وۆركشۆپێك لەبارەى پرۆگرامى نوێى زانكۆ پێشكەش كرا

News #07 Issue 40, Apr 2018| Núcey #07, Jhimarey 40, Mangí 4 Sallí 2018 | نوچەی 07، ژمارەى 40 مانگی 4 ساڵی 2018

ئەم ۆڕک شۆپە لە ڕێكەوتى ٢٠١٨/٤/١٩ لەسەر ئاستی فاکەڵتی زانست و تەندروستی لە زانکۆی کۆیە ئەنجام دراوە لە ژێر ناونیشانی (ئاشناکردنی مامۆستایان و لیژنەی تاقیکردنەوەکان بە پڕۆگرامی نوێی زانکۆ، لە لایەن هەریەکە لە بەڕێز م.ی. عمر ولید صالح کە ئاماژەی کرد بە چۆنیەتی تۆمارکردنی نمرەی خوێندکاران لە لایەن لیژنەی تاقیکردنەوەکان و ئەو پڕۆگرامەی کە فاکەڵتی بەکاری دەهێنێت، دواتر بەڕێز م.ی. دارەوان عبدالقادر احمد تیشکی خستە سەر چۆنیەتی تۆمارکردن و ئامادەکردنی ڕیزبەندی خوێندکارانی قۆناغی چوارەم بە پێی پڕۆگرامێکی تایبەت کە لە لایەن تۆمارگای گشتی زانکۆی کۆیە کاری پێدەکرێت، لە کۆتاییدا بەڕێز (م.ی. بەختیار ئازاد عبداللە) بە وردی سیستەمی نوێی ئەلیکتڕۆنی زانکۆی ڕوون کردەوە بە مەبەستی زیاتر ئاشنا کردنی مامۆستایان بە سیستەمەکە و بەرەو پێشبردنی.