هەواڵى حەوتەم

ڕۆڵ و کاریگەریى ژمێریارى

لە ناو کۆمەڵگادا سمینارێکى زانکۆى کۆیە بوو

ڕۆژى دووشەممە، 10/11/2014 کاژێر 10ى بەیانى لە هۆڵى یاساى فاکەڵتى زانستە مرۆڤایەتییەکان بەشى کارگێڕى و ئابوورى فاکەڵتى زانستە مرۆڤایەتییەکان و کۆمەڵایەتییەکانى زانکۆى کۆیە لەژێر چاودێرى (د. سەعید ساڵح حەمەد ئەمین) سەرۆکى زانکۆى کۆیە، بەشى کارگێڕى و ئابوورى لەڕۆژى جیهانى ژمێریاریدا وۆرکشۆپێک سازکرد بەناونیشانى ڕۆڵ و کاریگەریى ژمێریارى لە ناو کۆمەڵگادا سازکرد، لەسەرەتاى وۆرکشۆپەکەدا سەرۆکى زانکۆى کۆیە وتەیەکى پێشکەش کرد کە لە وتەکەیدا ڕۆڵى ژمێریارانى بەرزنرخاند، هیواى خواست ساڵانە بەبەردەوامى وۆرکشۆپ و سمینارى پێویست ئەنجام بدرێت، دواتر وتارى ڕاگرى فاکەڵتى زانستە مرۆڤایەتییەکان و سەرۆکى بەشى کارگێڕى و ئابوورى پێشکەشکرا، دواتر تەوەرەکانى وۆرکشۆپەکە پێشکەشکرا، تەوەرەى یەکەم تایبەت بوو بە سەرهەڵدانى ژمێریارى و گەشەکردنى کە لەلایەن د. باسمە فالح ئەلنعیمى پێشکەشکرا، تەوەرى دووەمیش تایبەت بوو بە ئاراستە نوێیەکانى ژمێریارى و لە لایەن مامۆستا سلێمان حەمە سەعید ئەلساڵحى پێشکەشکراو تەوەرەى سێیەمیش تایبەت بوو بە گیروگرفتەکانى دانانى بودجە لەلایەن مامۆستا بڕوا سەردار ئەحمەد پێشکەشکرا،

لە سمینارى یەکەمدا د. باسمە فالح ئەلنعیمى تیشکى خستە سەر مێژووى سەرهەڵدانی ژمێریاری، کە ژمێریاری پێش شارستانیە کۆنەکان و شارستانیەتی ئیسلامدا بوونی هەبووە بەشێوەیەکی سەرەتایی.

دواى دەرچونی پەرتوکی (النظرة العامة على الرياضيات والهندسة والنسب). لە 10/11/1494 لەلایەن زانای بیرکاری ئیتاڵی (لۆقا باشیلۆ). کە وەرچەرخانێکی گەورە لەژمێریاری ڕویدا، چونکە یەکەمینجار بوو بەشێوازی (قید مذدوج)ی بەکارهێنا کە بۆ سەرەتایەک بۆ تۆمارکردنی کارە داراییەکان تاکۆ ئەمڕۆ.

هەروەها ئاماژەى بەوەدا بەهۆى ئەوەی ژمێریاری چالاکیەکی خزمەت گوزاریە لەناو کۆمەڵگایە بۆیە کاریگەر دەبێت بەهەرپێشکەوتنێک کە ڕوبدات لەناو کۆمەڵگە جا ئابووری بێت یان کۆمەڵایەتی یان یاسایی یان ڕامیاری، هەربۆیە زۆر لەو نوێکاریانەی کە کۆمەڵە یان ڕێکخراوە ژمێریاریەکان لەشێوەی ڕێزمانی کارکردن پێشکەشى دەکەن ئامانج لێی ئەوەیە کە ژمێریاری وەک ئامرازێک بمێنێتەوە کە نەتوانرێ بەلاوە بنرێن یان وازیان لێبهێنرێت لەلایەن کۆمەڵگەوە یان بوارەکانی ژیان، هەروەها یارمەتی دەرە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ژمێریاریەکان دێتە پێشیان.

لە سمینارى دووەمدا مامۆستا ڤیان سلێمان سەعید باسى لە دەرەنجامی ئەو تەنگژە دارایانە کرد کە بەو دوایە بە سەر زۆریک لە کۆمپانیا جیهانیەکان ڕوویدا لە وڵاتی ئەمریکا و شوێنەکانی ترەوە گەندەڵی دارایی و ژمێریاری سەرى هەڵداوە، بەبڕواى ئەو ئەمەش بووەتە هۆی کاریگەری خراپ لەسەر ئابووری وڵاتان و گەیاندنی زەرەرمەندی بە وەبەرهێنان و دروستبوونی متمانە نەبوون، ئەمەش دواى لێکۆڵینەوەی زۆر لە هۆیەکانی ئەو رووداوانە و چۆنیەتی پاراستنی مافی گشت لایەنەکان و سەرمایەدارەکان، پاش دەرکەوتنی هۆیەکان کە بە هۆی خراپی بەرێوەبردنی کارەکانی ژمێریاری و دارایی ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی (حوکمە الشرکات) کە پابەندە بە کۆمەڵێک رێسا و بنەمای گشتی و ئامانجی پاراستنی مافی گشت لایەنەکانەو دژایەتی کردنی گەندەڵی.

لەم سمینارەدا زۆر بەوەردى تیشکخرایە سەر (مانای حوکمە الشرکات، هۆییەکانی سەرهەڵدانی حوکمە الشرکات، باشییەکانی حوکمە الشرکات، تایبەتمەندییەکانی حوکمە الشرکات، ئامانجەکانی حوکمە الشرکات، بنەماکانی حوکمە الشرکات)

کۆتا سمیناریش لەلایەن مامۆستا بڕوا سەردار ئەحمەد پێشکەشکرا بەڕێزیان زۆر بەوەرى تیشکى خستە سەر دانانی بودجە کە ئەمە بۆتە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی هەر دامودەزگایەک لەبەر ئەوەی گشت کارێکی ڕۆژانەی هاوڵاتیان بەستراوەتەوە بە بوودجەوە.

مامۆستا لە سمینارەکەیدا بڕوا پێى وابوو دانانی بودجە کارێکی ئاسان نییە، چونکە کۆمەڵێک کێشە هەیە دێتە بەردەم ئامادەکردنی بودجە بۆیە باسى لە کێشانەکانى دانانى بودجە بەگشتى و ئامادەکردنی بوودجەی زانکۆ بەتایبەتى کرد، لەگەڵ ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە بیگرێنە بەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ڕوونکردەوە.

(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى)