وۆرك شۆپێك دەربارەى پێشخستنى تاقيگەكانى زانكۆى كۆيە بەڕێوەچوو
News #13,Issue 17, May 2016 | Núcey #13, Jhimarey 17, Mangí 5 Sallí 2016 | نوچەی 13، ژمارەى 17 مانگی 5 ساڵی 2016
به مهبهستى پهرهپێدانى تاقيگەكانى زانكۆى كۆيە، بەڕێوەبەرايەتى تاقيگەكان وۆرك شۆپێكى ڕێكخست.
ڕۆژى پێنج شەممە ٢٠١٦/٥/٢٩ كاتژمێر ٩ى بەيانى لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ وۆرك شۆپەكە دەستى پێكرد. بەرێز م.ئەنوەر حازم داود بەرێوەبەرى تاقيگەكانى زانكۆى كۆيە بە نووچەنامەى وت " ئامانجمان لە سازدانى ئەم وۆرك شۆپە ، دانانى نەخشە ڕێگايە بۆ بەدەست هێنانى بروانامەى ئايزو و ناوبانگى نيودەوڵەتى و بەرزكردنى ڕانكي زانكۆ و دابينكردنى سەرچاوەى دارايى بۆ زانكۆ"
هەروەها بەڕێز بەڕێوەبەرى تاقيگەكان دەڵێت " وە لەداهاتوودا واتا بۆ ساڵي داهاتوو بەپێى پرۆگرامي ئەم وۆرك شۆپە ئێمە پێداچوونەوە بە هەنگاوەكانمان دەكەين و متابەعەى ئەوە دەكەين كە بزانين كارەكانمان تاچەند بەرەو پێشەوە چووە ؟ چيمان كردووە ؟ پێويستە چي بكرێ ؟ "
مامۆستا ئەنوەر رووني كردەوە كە لە ئێستادا توانامان هەيە تاقيگەى نەوت و گاز بخرێتە ناوبەرنامەى بەدەست هێناني بڕوانامەى (ئايزۆ١٧٠٢٥ ) و دەستمان پێكردووە ، وە ئەگەر توانرا لەم كارەمان سەركەوتووبين ، ئەم ئەزموونە لەسەر تاقيگەكاني تريش دەست پێدەكەين و پشتيوان بە خوا سەركەوتوو دەبين ."
لەم وۆرك شۆپەدا پێنج بابەت پێشكەشكران لە لايەن هەر يەك لە بەڕێزان :
١- م. انور حازم داود ب . بهریوبهرایهتی تاقیگهكان
٢- م. فخری حمد الله پهیرەو وپڕۆگرامی خویندن
٣- د. سعدون طه بهشی فیزیا
٤- د. سرمد نجم الدین سهروكی بهشی بایلوجی
٥- م. بروسك فریا ب . بهكار خستن
زانيارى تايبەت
انور حازم داود
نازناوى زانستى : مامۆستا
ژمارەى توێژينەوە بڵاوكراوەكان : ٣
ئامادەكردنى : محەمەد مەغديد