وۆرك شۆپێك بۆ ستافى فەكەڵتى زانست و تەندروستى پێشكەشكرا

News #19, Issue 26, Feb 2017 | Núcey #19, Jhimarey 26, Mangí 2 Sallí 2017 | نوچەی 19، ژمارەى 26 مانگی 2 ساڵی 2017

ڕۆژی دووشەممە ٢٧-٢-٢٠١٧ لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستی ۆورکشۆپێک پێشکەشکرا لە ژێرناونیشهانی (Polymerase Chain Reaction & Designing of Primer). ژماریەکی زۆر لە مامۆستایانی فەکڵتی زانست و تەندروستی و سکوڵی پزیشکی تێدا ئامادەبوون.

لەسەرەتا بەڕێز م.ى.هیواعبدالرحمن احمد بەرپرسى سەنتەرى توێژينوەى زانستى و تەندروستى بەشی یەکەمی ۆورکشۆپەکەى پێشكەشكرد دەبارەی (PCR and Gel electrophoresis) وە ئەو کەرسە و ماددە و ئامێرانەی کە پێویستن لەم بوارەدە.

هەروەها تیشکی خستە سەرگرینگی بەکارهێنانی (PCR Technique) لە بوارە جیاجیاکان وەک دەستنیشانکردنی نەخۆشی و مشەخۆر و بەکتریا و ڤیرۆساکان.

لە ميانەى پێشكەشكردنى بابەتەكەى بەڕێزیان وتی "بە پێویستی دەزانم کە هەموو توێژەرێکی بایۆلۆجی زانیاری باشی هەبێت لەو بوارەدە بەتایبەتی توێژەرەکان".

بەشی دووەمی ۆورکشۆپەکە بریتی بوو لە چۆنیەتی دروستکردن و دیزاین کردنی (Primer Designing)، بابەتێکی زۆر گرنگە بۆ ئەو توێژەرانەی لەبواری (Molecular biology and Genetics) دا کاردەکان، پێویستە زانیاری باشیان هەبێت لەو بوارەدا، لەلایەن بەڕێز مامۆستا (محمد عیصام) پێشکەشکرا.

م.هيوا دەلێت " ئامێری (Polygene) تایبەتە بە چۆنیەتی دروستکردنی (Primer)، تاکە سەنتەرە لە سەتاسەری کوردستان و عیراق کە ئەو ئامێرەی هەبێت".

ۆورکشۆپەکە بە هەردوو شێوازی تیۆری و پڕاکتیکی بەڕێوە چوو. بەڕێز (شوان صالح آحمد) كارمەندى سەنتەرەكە هاوکار بوو لە بەشە پڕاکتیکەکان و و ئامادەکردن پێداویستیەکان.

ئامادەكردنى :ژوورى هەواڵ

وێنەكان : كاردۆ محەمەد