وۆرك شۆپى فێركردنى ژمێريارى و گرنگيى لە هەرێمى كوردستان بەڕێوەچوو
News #4, Issue 11, 2015 | Núcey #4, Jhimarey 11, Mangí 11 Sallí 2015 | نوچەی ٤، ژمارەى ١١ مانگی ١١ ساڵی 2015
بە مەبەستى بەرزڕاگرتنى رۆژى جيهانيى ژمێريارى و ڕێزگرتن لە ژمێرياران، بەشى ژمێريارى فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان بە هاوبەشى ڕێكخراوى هاندانى ژمێرياران و وردبينان وۆرك شۆپێكى رێكخست بەناونيشانى فێركردنى ژمێريارى و گرنگيى لە هەرێمى كوردستان لە هۆڵى سميناراتى بەشى ياسا.
رۆژى جيهانيى ژمێريارى
رۆژى ١٠ / ١١ / ٢٠١٥ هە موو ساڵێك رۆژى جيهانيى ژمێرياريە، لەو ڕۆژەدا ژمێرياران بە چالاكى و جوڵانەوەى جۆراوجۆر جەخت لە گەياندنى پەيامى زانستى ژمێريارى دەكەنەوە و بۆ هەمووانى ڕوون دەكەنەوە كە گرنگى زانستەكەيان بۆ كۆمەڵگە چى يە و دەتوانێت چ رۆڵێكى گەورە بگێڕێت. بهمەبەستى پهرەپێدانی ئاستی زانستی و پێش خستنی بیرورای ئهكادیمیانه له بواری ژمێریاری به هەماههنگی لهگەڵ پسپۆرانی ئهم بوارهدا لە ڕێكخراوى هاندانى ژمێرياران و وردبينان بۆ خستنهروی ههر هەنگاویكی نوێ وه ئاشنابوون به ڕۆڵى ژمیریاران،بە ئامادەبوونى بەرێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و جێگرانى سەرۆكى زانكۆ و ڕاگرى فاكەڵتييەكان و بەڕێوەبەرى فەرمانگەكانى شارى كۆيە و ژمێرياران و خوێندكاران، بەشى ژمێريارى زانكۆمان ئەم وۆرك شۆپەى ڕێكخست .
سەرەتا بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە وتەيەكى پێشكەشى ئامادەبووان كرد و وێڕاى پيرۆزبايى لێيان جەختى لە گرنگيى زانستەكەيان كردەوە، بەڕێز د.وەلى دەڵێت"بێگومان زانستى ژمێريارى زانستێكى گرنگە و دەتوانێت ڕۆڵێكى گرنگ لە كۆمەڵگەدا بگێڕێت لە ئاسانكارى و چارەسەركردنى قەيرانە داراييەكان كە بەهۆى بارودۆخى تايبەتەوە رووبەڕووى كۆمەڵگە دەبنەوە، زانكۆى كۆيە بەهۆى گرنگى زانستى ژمێريارى و تێگەيشتنى بۆى، جەخت لە گرنگى پێدان و پێشخستنى دەكاتەوە و سەرۆكايەتى زانكۆ پشتيوانى و پاڵپشتى گشت بەشە ناوازەكانى زانكۆ دەكات بۆ ئەنجامدانى سمينار و وۆرك شۆپى ئەكاديمى كە وەك جوڵانەوەى زانستى ئەنجام بدەن."
لە كۆتايى وتەكەيدا بۆجارى دووهەم پيرۆزبايى و دەستخۆشى لێكردن و هيواى خواست ساڵانى ئاييندە گرنگيى زياتر بەم بابەتە بدەن و لە ئاستێكى فراوانتر رێكى بخەن.
پاشان دكتۆر دڵشاد نەجات ڕاگرى فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان وتەيەكى پێشكەش كرد و تيشكى خستە سەر گرنگى زانستى ژمێريارى و هۆيەكانى ئەنجام دانى ئەم وۆرك شۆپە كە بەمەبەستى گرنگيدان بە فێركردنى ژمێريارى و ڕوونكردنەوەى لايەنەكانى بۆ پەرەپێدانى زانستەكە لە كوردستان ئەنجام دراوە. ڕاگرى فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان سوپاس و پێزانينى ئاڕاستەى ئەو لايەنانەش كرد كە ڕۆڵ و كاريگەريان هەبووە لە سەركەوتن و بەجێگەياندنيدا.
فێركردنى ژمێريارى و گرنگيى لە هەرێمى كوردستان
دواتر تەوەرەكانى پرۆگرامەكە پێشكەشكران لە سێ تەوەرەدا كە گشتيان جەختكردنەوە بوون لە رۆڵ و كاريگەرى ژمێريارى وەك زانستێكى گرنگ.
تەوەرى يەكەم بەناونيشانى (رۆڵ و گرنگيى خوێندنى ژمێريارى لە هەرێمى كوردستان ) لە لايەن دكتۆرە ڤيان سلێمان سەرۆكى بەشى ژمێريارى پێشكەشكرا.
دكتۆرە ڤيان لە تەوەرەكەيدا جەختى لە لايەنەكانى خوێندنى ژمێريارى كرد لە هەرێمى كوردستان و پێويستى پەرەپێدانى پرۆگرامەكان و ماددەكانى بابەتەكە بۆ ئەوەى خوێندكار لەماوەى خوێندنى زانكۆييدا زانياريەكى هەمەلايەن و ووردى هەبێت دەربارەى ژمێريارى، جەختيشى كردەوە لە گرنگيى پێكەوە بەستنى خوێندنى ئەكاديمى و واقعى ژمێريارى بە مەبەست و ئامانجى بەديهێنانى كاركردنێكى سەركەوتوو لە بوارى ژمێرياريدا.
دواتر دكتۆرە باسمە فالح مامۆستاى بەشى ژمێريارى تەوەرى دووهەمى پێشكەشكرد بە ناونيشانى (واقع إستمرار التعليم المحاسبي المهني في الإقليم و سبل النهوض به)، لە بابەتەكەيدا دكتۆرە باسمە تيشكى خستە سەر واقعى فێركردنى ژمێريارى وەك پيشەيەك لە زانكۆكانى هەرێمى كوردستان، وە پراكتيك كردنى پيشەى چاودێرى و ووردبينى ژمێريارى لە پێناوى فێركردنێكى باشتر و گەشەپێدانيدا.
تەوەرى سێهەم بەناونيشانى ڕۆڵى ژمێريارى لە بانكدا لە لايەن ژمێريار لوقمان نەريمان سكرتێرى ڕێكخراوى هاندانى ژمێرياران و وردبينان پێشكەشكرا، بەڕێز لوقمان گرنگى بانكى وەك دەزگايەكى گرنگى هەستيارى هەر وڵاتێك بۆ ئامادەبووان شيكردەوە كە هەموو نەختينە و سيولەى وڵاتەكەى تێدايە. لە چوارچێوەى قسەكانيدا جۆرەكانى بانكى باسكرد و بە وردى جياوازيەكانى نێوانيانى خستەڕوو لەگەڵ گرنگى و رۆڵى هەر يەكەيان وە جەختى كردەوە لە گرنگى و بايەخى هەريەكەيان لە مامەڵەكردن بە پارە و جوڵەى ئاڵوگۆڕكردن تێيدا.
هەروەها ئاماژەى بەوەدا كە بەشى ژمێريارى بانك جياوازە لە دەزگايەكانى ديكە، چونكە هەموو ئيشەكانى بانك ئيشى ژمێريارين و پەيوەندى ڕاستەوخۆيان بە ژمێرياريەوە هەيە.
رۆژى ١٠ / ١١ ى هەموو ساڵێك رۆژيادى جيهانيى ژمێريارانە، ئەو ڕۆژە لە لايەن ژمێريارانەوە بەرز ڕادەگيرێت و چالاكيى جۆراوجۆرى تێدا ئەنجام دەدەن كە ئاماژەن بۆ گرنگيى زانستى ژمێريارى لە كۆمەڵگەدا.
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
فۆتۆگراف : كاردۆ محمد ، دڵشاد كاكەڕەش