پاڵەوانێتى مەلەوانى بەرێوەچوو
News #3, Issue 29, May 2017 | Núcey #3, Jhimarey 29, Mangí 5 Sallí 2017 | نوچەی 3، ژمارەى 29 مانگی 5 ساڵی 2017
بۆ يەكەمجار پاڵەوانێتى مەلەوانى لە زانكۆى كۆيە بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەرايەتى وەرزشى زانكۆى كۆيە، پاڵەوانێـتى مەلەوانى ڕێكخست بۆ ئارەزوومەندانى ئەو ياريە وەرزشە و ڕۆژى پێنج شەممە ٢٠١٧/٥/١١ كاتژمێر ٤ى ئێوارە لە مەلەوانگەى زانكۆى كۆيە پاڵەوانێتيەكە بەرێوەچوو.
هەريەك لە بەڕێزان سەرۆكى زانكۆ و ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارايى و سەرۆكى سكوڵى پەروەردەى وەرزش و ئامادەبووێكى زانكۆ لە پاڵەوانێتيەكەدا ئامادەبوون.
بەڕێز م.ى.تەحسين سلێمان بەرێوەبەرى وەرزشى زانكۆى كۆيە دەلێت " ئەم پاڵەوانێتيە بۆ سەرجەم مامۆستا و خوێندكارانى زانكۆى كۆيە بوو بۆ ماوەكانى (٢٥م و ١٠٠م مەلەى سەربەست ) و (٥٠م مەلە سينگە) و (٥٠م پشتە مەلە بۆ مامۆستايان) ٥٠م مەلەى سەربەست و ٥٠م سينگە مەلە بۆ خوێندكاران"
بەڕێوەبەرى وەرزشى زانكۆ دەڵێت "پاڵەوانێتيەكە سەركەوتووانە بەڕێوەچوولە لايەن مامۆستا و فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرايەتى وەرزشى و سكوڵى پەروەردەى وەرزش و مەلەوانگەى سكوڵ و خوێندكاران بۆيە دەستخۆشيان لێ دەكەم و هيوادارم نموونەيان زۆربێت بۆ بەرەو پێشەوبردنى وەرزش لە زانكۆمان"
هەروەها م.تەحسين سوپاسى بنكەى پۆليسى زانكۆ و بەڕێوەبەرايەتى نەخۆشخانەى كۆيە دەكەم بۆ هاوكاريەكانيان.
بەڕێز م.ئەحمەد جەمال، بەشداربووى پاڵەوانێتيەكە دەڵێت " وه‌ک یاریزانیک به‌شدار زۆر سوپاس بۆ سه‌رۆکایه‌تى زانکو به‌ریوه‌به‌رایه‌تى وه‌رزشى زانکۆ ده‌که‌م بۆ کردنه‌وه‌ى پاله‌وانیتکى پیشکه‌وتوو له زانکۆى کۆیه که ئه‌مه‌ش گرینگى تایبه‌تى هه‌یه بۆ زانکۆى کۆیه چونکه بۆ یه‌که‌مجاره پاله‌وانیتکى وا بکریته‌وه له‌سه‌ر ئاستى کوردستان له هه‌موو روویه‌که‌وه هه‌ر دابین پیداویستهکانى پاله‌وانیتى مه‌له‌وانى به گشتى به تایبه‌تى دابین کردنى ژهمارهکى دیارکراو له نابژیوان و اسعاف و دکتۆر و پولیس و لیژنه‌ى ریکخستن شاره‌زا وه‌ک لاى هه‌موومان روونه پاله‌وانیتکى زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو"
هەروەها دەڵێت " دیاره کردنه‌وه‌ى پاله‌وانیتى مه‌له‌ى گرینگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه بۆ خویندکاران و مامۆستایان وه هۆکاریکه بۆ به‌رو پیشچونى بوارى وه‌رزشى مه‌له‌وانى وا لاى هه‌موو روونه مه‌له‌وانى سودهکى یه‌کجار زۆر هه‌یه ته‌واو کارى هه‌موو یاریه‌کانى تره ..له کۆتایى زۆر سوپاس ده‌ست خۆشى له سه‌رجه‌م لیژنه‌کان و هاوکاره‌کانى پالهوانیتهکه ده‌که‌م به تایبه‌ت خویندکارانى سکولى وه‌رزش"
ئامادەكردنى: ژوورى هەواڵ
وێنەكان : دڵشاد كاكەڕەش