خوێندكارێكى زانكۆى كۆيە، فرۆكەيەك دروست دەكات
News #13, Issue 29, May 2017 | Núcey #13, Jhimarey 29, Mangí 5 Sallí 2017 | نوچەی 13، ژمارەى 29 مانگی 5 ساڵی 2017
The drone can cover 5kms of distance at a speed of 85 km/hr per hour; the resolution of the pictures and videos is full HD.
I have made the body of the quadcopter through using aluminum; it can be flown and guided via a remote control by the user.”
“When someone has an idea in their mind they should work on it, otherwise it will be of no use; it is important for humans to realize their abilities and feel their deficits in the works they do. However, I failed a few times but persistence led me to be successful and achieve my dreams,” he pointed out.
Inventions by Koya University students
Dr Rasti Dilshad Ali who is a lecturer at the Department of Manufacturing at Koya University, regarding the assembling of the small drone by one the students in his department stated that “this is a step forward and it shows the determination and resistance of a student who is always after innovation, invention and brilliant jobs”
Dr Dishad also talked about accomplishing the objectives of the department of Manufacturing Engineering “achieving the objectives of our department is prior to the success of a project. The aim of our department is to ensure that our students have great self-confidence and willingness to work hard in those sectors that they will be working in after their graduation.
We also hope that the alumni of the department of Manufacturing become one of the well-known professional alumnus in promoting themselves to successful engineers in Kurdistan Region in the years to come”. He said.
In addition, he talked to us concerning the assembling of the quadcopter and the ability of the Koya University students, and mentioned that “invention is different form assembling. Invention is the process of designing and making all the parts of something from the raw material. We are far away from being able to invent a quadcopter with all its parts from the raw material.
This project shows the ability of the students at the faculty Engineering and Department of Manufacturing in general and the student who assemble the drone in particular in embracing and using modern technology and it is not true for all Koya University students”. He said.
Dr Dilshad Ali is the PhD holder in Manufacturing Engineering, he has finished his PhD in Stuttgart University in Germany with an excellent degree. His specific major is developing the best procedures of manufacturing methods, here is the academic website of Dr Rasti.
The Department of Manufacturing Engineering
is important to Koya University so as to manufacture local products and serve our community in the field of manufacturing and production in the future. This department was opened three years ago as a new department within the faculty of Engineering and students have been studying there for three years.
In this department students are familiarized with the most important principles of manufacturing engineering and they are trained to be professional cadres in their field. The Department of Manufacturing has an advanced workshop with lots of essential tools and devices that students can make use of them in their practical studies and doing their graduating research as well as achieving success in their field of study.
Click here of more information.
Prepared by: the pressroom
A Koya University student makes a quadcopter
A student of fourth stage in Manufacturing Engineering at our university has made a quadcopter, which can be used in the fields of Agriculture, Media, Military and many other fields.
Shvan Hakim, senior student of Manufacturing Engineering Department at the faculty of Engineering- Koya University, has made a small drone with some outstanding features that can be highly advantageous for Kurdish community as a product of a Kurdish student.
The idea behind the project
Each project stems from an idea; Shvan tells us how he came up with the idea, “I have had the fond of using technology since my childhood; I used to work on electronic devices and electrical stuff at home, some of my efforts were successful and others were not. I tried to make a small drone for the first time while I was at 7th grade at school, but it was in vain as I did not have adequate stuff; at the second stage of university I created a quadcopter but did not want to be made public. Furthermore, when I was a student in Portugal last year, I realized that they have made many quadcopters used in various fields; therefore, I insisted to develop my idea and started making the drone as soon as I got back to Kurdistan, hoping to fill a relatively small gap in the areas of technology and airline.”
“I have been able to make the small drone have all the features as successfully as I wanted,” Shvan added.
The main features of the quadcopter
This small drone is a type of “Quadcopter” which can be flown through four propellers and be used in multiple areas including military, agriculture, geography, media, transportation and other fields. Furthermore, the cost of making such a drone is 700$ as claimed by Shvan.
Shavan notes further and says, “My drone possesses many significant characteristics as effective as those being made in America. Moreover, one of the distinctive features of the drone is that you will not lose it at any circumstances for any signal reasons and it returns to the previous place where it was flown.
Additionally, when the drone runs out of charge, it will not drop but lands automatically; the quadcopter can also transfer data and videos to cell phones, it has plenty of other properties.
خوێندكارێكى دواقۆناغى بەشى ئەندازيارى دروستكردن لە زانكۆمان، فرۆكەيەكى بێ فرۆكەوانى دروستكردووە كە دەتوانرێت لە بوارى كشتوكاڵى، ميديايى، سەربازى و بوارەكانى تريشدا سوودى لێ وەبگيرێت.
شڤان حەكيم خوێندكارى دواقۆناغى بەشى ئەندازيارى دروستكردن لە فەكەڵتى ئەندازيارى زانكۆمان، فرۆكەيەكى بێ فرۆكەوانى دروستكردووە بە ژمارەيەك تايبەتمەندى ناوازە كە دەتوانێت سوود بە كۆمەڵگەى كوردى بگەيەنێت وەك بەرهەمى خوێندكارێكى كورد.
بيرۆكەى كارەكە!
هەر كارێك لە بيرۆكەيەكەوە سەرچاوە دەگرێت، شڤان لە ڕێى چيرۆكێكەوە پێمان دەڵێت بيرۆكەكە چۆن بووە "هەرلە مندالیە وە شەیدای بواری تەکنولۆجیا بوم ورۆژانە بە شتی ئەلیکترۆنیاتەوە خەریک بوم و ئامێرە کارەبایەکانی مالەوەم دەکردەوە لەهەندێکیان سەرکەوتوو دەبووم هەندێکیشیانم دەشکاند، بۆجاری یەکەم لە پۆلی ١ ی ناوەندی هەولم دا فرۆکەیەکی بچوک دروست بکەم، بەلام سەرکةوتونەبوم چونکە شتی پێویستم لەبەردەست نەبوو، لە قۆناخی ٢ ی زانکۆ دەستم کردەوە بە دروست کردنی فرۆکەو فرۆکەیةکم دروست کرد بەلام هەرلای خۆم مایەوە و بڵاوم نەکردەوە ،بەڵام ساڵی پار کاتێک لە وڵاتی پرتوگال خوێندکار بووم بینیم چەندەها جۆرفرۆکەی بێ فرۆکەوانیان هەیەو لە زۆر بواردا بەکاری دەهێنن بۆیە زیاتر سوربوم لەسەربرەودان بە بیرۆکەکەم بۆیەکاتێک گەرامەوە کوردستان یەکسەر دەستم کرد بەدروست کردنی ئەم فرۆکەیەو دروستم کرد ویستم کەلێنێکی کەم لە بواری تەکنەلۆجیا و فرۆکەوانی کەم بکەمەوە"
ئەمە وايكردووە كە شڤان پلانەكانى جێبەجێ بكات "%١٠٠ ی ئەوتایبەتمەندیانەی دەمویست توانیم بە سەرکەوتویی لە فرۆکەکە جێبەجێی بکەم، لە ئێستادا بیرم لە تایبەتمەندی تر کردۆتەوە بەڵام کاتی تەواوم نیە خەریک بم بەهۆى تاقی کردنەوەکانمەوە بەلام لە ئایندە پلانم هەيە ئەوانیش برەو پێ بدەم"
تايبەتمەنديەكانى فرۆكەكە
ئەم فرۆکەیە لەجۆریQuadcopter ی بێ فرۆکەوانە،لەرێگەی چوارپەروانەوە دەتوانێت بفڕێت ،لەزۆربەی بوارەکان بەکاردەهێندرێت وەک (سەربازی، کشتوکاڵی، جوگرافی، میدیایی، گواستنەوە و بوارەكانى تريشدا) تێچووى ئەم فرۆكەيە هەروەك شڤان دەلێت ٧٠٠$.
ئەم فرۆكەيە ژمارەيەك تايبەتمەندى هەيە "فرۆکەکەم تایبەتمەندی زۆر باشی تێدایە کە هیچی کەمتر نیە لەوانەی کە لەوڵاتی ئەمەریکا دروست دەکرێن ،یەکێک لە تایبەتمەندیە هەرەباشیەکانی ئەوەیە کەهەرگیز لێت بزر نابێت ،کاتێک کە لە شەبەکە نەمێنێت بە هەرهۆکارێک بێت فرۆکەکە خۆی ئەگەرێتەوە ئەوشوێنەی کە لێی هەستاوە ، لە کاتی نەمانی شەحن لە پاتریەکەی، بەرنابێتەوە بەڵکوراستەوخۆ خۆی ئەنیشێتەوە ، وە دەتوانێت راستەوخۆ داتاوڤیدۆت بۆ نەقل بکات بۆ مۆبایلەکەت، شتی تریشی زۆرتێدایە.
تاکودوری ٥ کم ئەروات بە خێرایی ٨٥کم لە کاتژمێریکدا.
کوالێتی وێنەکان و ڤیديۆ% ١٠٠ FULL HD ین .
لاشەی فرۆکەکەم لە مادەی ئەلەمنیۆم دروستکردوە ، لەڕێگەی کۆنترۆلەرێکەوە کۆنترۆل ئەکریت کە لەلای بەكارهێنەرە ."
شڤان دەڵێت " کاتێک کەسێک بیرۆکەیەک لە مێشکی دا دەچەسپێت ئەگەر کاری لەسەرنەکات بیرۆکەکەی سودی نابێت ، گرینگە مرۆڤ تواناکانی خۆی ببینێت و کەموکوریەکانی خۆی لە کاراکانیدا بزانێت ، هەرچەند من چەند جارێک شكستم هێنا بەلام بەردەوام بون سەرکەوتنی پێ بەخشیم و توانێم ئاواتەکەم بهێنمەدی"
سوپاس و پێزانين
شڤان سوپاس و پێزانينى هەيە " سوپاسی زانکۆی کۆیە دەکەم جێگەی بە دێ هێنانی زۆرێک لە خەونەکانم بوو ،لێرەوە دەست خۆشی ئەنێرم بۆ هەموو ئەوکەسانە هاندەرم بون ، وە سوپاسی مامۆستا ئاکۆ کاکە رەش عومەر دەکەم کە مامۆستامە و سەرپەرشتیاریشمە کە هاندەرێکی باشم بووە لە کارەکانم و لەم کارەشم بەردەوام هەوڵی دەوە لەگەلم کە شتی تازە وتایبەتمەندی نوێ بدۆزمەوە"
داهێنان لاى خوێندكارانى زانكۆى كۆيە
بەڕێز د.راستى دڵشاد عەلى مامۆستا لە بەشى ئەندازيارى دروستكردن، سەبارەت بە دروستكردنى ئەم فرۆكەيە لە لايەن خوێندكارێكى بەشەكەيەوە دەلێت " هەنگاوێکە بەرەو پێش. دەرخستنی بوێری و کۆڵنەدانی خوێندکارێکە کە هەمیشە بەدوای نوێکاری و داهێنان و کاری ناوازەیە."
لەبارەى بەديهێنانى ئامانجەكانى بەشى ئەندازيارى دروستكردن، بەڕێز د.ڕاستى دەلێت "بەدیهێنانی ئامانجی بەش گەورەترە لە سەرکەوتنی پڕۆژەیەک. ئامانجی بەش بریتیە لە دڵنیا بوون لەوەی خوێندکارانمان زۆرترین ڕێژەی متمانە بەخۆبوون و ئامادەباشیان تیا بێت بۆ خزمەتی ئەو سێکتەرانەی کە دوای دەرچوون خزمەتی تیا دەگەیەنن. ئەلۆمنی بەشی دروستکردن دوای چەند ساڵێک ببێت بەیەکێک لە دەوڵەمەندترین ئەلۆمنیەکان لە پێگەیاندنی ئەندازیاری سەرکەوتوو لەسەر ئاستی کوردستان."
لەبارەى دروستكردنى ئەم فرۆكەيە و توانا و كارايى خوێندكارانى زانكۆى كۆيە، بەڕێز د.ڕاستى ئاماژە بەوە دەدات " دروستکردن جیاوازە لە کۆکردنەوە. دروستکردن هەموو ئەو کردارانە دەگرێتەوە کە بۆهەر پارچەیەک لەسەرەتای بوونی وەک کەرەستەی خاو تا بەرهەمی تەواو ئەنجام دەدرێت . ئێمە ئێستا دوورین لەوەی کە بتوانین کوادکۆپتەرێک بەهەموو پێکهاتەکانیەوە دروست بکەین. ئەو پڕۆژەیەش تەنها توانای خوێندکارانی فاکەڵتی ئەندازیاری و بەشی ئەندازیاری دروستکردن بەگشتی و توانای خوودی خوێندکار خۆی بەتایبەتی دەردەخات لە برەودان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و ناکرێت بۆ تێکڕای خوێندکارانی زانکۆی کۆیە هەژمار بکرێت"
دکتۆری ئەندازیار ڕاستی دڵشاد عەلی، دکتۆڕا لە زانکۆی شتوتگارت بە پلەی نایاب لە وڵاتی ئەڵمانیا، ئەندازیاری دروستکردن – بواری پەرەپێدانی باشترین تەکنیکی ڕێگاکانی دروستکردن، سايتى ئەكاديمى د.ڕاستى.
بەشى ئەندازيارى دروستكردن
بەشێكى گرنگە لە زانكۆى كۆيەيە و بۆ دروستكردنى بەرهەمى خۆماڵى و كاريگەريەكانى ئاييندەيى بۆ خزمەتى كۆمەڵگەى كوردى لە بوارى بەرهەمهێنان و دروستكردن، وەك بەشێك لە فاكەڵتى ئەندازيارى كرايەوە و بۆ ساڵى سێ يەم خوێندكاران تێيدا درێژە بە خوێندن دەدەن، لەم بەشەدا خوێندكاران بە گرنگترين بنەماكانى ئەندازيارى دروستكردن ئاشنا دەكرێن و وەك كادێرى پێشكەوتوو لەو بوارە ئامادە دەكرێن، ئێستا خاوەنى وەرشەيەكى پێشكەوتوون كە ئامێرى زۆر گرنگى تێدايە و خوێندكاران دەتوانن جگە لە وانە پراكتيكيەكان لە توێژينەوەى دەرچونياندا كارى مەزن ئەنجام بدەن و دەستكەوتى گرنگ بەدەست بهێنن. كليك لێرە بكە بۆ زانيارى زياتر.
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ