تاقيكردنەوەى خولى دووەم دەستيێكرد
News #01, Issue 09, April 2015 | Núcey #01, Jhimarey 9, Mangí 9 Sallí 2015 | نوچەی ١، ژمارەى ٩ مانگی ٩ ساڵی 2015
تاقيكردنەوەى خولى دووەم دەستيێكرد
رۆژى چوارشه‌ممه 2 / 9 / 2015 ئه‌زموونه‌كانی خولی دووه‌م له زانكۆی كۆیه ده‌ستيپێكرد .
سەرۆكى زانكۆ چاودێرى دەكات
بە مەبەستى چاودێريكردنى تاقيكردنەوەكان به‌ڕیز دكتۆر وه‌لی محمود سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه سەردانى هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانی فه‌كه‌ڵتی پهروهردەى كرد هەر لە وێش بۆ نووچه‌نامه‌ی زانكۆ وتی " ئه‌مرۆ یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ست پێكردنی ئه‌زموونه‌كانی خولی دووه‌می كۆتایی ساڵی 2014 – 2015 یه سه‌ره‌تا پێمان باش بوو لەم هۆڵەوە سه‌ردانه‌كه‌مان ده‌ست پێ بكه‌ین، چونكه ئێمە له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌م لێره‌وه ده‌ستمان كرد بهسهردانهكانمان ، ئه‌وكاته كۆمه‌ڵیك كهمووكوڕیمان به‌دیكرد و بارودۆخی ناوهؤڵهكانمان به‌دڵ نه‌بوو ،بۆیه له‌دوومانگی ڕابردووی هاویندا ، نۆژه‌نكردنه‌وه و چاكردنهوهمان ده‌ست پێكرد"
بۆچى سەرۆكى زانكۆ سەردانى هۆڵى تاقيكردنەوەكانى كرد؟
بەڕێزيان ئاماژەى بەوەدا بە دوو ئامانج سەردانى هۆڵى تاقيكردنەوەكانيان كردووە" ئامانجی یه‌كه‌ممان ، به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وشی به‌ڕێوه‌چوونی ئەزموونهكان و گوێگرتن له گیروگرفتی مامۆستا و خوێندكاران ، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی خوێندن، ئامانجی دووه‌ميش به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه بوو، تا بزانین له‌م دوومانگه‌دا چیمان كردووه و تاچه‌ند له‌گه‌ڵ خواستی ئێمه و مامۆستا و خویندكاران یه‌كانگیر ده‌بێت "
هەموو ڕۆژێك تاقيكردنەوە ئەنجام دەدرێت
لاى خۆشيەوە سه‌رۆكی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی ئێواران ، به‌ریز دكتۆر جمال فەتحولله ته‌یب وتی " خۆشبه‌ختانه زۆر به‌ڕێكوپێكی ئاماده‌كاریمان ئه‌نجام داوه له‌ڕووی دابین كردنی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌مڕۆ 2 / 9 / ده‌ستی پیكردوە و له 12 / 9 / 2015 كۆتایی پێدیت، له‌م ماوه‌یه‌شدا له‌سه‌رجه‌م رۆژه‌كان جگه له‌ڕۆژانی هه‌ینی تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت"
ئاشكراكردنى ئەنجامەكان
سەرۆكى ليژنەى تاقيكردنەوەكانى پەروەردەى ئێواران وتى"هەوڵدەدەين بە زووترين كات ئەنجامى تاقيكردنەوەكان بۆ خوێندكاران ئاشكرا بكەين