وۆرك شۆپێك لە بارەى پەروەردەى هاوچەرخ پێشكەش كرا

News #4, Issue 28, Apr 2017 | Núcey #4, Jhimarey 28, Mangí 4 Sallí 2017 | نوچەی 4، ژمارەى 28 مانگی 4 ساڵی 2017

رۆژى سێ شەممە ٢٠١٧/٤/٤ بەشى پەروەردەى دەرونزانى ، لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فەکەڵتی پەروەردە . ۆرکشۆپێکی پێشکەش بە مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆ و بەڕێوەبەر و چاودێرانی باخچەی ساوایانی سەربە بەڕێوەرایەتی پەروەردەی کۆیە کرد .

ۆرکشۆپەکە لەچوار سیمینار پێک هاتبوو کە پێشکەش کران لەلایەن هەریەک لەبەڕێزان:

_ پ . ی . د. کاوە

_ پ . ی . د.خالید

_ پ . ی . د.خالیدە

_ م . جوان

سەبارەت بە تەوەرەکانی ۆرکشۆپەکە مامۆستا ئالان سەڵاح سەرۆكى بەشى پەروەردەى دەروونزانى وتی" ئامانجمان لەئەنجامدانی ئەم ۆرکشۆپە لەوەوە دروست بوو کە هەست دەکەین لەم سەردەمەدا لە زۆربەی باخچەی ساوایانەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ، کۆمەڵێک ڕێگاو تەکنەلۆجیای کۆن بەکاردێت کە بۆ ئەم سەردەمە گونجاو نین لە چۆنیەتی پەروەردەکردنی منالان و خوێندکاران"

هەروەها دەلێت "ئەم سیمینارانەی لەم ۆرکشۆپە پێشکەش دەکرێن ، فێرکردن و ڕاهێنانی مامۆستایان و خوێندکارەکانمانە ، لەسەر کۆمەڵێک وانەو میتۆدی نوێ .کەلەم سەردەمەدا لەولآتانی پێشکەوتوو پەیڕوەو دەکرێن، لەسەر ئەم بنەمایە بانگهێشتی خوێندکاران و مامۆستایان و بەڕێوەبەر و چاودێرانی باخچەی ساوایانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەمان کردووە. وە خۆشحاڵین بەئامادەبوونی هەموو ئەم بەڕێزانە بۆ ئەوەی سوود مەند بن و پەیامەکەی ئێمەش بگات."

ئەم بابەتانەش نەک هەرتەنها مامۆستایان لەهۆڵەکانی خوێندن و باخچەکان دەتوانن سوودی لێ وەربگرن بەلکو لەماڵەوەش دەتوانن بۆ ڕینمایی و پەروەردەکردنی مناڵەکانیان پەیڕەوی بکەن .

هەروەها م.ئالان دەلێت " تەوەرەکانی ۆرکشۆپەکە هەرتەنها پەیوەست نیە بە چۆنیەتی پەروەردەکردنی منداڵ ، بەڵکو چەند تەوەرەیەکی تریش لە خۆ دەگرێت ، وەک چۆنیەتی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی کردن . کە ئەمە بابەتێکە لە قۆناغی کۆتایی گشت بەشەکانی فەکەڵتی پەروەردە دەخوێندرێت . کەباس لەوە دەکات خوێندکارانمان دوای بەدەست هێنانی بڕوانامە لەلامان ، چۆن بتوانن خۆیان بەڕێوە ببەن و چۆن بتوانن سەرپەرشتی کارەکانیان بکەن ، هەروەها بۆ سەرپەرشتیارانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە ڕۆڵی گرنگیان هەیە . بۆئەوەی بزانن لەسەر کام ڕێبازو شێواز هەڵسەنگاندن بۆ مامۆستاکان بکەن"

سەبارەت بە ئەو میتۆدانەی کە لەۆرکشۆپەکە دەخرێنە ڕوو ئایا تاچەند دەتواندرێ لەکوردستان بەرجەستە بکرێت؟ مامۆستا ئالان روونی کردەوە کە ئەم پەیڕەوە پێشکەوتووەی ولآتانی پێشکەوتوو لە ئیستادا لەوانەیە سەد لە سەد هەمووی جێبەجێ نەکرێت و نەگونجێت . ئێمە لە زۆر ڕووەوە بەربەستمان هەیە ، چونکە بواری خوێندن و پەروەردەکردن لای ئێمەو ئەوان وەک یەک نیە وە زەمینەو ژمارەی باخچەکان و مامۆستاو خوێنکاران جیاوازی زۆرە . بەلآم لەگەڵ ئەوەش ناکرێ دەستەوەستان بین و دەتوانین لە زۆر ڕووەوە سودیان لێوەربگرین ومنالآنی ولآتەکەمانی پێ گۆش بکەین .

بابەتێکی تر تەکنەلۆجیای فێرکاری سەردەم بوو . لەم بارەیەوە مامۆستا ئالان وتی"

کۆمەڵێک تەکنەلۆجیا هەیە هەر تەنها مامۆستا سوودیان لێ نابینێت بەڵکە منالآنیش دەتوانن سوودی لێ ببینن و لەماڵەوەش دەتوانن کەڵکی لێوەر بگرن"

مامۆستا ئالان نیگەرانی خۆی پیشان دا لەسەر هەڵپەساردنی بەشی باخچەی ساوایان لەزانکۆی کۆیە ، ئەو پێی وابوو کە بۆ ئەمڕۆی ولآتەکەمان خوێندنی بەشی باخچەی ساوایان لە زانکۆ زۆر گرنگە ، چونکە لەسەرجەم شارەکان کۆمەڵێک باخچەی ساوایان هەیە . هەڵپەساردنی باخچەی ساوایان کاریگەر خراپی دەبێت . چونکە بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە ، هەرکەسێک بیەوێت باخچەی ساوایان بکاتەوە پێویستە بڕوانامەی باخچەی ساوایانی هەبێت . هەر لەبەر ئەم هۆیەشە کە دەرچوانی ساڵی ڕابردوومان لەسەدا پەنجایان دامەزراون لەم باخچانە .

خوێندکار لەنجە مەحمود کە لە قۆناغی سێیەمی باخچەی ساوایانی زانکۆی کۆیە یە ، یەکێک بوو لە ئامادەوانی ۆرکشۆپەکەو وتی : سیمیناری لەم شێوەیە بەردەوام پێویستە پێشکەش بەئێمەی خوێنکاران بکرێت و کارێکی زۆر باشە ، بۆئەوەی زانیاریمان زیاتر بێت لەرووی پەروەردەکرن و سەرپەرشتی کردنی منالان .

چونکە ئەومنالآنە چینێکن لەداهاتوودا کۆمەڵگا پشتیان پێدەبەستێت و هەر ئەوان کۆمەڵگا بەڕێوە دەبەن . بۆیە پێویستە ئێمە بتوانین بە بە باشترین و پێشکەوتووترین ڕیگاو تەکنەلۆجیا پەروەردەیان بکەین . ئەمەش بەوە دەکرێت کە ئێمەی خوێندکار بارگاوی بین بەم میتۆدە نوێو سەردەمیانە . بۆیە دەست خۆشیم بۆ زانکۆو بەڕیوەبەرو پێشکەشکارانی سیمینارەکان .

ئامادەكردنى : محەمەد مەغديد

وێنەكان : دڵشاد كاكەڕەش