(21) شاندێک لە زانکۆی "کاثۆلیک" لە هەولێرەوە سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٣/ ٢/ ٢٠٢٠ شاندێک لە زانکۆی "کاثۆلیک" لە هەولێرەوە بە مەبەستی لێکتێگەیشتن بۆ ئەنجامدانی چەندین وۆرکشۆپ و کۆنفرانسێکی گەورە سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد. شاندەکە پێک هاتبوو لە بەڕێزان د. سەباح یوسف (سەرۆکی زانکۆ) و ڤیدا حەننا (بەڕێوەبەری پێوەندییەکانی زانکۆ). شایەنی باسە شاندەکە پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا لەلایەن بەڕێز پ.د. وەلی مەحمود حەمەد (سەرۆکی زانکۆ) و هەر یەک لە بەڕێزان پ.ی.د. ڕۆستەم سەلام (ی. سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی)، پ.ی.د. حەیدەر لەشکری (ی. سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا)، پ.ی.د. قارەمان نادر (ی. سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران)، پ.ی.د. باوەدین کەریم مەولود (ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە)، د. لوقمان وسو عومەر (بەڕێوەبەری ئەمینداریەتیی ئەنجومەنی زانکۆ)، د. هاوکار باپیر (بەڕیوەبەری پێوەندییەکانی زانکۆ) و پ.ی.د. دەریا جەمال حەوێزی (بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ).

ئا: عەبدوڵڵا عەبدال

وێنە: دڵشاد کاکەڕەش