پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بە بۆنەی جەژنی قوربان

News #03, Issue 21, Sep 2016 | Núcey #03, Jhimarey 21, Mangí 9 Sallí 2016 | نوچەی 3، ژمارەى 21 مانگی 9 ساڵی 2016

بەڕێزان

مامۆستایان

فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان

بە بۆنەی جەنی قوربانەوە پیرۆزباییتان لێدەکەم، هەروەک دەزانن ئەم جەژنە لە کاتێکدایە کە وڵاتەکەمان لە قەیرانێکی دارایی سەختدایە و کاریگەری هەبووە لەسەر هەموو سێکتەرەکان لە ناویشیدا خوێندنی باڵا، بەڵام ئەمە نەبۆتە هۆی وەستانی کارکردنمان و دوایین سەرکەوتنی زانکۆی کۆیەش لە ڕێزبەندی زانكۆكانى جیهانی و کوردستانیدا دەستکەوتێکە مایەی شانازی و سەلمێنەری کارکردنمانە. ئەمە دەرفەتێکە بۆ جەختکردنەوە لە هەڵوێستی لە پێشینەمان بۆ داواکاری و وەرگرتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان، وێڕای وەرگرتنی دەرماڵەی خوێندکاران.

هيوادارم حكومەتى هەرێمى كوردستان بە دەم بانگەواز و داواكاريەكانى هاتوو لە پێشنيازەكانى وەزارەت و يەكێتى مامۆستايان و نوێنەرايەتى مامۆستايانى زانكۆكانەوە بێت ، و لە دەستپێكردنەوەى خوێندن چاو بە مووچە و دەرماڵەكان بخشێنێتەوە تا گرفت بۆ ساڵى ئاييندەى خوێندن دروست نەبێت.

دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت، هیوای جەژنێکی خۆشتان بۆ دەخوازم

پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد

سەرۆكى زانكۆى كۆيە

١١/ ٩/ ٢٠١٦