وەرزشێكى نايابە
گۆران ڕەحمان و هاوڕێ تارق خوێندكارى قۆناغى سێ يەمى بەشى پەروەردەى وەرزشن لە فەكەڵتى پەروەردەى زانكۆمان. گۆران و هاوڕێ ڕۆژانە بە پايسكيل لە بەشى ناوخۆييەوە دێنە زانكۆ. ئەوان دەڵێن لێخوڕينى پايسكيل جگە لە سوودە ژينگەيى و جەستەييەكەى، سوودى دەرونيشمان لێى وەرگرتووە "سه‌ره‌تا لێخورینی پایسكل له‌خۆیدا ژینگه پارێزییه جیا له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی له‌ش ساغی و ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ جه‌سته‌مان، هەروەها لێخورینی پايسكیل بۆته هۆی به‌خشینی ئارامی و دڵ خۆشيمان، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی پايسكیل بۆخۆی وه‌رزشێكی نایابه له دونیادا."
زانكۆى كۆيە شوێنێكى گونجاوە بۆ هاتوچۆكردن بە پايسكيل
زانكۆى كۆيە كەمپەسەكەى لە بنارى چياى هەيبەت سوڵتانە، بەهۆيەوە سەرەڕاى ژينگە دڵڕفێنەكەى، بەرزايى و نزماييەكى كەمى هەيە، بەڵام ئەمە نەبۆتە ڕێگر بۆ هاتوچۆكردن بە پايسكيل بەڵكو سوودى زياترە " زانكۆی كۆیه به‌هۆی ئه‌وه‌ی رووبه‌رێكی كراوه‌ی هه‌یه به‌هۆی جۆراوجۆری شه‌قامه‌كان وه‌ك شه‌قامی لێژ و ته‌خت و هه‌وراز، كه پایسكیل لێخور ئه‌توانێت به ئاره‌زوی خۆی جۆری شه‌قامه‌كان به‌كاربهێنێت و بتوانێت سوود لە پانتايى و ڕووبەڕەكەى وەربگرێت، ئەمەش خاڵێكى پۆزەتيڤە بۆ لێخوڕينى پايسكيل"
ژمارەيەكى زۆرى خوێندكار لە زانكۆى كۆيە پايسكيليان هەيە، بەڵام بەكارى ناهێنن بۆ هاتوچۆكردن لە كەمپەسى زانكۆدا، بۆ ئەمە گۆران و هاوڕێ دەڵێن " ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه پایسكیلیان هه‌یه و هاتووچۆی پێناكه‌ن داوا دەكه‌ین به‌كاری بهێنن، چونكه له‌و تاقیكردنەوه‌یه دا هه‌ست به به‌خته‌وه‌رى ده‌كه‌ن و دەبنە كەسايەتيەكى پێشەنگ بۆ دەوروبەريان، ئەمەش بێگومان شادومانيان دەكات " گۆران و هاوڕێ پێشوازى لە بيرۆكەى هاتوچۆكردنى بەكۆمەڵ دەكەن بە پايسكيل و دڵخۆشى پێشان دەدەن. هەروەها دەخوازن كە هەموو خوێندكاران بتوانن بەكارى بهێنن.
خزمەتگوزارى پايسكيل لە زانكۆى كۆيە
بەکارهێنانی پاسکیل بۆ هاتنە نێو زانکۆی کۆیە داب و نەریتێکی نوێیە لە کلتوری هاتوچۆی کوردەواریدا. زانکۆی کۆیە خۆشحاڵە و هانی ژینگەکەی سەوزتر و تەندروستتر و پشت پێبەستراوتر دەدات لە کامپی زانکۆ‌دا. ستاف و خوێندکاران هاندەدەین کە پاسکیل بەکاربێنن بۆ هاتنە نێو زانکۆ و هاتوچۆکردن لە نێو بیناکانی زانکۆ‌دا، ئەمەش ئەمەش هاندان و پشتیوانی کردنی پلان و ستراتیژی پاراستنی ژینگە و سەوزاییە . لە دەستپێكى ساڵى ٢٠١٣وە زانكۆى كۆيە ئەم خزمەتگوزاريەى بەردەستكردووە و داواى لە خوێندكاران و مامۆستا و فەرمانبەران كردووە كە پەيرەوى لەم نەريتە جيهانييە بكەن، تاوەكو بە هەمووان بتوانين ژينگەيەكى باشتر بۆ ژيان بەرهەم بهێنين، وێڕاى ئەوەى سيمايەكى جوانتر بەزانكۆمان دەبەخشێت. بۆ زانيارى زياتر لێرە كليك بكە.
لە ڕووى وەرزشيەوە سوودى زۆرى هەيە
بەڕێز د.نەبەز عەبدوڵا مامۆستاى بەشى پەروەردەى وەرزشى ئاماژە بەوە دەدات پايسكيل لێخورين دياردەيەكى شارستانى و ئاساييە " له زۆر به‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان ، به‌رپرس و فه‌رمانبه‌ر و هاوڵاتیانیان ، له پێناوی به‌ده‌ست هێنانی ژینگه‌یه‌كی پاك و جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست ، پایسكيل به‌كارده‌هینن بۆ ڕایی كردنی كاره‌كانیان." هەروەها باسى ئەوە دەكات دواى مەلەوانى، لێخورينى پايسكيل زۆرترين سوودى جەستەيى هەيە " بۆیه پێم باشه ئه‌م پرسه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكریت و مامۆستا و خوێندكاران به گرنگى بزانن، وە ئاگادارى سوودە زۆرەكانى پايسكيل لێخورين بن"
بەڕێز د.نەبەز كە پسپۆريەكەى لە زانستى مەشقى بالەيە ئاماژە بەوە دەدات لە پرۆگرامى ياريە تاكيەكاندا پێويستە زياتر گرنگى بە پايسكيل بدرێت و گۆڕانكارى و پێداچوونەوە لەو ياريانەدا پێويستە. پاشان دەڵێت " من زۆربه‌ی ڕۆژه‌كان به پایسكل هاتووچۆ ده‌كه‌م ، ته‌نها ڕۆژه سارد و باراناویه‌كان نه‌ێیت، وه ئاماده‌ییشم تێدایه ئەمە بكه‌ینه یه‌كێك له كلتووره جوانه‌كانی زانكۆی كۆیه . هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه ، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری لیژنه‌ی چالاكی له سكوڵی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی ، ده‌ست خۆشی له به‌ڕێزتان ده‌كه‌م ، وه به‌پێویستی ده‌زانم لێرەوە داواكاریه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و به‌رپرسانی زانكۆ بكه‌م ، كه گرنگی به‌و دیارده جوانه شارستانیه بدرێت ، كه ئێوه‌ی ڕاگه‌یاندنی زانكۆ وروژاندتان و به‌دیارتان خست . داواكارم ڕۆژێك دابندرێت كه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه پایسكل لێخوڕین ، یان پێشبڕكێی پایسكل سواری ئه‌نجام بده‌ین ."
نەبەز عەبدوڵا فەتاح، نازناوى زانستى مامۆستايە و پسپۆرە لە زانستى مەشقى بالە، دوو توێژينەوەى بڵاوكراوە و دوو پەرتووكى چاپكراوى هەيە.
سوودى ژينگەيى زۆرى هەيە
بەڕێز د.لوقمان عومەر وسو سەرۆكى بەشى جوگرافيا دەربارەى دۆخى ئێستاى جيهان لە ڕووى ژينگەيەوە دەلێت " بابه‌تی ژینگه بابه‌تیكی سه‌رتاسه‌ری جیهانگیره وه پاراستنی ژینگه ئه‌ركی ئه‌خلاقی سه‌رشانی هه‌موو تاكێكی سه‌ر گۆی زه‌ویه؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه ژینگه‌ییه‌كان دوونیایین و هه‌موومان ده‌گرێته‌وه له‌م باره‌یه‌وه وته‌ی سكرتێری پێشووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به نموونه ده‌هێنمه‌وه ، په‌یوه‌ست به بابه‌تی ژینگه ، ده‌ڵێ" ئێمه هه‌موومان له‌ناو یه‌ك پاپۆر داین ، ئه‌گه‌ر هیچی لێبێت هه‌موومان نقوم ده‌بین" واتا گۆی زه‌وی به پاپۆرێك چواندووه و پێی وایه ئه‌و گۆڕانه گه‌ورانه‌ی به‌سه‌ر ژینگه دادێت ، هه‌موومانی تیادا زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بین ، گۆرانه‌كان سلبین و ده‌ره‌نجامه‌كانی دیارن ، زۆرينەى كێشە تەندروستيەكان په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆيان به پیس بوونی ژینگه‌وه هه‌یه."
جياوازى نێوان پايسكيل و ئۆتۆمبيل
بەڕێز د.لوقمان كە پسپۆرە لە زانستى ئاو و هەواى پراكتيكى جياوازيەكانى نێوان پايسكيل و ئۆتۆمبيل دەخاتە ڕوو " به‌كارهێنانی یه‌ك ئۆتۆمۆبێل له رۆژێكدا نزیكه‌ی سێ كیلۆ و دووسه‌د گرام گازی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ( co1 ) دەردەدات كه گازیكی زۆر ترسناكتره له‌سه‌ر جه‌م گازه‌كانی تر ، وە كاریگه‌ریه‌كه‌ی به‌هه‌زار جار زیاتره له گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ( co 2 ) . ئه‌گه‌ر له رۆژێكدا هه‌زار سه‌یاره به‌كاربێت ئـەوا سێ ته‌ن و دووسه‌د كیلۆ گازی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ( co1 ) تێكه‌لاوی ژینگه ده‌بێت . وە له هه‌مان كاتدا یه‌ك ئۆتۆمۆبێل له كاتی كاركردنیدا ( 30 ) سی گرام گازه پیسه‌كانی تر فڕێ ده‌داته ده‌ره‌وه . كه‌واته به‌كارهێنانی پایسكل هۆكارێكه بۆ كه‌م كردنه‌وه و نه‌مانی ئه‌و بڕه گازه پیسانه‌ی كه هه‌رتاكێك له ئێمه له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئۆتۆمۆبێل ، تێكه‌ڵاوی ژینگه‌ی ده‌كه‌ین .
هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی پایسكل سوودی تایبه‌تی و گشتی هه‌یه . سوودی تایبه‌تی هه‌یه بۆ گێرانه‌وه‌ی داهات ، سوودی گشتیشی هه‌یه بۆ پاك ڕاگرتنی ژینگه و كه‌م كردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كان و پاراستنی گیانی خه‌ڵك له مه‌ترسیه‌كانی رووداوی هاتوچۆ "
زانكۆى كۆيە شوێنێكى گونجاوە بۆ پايسكيل لێخورين
بەڕێز د.لوقمان وەك پسپۆرێكى بوارى جوگرافيا دەربارەى شياوى زانكۆى كۆيە بۆ پايسكيل لێخورين دەڵێت " ئه‌گه‌ر له ڕووی ( تۆپۆگرافی ) یه‌وه سه‌یری بكه‌ین شوێنێكى گونجاو و لەبارە ، هەندێك شوێنى پێويستى بە سەرف كردنى وزەى زۆرتر هەيە بەڵام ئەمەش سوودى هەيە و ئەنجامى زۆر باشى دەبێت لە ڕووى جەستەييەوە، پاشان ئاماژە بە سوودەكانى پايسكيل لێخوڕين دەدات لەناو كەمپەسى زانكۆى كۆيە و دەلێت " به‌ڕای من باشترین هاتووچۆ له ناو زانكۆ به پایسكيله. هاتووچۆكردن به پایسكل سوودی ده‌بێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی پانتایی زانكۆ و كه‌م كردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی ئۆتۆمبێل و پاك ڕاگرتنی ژینگه‌ی زانكۆمان له گازه زیان به‌خشه‌كان و به‌خشینی ته‌ندروستی باش به هه‌مووان . وه من به‌شانازیه‌وه ئاماده‌م به‌كاری بهێنم و حه‌زده‌كه‌م ببێته كه‌لتور و له خۆمانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین." هەروەها بەرێزسەرۆكى بەشى جوگرافيا ئاماژە بە چالاكيە ژينگەييەكانيان دەكات " ئێمه وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی به‌شی جوگرافیا ساڵانه له رۆژی ژینگه‌دا چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ین ، با له‌مه‌ودوا هه‌موو رۆژه‌كان ژینگه‌مان له‌بیر بێت. بۆیه من ده‌ست خۆشی له‌م دوو خوێندكاره ده‌كه‌م و سوپاسی ئێوه‌ش ده‌كه‌م كه گرنگی به بابه‌تی ئاوه‌ها زیندوو ده‌ده‌ن ، وە دڵنیام ئه‌وپرسه‌ی ئێوه كارتان له‌سه‌ر كردووه له ئاینده‌دا هه‌موومان له بازنه‌یه‌كدا كۆده كاته‌وه كه ئه‌ویش پاراستنی ژینگه‌ی زانكۆ جوانه‌كه‌مانه"
لوقمان وسو عومەر، نازناوى زانستى مامۆستايە، پسپۆرە لە گۆڕ‌انى ئاو و هەواى پراكتيكى، پێنج توێژينەوەى بڵاوكراوە و پەرتوكێكى چاپكراوى هەيە، سەرۆكى بەشى جوگرافيايە. بۆ زانيارى زياتر دەربارەى د.لوقمان لێرە كليك بكە.
پايسكيل دۆستى ژينگەيە
بەڕێز شلێر سەعيد بەرپرسى ڕێكخراوى هەناسەى سروشت، دەربارەى پايسكيل وەك دۆستى ژينگە دەڵێت " بە پايسكيل دەڵێن دۆستى ژينگە چونكە هيچ زيانێكى سەرەكى و لاوەكى نييە بۆ ژينگە و گازە خنكێنەر و پيسەكان بەرهەم ناهێنێت، وێڕاى ئەوەى هاوكارە بۆ تەندروستى و لەشێكى ڕێك و جەستەيەكى زيندوو" هەروەها ئاماژە بەوە دەدات كە هاتوچۆكردن بە پاسكيل لەم دۆخە داراييەدا دەتوانێت هاوكارى بكات لە كەمكردنەوەى خەرجيەكان و تێچووى گواستنەوە.
خاتوو شلێر وەك ژينگە پارێزێك زياتر لە خەمى ژينگەدايە و ئاماژە بەوە دەدات كە ژينگەى جيهانى مەترسيەكى زۆرى لەسەرە، هەرچەند كوردستان باشترە " بارودۆخی ژینگە لە وڵاتاندا لەو پەڕی خراپی دایە، هەرچەند كوردستان لە سەرەتای پیسبوندایە، بەڵام گەر لە ئیستاوە هەوڵ بۆ باشكردنی ژینگە نەدرێت ئەوە كوردستانیش دەچێتە ريزی ئەو وڵاتانەی كە ژینگەیان پیس بوە ." هەر لە بەر ئەوە بەڕێز بەرپرسى ڕێكخراوى هەناسەى سروشت بۆ ژينگەپارێزى داوادەكات هەمووان پايسكيل بەكاربهێنن و چوارچێوەى شەرم و عەيبە بشكێنين "ئەوكات هەريەك لە ئاستى خۆيەوە هاوكار دەبێت لە پاكڕاگرتنى ژينگە، و سەرەنجاميش هەمووان قازانج دەكەن."
پايسكيل
پايسکیل یان دووچەرخە (بە ئینگلیزی: Bicycle یان Bike) ئامێرێکی گواستنەوەیە کە بە هێزی مرۆڤ و بە هۆی پایدەرەوە بەکاردێت. پايسکیل پێکهاتووە لە دوو چەرخ کە بەستراون بە پەیکەری پايسکیلەکەوە. ئەو کەسەی کە پايسکیل لێدەخوڕێت پێی دەوترێت پايسکیل سوار. پايسکیلەکان بۆ یەکەم جار لە سەدەی (١٩)هەمدا بڵاوبوونەوە کە ژمارەیان زۆر کەم بوو بەڵام ئێستا لە سەرتاسەری جیهان زیاتر لە ملیارێک پايسکیل هەیە کە دەکاتە دوو هێندەی ژمارەی ئوتومبێل لە جیهاندا. لە هەندێ شوێن پايسکیل بە سەرچاوەی سەرەکی گواستنەوە بەکاردێت. منداڵان پايسکیل بۆ یاریکردن بەکاردێنن و گەورەکانیش بۆ دابەزاندنی کێش یان ڕێکی لەشیان یان بۆ کاری ڕۆژانەیان (Fitness) بەکاریدێنن. بۆ زانيارى زياتر لێرە كليك بكە.
ئامادەكردنى : محەمەد مەغديد