خوێندكارانى باخچەى ساوايان، شانۆيەك بۆ منداڵان نمايش دەكەن

News #5, Issue 27, Mar 2017 | Núcey #5, Jhimarey 27, Mangí 3 Sallí 2017 | نوچەی ٥، ژمارەى 27 مانگی 3 ساڵی 2017

تيپى شانۆى بەشى باخچەى ساوايانى فەكەڵتى پەروەردە، شانۆيەك نمايش دەكەن بۆ خوێندكارانى خوێندنگەى ئۆمەرخوچانى بنەڕەتى.

ڕۆژى چوارشەممە ٢٠١٧/٣/٨ تيپى شانۆى باخچەى ساوايان - قۆناغى سێيەم شانۆگەريەكيان پێشكەشى خوێندكارانى خوێندنگەى ئۆمەرخوچانى بنەڕەتى كرد بە ناونيشانى ئازارى ددانى ورچەكە.

بەڕێز د.كەيفى ئەحمەد مامۆستاى بەشى ناوبراو دەلێت " ئەم شانۆگەريە بە سەرپەرشى من و م.سەردار ئەكرەم بوو، خوێندكارانيش كە شانۆيەكەيان نمايش كرد پێكهاتبوون لە تارا جه‌لال، ڤه‌هێڵ ئاراز، چرۆ حه‌كیم، له‌نجه‌ مه‌حمود، كه‌نار ئه‌میر، فریشته‌ پشتیوان، هەروەها كارى ئارايشت لە لايەن م.ساوێن لوقمان ئەنجامدرا"

نمايشى شانۆكە بۆ خوێندكارانى خوێندنگەى ئۆمەرخوچان، جێگەى سەرنج بوو و بە پەرۆشەوە بەديار شانۆگەريەكەوە مانەوە تاوەكو كۆتايى، لەبەر ئەوە بەرێز د.كەيفى دەڵێت " هەوڵدەدەين لە داهاتوودا نمايشى ديكەيان پێشكەش بكەين، چونكە شانۆ دەتوانێت ڕۆلێكى گرنگ ببينێت لە دروستكردنى تاكى سەركەوتوودا "

بەشى باخچەی ساوایان

بەشی باخچەی ساوایان یەکێکە لە بەشە ئەکادیميیەکانی فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی کۆیە، لە ساڵی خوێندنی ٢٠١١-٢٠١٢ كرايەوە بە فەرمانى زانكۆيى ژمارە (٧/٢/١٤٨٠ لە ڕێكەوتى ٢٨/٢/٢٠١١) بە پێی پێداویستی کۆمەڵگا بۆ ئەم بەشە، چونکە ئامانجی ئەم بەشە بریتيیە لە ئامادەکردنی مامۆستای ئەکادیمی بۆ خزمەتکردن لە باخچەی ساوایان لە هەرێمی کوردستان بەمەرجێک توانا و لێهاتوویيان هەبێت لەم بوارە.

خوێندکاران لە ماوەی خوێندنیان لەم بەشە کۆمەڵە بابەتێک وەردەگرن لەبوارەکانی ( پەروەردە، دەروونزانی گشتی، دەروونزانی منداڵ ، ئەدەبى منداڵان و شانۆى منداڵ) بۆ ئەوەی ببێت بە بناغەیەکی زانستی نایاب بۆ کارکردنیان لە باخچەی ساوايان.

بەشی باخچەی ساوایان جێگا و شوێنێکی پڕ بایەخ و گرنگی لە بواری پەروەردەى منداڵ لەناو هەموو ئەو بەشانەی کە وەک ئەو و لەهەمان بوار کاردەکەن لەسەر ئاستی هەرێم هەیە . بنیات نانی کەسایەتی خوێندکار لە چەند بوارێکدا و بەچەند ڕێگەیەک بەبێ کەموکورتی بۆ ئەوەی دەرچوویەکی نایاب بێت لەسەر هەموو ئاستەکانی ئەم بەشە ( لەبواری پەروەردە و بواری دەروونی )، توانایەکی زانستی و پیشەیی هەبێت کە ئامادەی دەکات بۆ سەرکەوتن لە بواری پیشەکەی کە مامۆستایە لەبەشی باخچەی ساوایان، تا توانای ئەوەی هەبێت مێشکێکی سەرکەوتوو و کەسایەتیيەکی بەهێز بنیات بنێت کە سوود بە کۆمەڵگا و بە میللەتەکەی بگەیەنێت.

بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە