راگەیەندراوێك لە ئەنجوومەنی فەكەڵتی پەروەردەوە

News #10, Issue 14, Jan 2016 | Núcey #10, Jhimarey 14, Mangí 1 Sallí 2016 | نوچەی ١٠، ژمارەى ١٤ مانگی 1 ساڵی 2016

دوای كۆبوونەوەی نائاسایی ژمارە سێ ی ئەنجومەنی فاكەڵتی پەروەردە لە بەرواری ( ١٤ / ٢ / ٢٠١٦ ) بە ئامادەبوونی گشت ئەندامانی ئەنجوومەن، بریاردرا :

بە رەچاوكردنی ئەم بارودۆخە دارایيە ناهەموارەی كە رووبەرووی سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندكاران بۆتەوە، وە بەرەچاوكردنی بەرژەوەندی خوێندكاران؛ سەرەرای رەتكردنەوەی بریاری سیستەمی پاشەكەوتكردنی مووچە، ئێمە وەك ئەنجومەنی فەكەڵتی پەروەردە لەگەڵ ئەوەدانین كە خوێندكارانمان ساڵی خوێندنی( ٢٠١٥– ٢٠١٦) يان بە فیرۆ بروات، دوای دڵنیابوون لەوەی كە بەشی ناوخۆیيەكان كراوەیە و هەموو پێداویستیەكانیان دابینكراوە .

بۆیە داوا لە خوێندكاران و مامۆستایانی خوشەویست دەكەین كە لە بەيانيەوە (دووشەممە ١٥ / ٢ / ٢٠١٦)دەوام لە فاكەڵتیەكەمان ئاسایيە و مامۆستایان دەچنە هۆڵەكانی خوێندن و دەوام بەردەوام دەبێت .

ئەنجوومەنی فاكەڵتی پەروەردە

١٤ / ٢ / ٢٠١٦