زانكۆى كۆيە گرانتێكى هەشتا هەزارى بەدەست هێنا

News #03, Issue 47, Nov 2018 | Núcey #03, Jhimarey 47, Mangí 11 Sallí 2018 | نوچەی 03، ژمارەى 47 مانگی 11 ساڵی 2018

تيمێكى زانكۆى كۆيە گرانتێكى هەشتا هەزار دۆلارى بەدەستهێنا بۆ پرۆژەيەكى بەكارخستن.

تیمێکی زانکۆی کۆیە کە پێکهاتبون لە بەڕێزان: د. ڕاستی دڵشاد ، م. پێشەوا جەمال، د. بڕوا سەردار، د. سۆران صباح، م. لادێ سەردار و غازی عمر توانیان پرۆژەیەکی بەکارخستن بە بودجەی زیاتر لە ٨٠،٠٠٠ دۆلار هەشتا هەزار دۆلار کە لەلایەن رێکخراوی (UNIDO) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی یابان بۆ زانکۆی کۆیە دەستەبەر بکەن.

پڕۆژەکە تا ٣١/ ٣ بەردەوام دەبێت و تیایدا ٦٠ کەسی دانیشتوی قەزای کۆیە و خاوەن بیرۆکە ڕاهێنانیان پێدەکرێت بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژلەسەر دارێشتنی پلانی بزنز و دواتر ١٥ باشترین بیرۆکە خەڵاتی ماددی دەکرێن لەڕێگەی دابینکردنی کەل و پەلی پێویست بە بەرزترین بری ٢٠٠٠دۆلار-دوو هەزار دۆلار."