وۆرك شۆپى كورد و دەسەڵاتدارێتى بەڕێوەچوو
News #18, Issue 15, March 2016 | Núcey #18, Jhimarey 15, Mangí 3 Sallí 2016 | نوچەی 18، ژمارەى 15 مانگی 3 ساڵی 2016
بەشى مێژوو لە فەكەڵتى پەروەردەى زانكۆمان بە ئامانجى خوێندنەوەيەكى زانستيانە بۆ ئەزموونى دەسەڵات لاى كورد وۆرك شۆپێكى زانستى بەڕێوەبرد.
بۆچى ئەم وۆرك شۆپە؟!
ڕۆژى دووشەممە ٢٩/ ٢/ ٢٠١٦ كاتژمێر ١٠ى بەيانى لە هۆڵى مامۆستا تاهير بەكر لە فەكەڵتى پەروەردە، وۆرك شۆپەكە بە ناونيشانى (كورد و دەسەڵاتدارێتى، ئاوڕێك بۆ ئەزموونەكانى رابردوو) دەستى پێكرد. لە وۆرك شۆپەكەدا بەڕێز پ.ى.د.سەعيد ساڵح حەمەدەمين جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارايى ئامادەبوو سەربارى خوێندكاران و مامۆستايانى بەشەكە، بەڕێز دكتۆر كامەران محەمەد جەلال سەرۆكى بەشى مێژوو لە بارەى وۆرك شۆپەكەوە دەڵێت " وەك بەشى مێژوو بەپێويستمان زانى لەم هەل و مەرجەى ئێستاى كوردستان ئاوڕێك لە ئەزمونەكانى دەسەڵاتدارێتى كوردى بدەينەوە و پەنجە بخەينە سەر خاڵە لاواز و بەهێزەكانى" هەروەها دەڵێـت " ئاوڕێك بۆ رابردوو، بە پێى كاتەكە و زمينەكە ئەوەى روون كردەوە كە كورد بە گشتى لە ئەزموونەكانى دەسەڵاتدارێتيدا خاڵى لاوازى زۆرتر بووە و بە بەراورد لەگەڵ دەوروبەرمان لە ئاستى پێويستدا نەبووە، ئەوەش يەكێكە لە هۆكارەكانى نەبوونى دەوڵەتى سەربەخۆى كوردستان ، هۆكارى ئەوەش زۆرن وەك لايەنى گەشەى ژێرخانى ئابورى و كۆمەڵگە و دەروونى و لاوازى بير‌ى سياسى كوردى لە رابردوو و رەنگە ئێستاش بێت."
ڕۆڵى بەشى مێژوو
دەربارەى فيدباكى ئامادەبووان بەڕێز د.كامەران دەڵێت "ئامادەبووان ژمارەيەك پرسياريان ئاراستەى پێشكەشكاران كرد و ئاماژەشيان بۆ پێويستى ئەم بابەتە دا ،وە بە لايانەوە بابەتێكى زيندوو و پێويست بوو، وە باوەڕمان وايە پەيامەكەمان تا راددەيەكى باش گەيشتبێت" لەبارەى ڕۆڵى بەشى مێژوو لە ڕونكردنەوەى بابەتە هەنووكەييەكاندا وتى "وەك دەڵێن مێژوو تەنها رووداوێكى رابردوو نييە بەڵكو لە ئێستاشماندا بەردەوامە، ئەمە خۆى ئەوەمان بۆ دەردەخات كە بەشى مێژوو رۆڵێ هەيە و دەيبێت لە بابەتەكانى ئێستا هەڵوەستە بكات و لە سەر بۆنە مێژوويەكانيشدا بووەستێت، بەردەواميش دەبێت لەسەر ئەم ئەركە" دەربارەى گرنگترين خاڵە بەهێزەكانى وۆرك شۆپەكە وتى "وۆرك شۆپەكە ئاوڕێكى لە هەموو قۆناغە مێژووييەكانى مێژووى دەسەڵاتدارێتى كورد دايەوە و توانى خاڵە لاوازەكانى دەسەڵاتدارێتى كوردى روون بكاتەوە، هەروەها توانى هۆكارەكانى لاوازى كورد لە دەسەڵاتدارێتيدا بگەيەنێت و روونيان بكاتەوە، جگە لەوەى توانرا بەشێوەيەكى بابەتيانە و ئەكاديميانە و لەسەر بنما زانستيەكان دوور لە سۆز بابەتەكان بخرێنە روو"
زانيارى : كامەران محەمەد جەلال، نازناوى زانستى مامۆستايە، پسپۆرە لە مێژووى كۆن، سێ توێژينەوەى بڵاوكراوە و پەرتوكێكى چاپكراوى هەيە، ماوەى ١١ ساڵە مامۆستاى زانكۆيە و وانەكانى مێژووى كۆنى كوردستان و مێژووى ساسانى و بيزەنتينى دەڵێتەوە، بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.
بابەتى وۆرك شۆپەكە زۆر گرنگ بوو!
بەڕێز مامۆستا هيوا حەميد شەريف بەشداربوو لە وۆرك شۆپەكە بە بابەتى (ئەزموونى دەسەڵاتدارى شێخ مەحمود ١٩١٨- ١٩٣١)، دەربارەى بۆچى بەشدارى كرد لەم وۆرك شۆپەدا دەڵێت " بۆيە بەشدارى وۆرك شۆبەكەم كرد, چونكە بابەتى وۆرك شۆبەكە زۆر گرنگ بوو چ لە ڕووى مێژووييەوە بێت چ لەم ڕووەوەى پەيوەندى بە بارودۆخى ئێستاوە هەبوو"
هەروەها دەربارەى گرنگى وۆرك شۆپەكە دەڵێت " - بێگومان وۆرك شۆپەكە گرنگ بوو چونكە لە ڕێگاى ئەو بابەتانەى پێشكەش كران دەست خرايە سەر خاڵە لاوازەكانى دەسەلآتدارى كورد لە قۆناغە جياجياكانى مێژوودا" لەبەر گرنگى بابەتەكە بەڕێز مامۆستا هيوا ئامادەيى هەيە بۆ بەشداريكردن لە وۆرك شۆپى هاوشێوە " ئەگەر بابەتى مێژوويى لەم شێوەيە ڕێك بخرێت, بێگومان بەشدارى دەكەم"
زانيارى : هيوا حەميد شەريف، نازناوى زانستى مامۆستايە، پسپۆرە لە مێژووى هاوچەرخى كورد، سێ توێژينەوەى بڵاوكراوە و پەرتوكێكى چاپكراوى هەيە، ماوەى ٨ ساڵە مامۆستاى زانكۆيە و وانەكانى مێژووى نوێ ى كورد و مێژووى هاوچەرخى كورد دەڵێتەوە، بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.
بابەتەكانى وۆرك شۆپەكە پێك هاتبوون لە :
بابەت پێشكەشكار
- ئەزموونى دەسەڵاتدارێتى كۆنى گەلانى زاگرۆس كامەران محەمەد جەلال
- نامۆبوونى كوردان بە دەسەڵاتدارێتى لە سەرەتاكانى سەردەمى ئيسلامەتيدا مەهدى عوسمان هەروتى
- ئەزموونى دەسەڵاتدارێتى لە ميرنشينە كورديەكانى سەردەمى عەباسى كامەران عەزيز عەبدوڵا
- هەڵسەنگاندنێك بۆ ئەزموونى دەسەڵاتدارێتى كوردى (سەردەمى نوێ) هۆشمەند عەلى مەحمود
- دەسەڵاتدارێتى شێخ مەحمود لە نێوان ( ١٩٢٨ - ١٩٣١) هيوا حەميد شەريف
بەشى مێژوو
به‌شی مێژوو وه‌کو به‌شێک له به‌شه‌کانی فاکه‌ڵتی په‌روه‌رده له‌زانکۆی کۆیه له ساڵی 2001 کرایه‌وه. له‌م کاته‌وه تا ساڵی 2015 نۆ گروپ له‌خوێندکاران بڕوانامه‌ی بهکالیۆرۆسیان به‌ده‌ست هێناوه و ده‌رچووی ئه‌م به‌شه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی مێژوو به‌شێکه له ناسنامه و ڕابردووی هه‌ر گروپێك، بەشى مێژوو زۆر به وردی ته‌واوی به‌ش و لایه‌نه‌کانی مێژوو ده‌خوێنێت بۆ ئه‌وه‌ی خوێندکاران ببن به توێژه‌ری به‌توانا و ڕه‌خنه‌گر. تێڕوانینی به‌شی مێژوو بریتیه له دووباره لێكۆڵینه‌وه له مێژوو به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه و دوور له‌بنه‌مای هه‌ر گروپ و ئایدیۆلۆژیایه‌ک. له‌ڕوانگه‌ی خوێندنی میژووه‌وه، له‌م به‌شه‌دا خوێندکاران هه‌موو چه‌رخه‌کانی مێژوو به ناوخۆ و جیهانیه‌وه ده‌خوێنن. ئه‌مه‌ش مێژووی چه‌رخه‌کانی کۆن، ناوه‌ڕاست، نوێ و هاوچه‌رخ له‌خۆ ده‌گرێت. وه‌ک به‌شێک له بڕوانامه‌كه‌یان، له‌ماوه‌ی چوارساڵی خوێندنی بهکالۆريۆسیاندا، چه‌ند یه‌که‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی و ده‌رونیان فێرده‌كرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، له کۆتا ساڵی خوێندنیاندا، خوێندکاران ده‌چن بۆ خوێندنگا ناوخۆییه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی ڕاهێنان وه‌ك مامۆستا.
وه‌ک به‌شێک له‌پڕۆگرامی خوێندنى به‌شی مێژوو ، خوێندنی ماسته‌ر و دکتۆراش هه‌یه. ده‌رچوان له خوێندنی باڵادا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت ببن به توێژه‌ر له داهاتودا و ڕاهێنانیان پێده‌کرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له بواری مێژوویی و بواره‌کانی په‌یوه‌ست به مێژووه‌وه ئه‌مه سه‌ره‌ڕای پیشه‌ی داهاتویان وه‌ک مامۆستای یاریده‌ده‌ر یاخود وانه‌بێژ له زانکۆکانمان له کوردستاندا. بۆ زانيارى زياتر لێرە كليك بكە.