زانکۆکان لە پێناوی سەرکەوتن هاوكاریەکانیان چڕدەکەن
News #02, Issue 05, April 2015 | نوچەی 02، ژمارەی 05 مانگی 5 ساڵی 2015 | Núcey #02, Jhimarey 05, Mangí 5 Sallí 2015
زانکۆکان لە پێناوی سەرکەوتن هاوكاریەکانیان چڕدەکەن
بە مەبەستى لە نزيكەوە ئاگاداربوون لە چۆنێتى هەنگاوەكانى بنياتنانى سيتستمى ئەليكترۆنيكردنى زانكۆى كۆيە و بەكارهێنان و ئەزموونى پێشوەختە لەبارەيەوە, وەفدێكى زانكۆى دهۆك سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد
رۆژى چوارشەممە ٢٩/ ٤ / ٢٠١٥ كاتژمێر ١٢ ى نيوەرۆ وەفدەكە لەگەڵ بەرێزان د.ديلان مەجيد رۆستەم ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا و د.سەڵاح يەحيا بەرێوەبەرى دڵنيايى جۆرى زانكۆ كۆبوونەوە.
بەرێز د.سەڵاح يەحيا سەبارەت بە ئامانج و هاتنى وەفدەكەى زانكۆى دهۆك, بە نووچەنامەى زانكۆى ڕاگەياند" ئەو وەفدە بە ئامانجى زانينى چۆنێتى هەنگاوەكانى بنيانتانى سيستمى بەئەلكترۆنيكردنى زانكۆى كۆيە هاتبوون"
سەبارەت بە ناوەرۆكى كۆبوونەوەكە , بەرێوەبەرى دڵنيايى جۆرى زانكۆ وتى" لە كۆبوونەوەكەماندا دوو سمينارمان پێشكەشكرد , سمينارەكەى بەرێز د.ديلان سەبارەت بە بەرێوەبردنى سيستمى ئەليكترۆنى زانكۆى كۆيە بوو و , سمينارەكەى منيش سەبارەت پرۆسەى سيستمى ئەليكترۆنى دڵنيايى جۆرى بە بەكارهێنانى Google Apps For Education بوو , لەو سمينارانەدا ئەوەمان لە وەفدەكەى زانكۆى دهۆك گەياند كە چۆن ئەم سيستمە بنيات نراوە و چۆن كارى پێدەكرێت"
بەرێز د.سەڵاح ئاماژەى بە نييەتى زانكۆى دهۆك كرد لە زارى وەفدەكەيانەوە كە دەيانەوێت هەمان ئەزموون تاقى بكەنەوە كە ئێمە بەكارى دەهێنين بۆ پێويستيان بە ئەزموونى ئێمە هەيە لەو بوارە كە چەند ساڵێكە لە زانكۆمان دەستمان پێكردوە, وە ئەوان داواى راوێژيان كرد بۆ هەركارێك و لە ئاييندەش بۆ هەر كار و گرفتێك پەيوەندى بە زانكۆى كۆيە دەكەن و ڕاوێژمان پێدەكەن.