فيدباكى خوێندكاران
News #28, Issue 04, April 2015 | نوچەی 28، ژمارەی 4، مانگی 4 ساڵی 2015 | Núcey #28, Jhimarey 04, Mangí 4 Sallí 2015
پرۆسەى فيدباك دەستى پێكردوە، هەر خوێندكارێك فيدباك ئەنجام نەدات, ئەنجامى تاقيكردنەوەكانى پێنادرێتەوە
بهڕێوهبهری دڵنیایی جۆری زانکۆى كۆيە رایگهیاند؛ دڵنیایی جۆری له زانکۆمان دهستی پێکردوهو تا سهرهتای مانگی شەش بهردهوام دهبێت، راشیگهیاند له 4 ساڵدا زیاتر له 30 ههزار جار فیدباکی خوێندکارانمان وهرگرتووه.
بهرێز د. صلاح بهرێوهبهری دڵنیایی جۆری زانکۆ سهبارهت به پڕۆسهی دڵنیایی جۆری و گرنگیهکهی و ماوهکهی بۆ نوچهنامهی زانکۆ ئاخاوت له سهرهتادا وهک چالاکیهکی ئەکادیمی باسی کرد و وتی: فیدباک یهکێکه له سێ چالاکی دڵنیایی جۆری بۆ دڵنیابوون له جۆری وانه وتنهوه و پڕۆسهی فێربوون، له زانکۆی کۆیه ههمووساڵێک فیدباکی خوێندکار له سهرهتای مانگی چوار دەست پێدەكات و سەرەتاى مانگى شهش کۆتایی دێت.
وتیشی: سیستمی فیدباک له زانکۆی کۆیه، سیستمێکی ئەلکترۆنییه و له ساڵی 2013 وه بهشێوهی ئەلکترۆنی فیدباکی خوێندکار ئەنجام دهدرێت بۆ خۆ دوورگرتن له ههموو ئەو کێشانهی دێنه پێشمان له ڕێی کاغهزهوه. ئاماژەی بهوهشدا که لهگهڵ سیستمه نوێیهکهدا وێبسايتى ئەلكترۆنى دابینکراوه بۆ خوێندکاران و دەتوانن بەكارى بهێنن بۆ خوێندنەوەى هەموو رێنمايى و زانياريەكان و پڕكردنەوەى فۆرمى فيدباكەكە لەسەر هەمان وێب سايت.
وتيشى كە مامۆستايانى زانكۆ دەتوانن سەردانى ئەم سايتە بكەن بۆ بينينى ئەنجامەكان و ئامارى ساڵانى پێشووى فيدباكى خوێندكاران .
بەرێوەبەرى دڵنيايى جۆرى سەبارەت بە ڕێككارى و چۆنيەتى پڕكردنەوەى فۆرمەكە و ئەنجامدانى فيدباك وتى"لە زانكۆى كۆيە هەر خوێندكارێك دەبێت لەسەرەتاى دەسپێكى دەوامى زانكۆ جيمەيڵى ستاندارى تايبەت بە خۆى هەبێت, ئەم جيمەيڵە و پاسۆردەكەى بەكاردەهێنرێت بۆ پڕكردنەوەى فيدباك, فۆرمەكەش پارێزراوە و تەنها خوێندكاران دەتوانن بەكارى بهێنن"
لە بارەى پێكهاتەى فۆرمەكەوە وتى"فۆرمەكە لە ١٢ پرسيار پێكهاتووە, خوێندكاران لە ڕێگەى پێوەرى ١- ٥ پرسيارەكان, وەڵام بدەنەوە و ئەنجامى كۆتايى هەر پرسيارێك لەسەر پێنجە, هەڵسەنگاندنى كۆتايى هەر بابەتێكيش لەسەر پێنجە"
لە بارەى ناوەرۆكى پرسيارەكانەوە وتى"پرسيارەكان ڕەچاودەكرێن كە چۆن مامۆستاكە لە وانە وتنەوەكەيدا چالاك بووە, وە چۆن تەكنۆلۆژياى نوێ ى بەكارهێناوە و چۆن كتابەكان خراونەتە بەردەم خوێندكاران"
لە ميانى قسەكانيدا ئاماژەى بەوەدا لە ساڵى خوێندنى ٢٠١٢-٢٠١٣ زياتر لە ١٦هەزار فيدباك كراوە و لە ساڵى ٢٠١٣-٢٠١٤ زياتر لە ١٧هەزار فيدباك كراوە.
سەبارەت بە ئەنجامى پرۆسەى فيدباك وتى"بەهۆى ئەو توانايەى سيستمە ئەلكترۆنيەكە هەيەتى دەتوانرێت هەموو تێبينييەكان كۆبكرێنەوە لەسەر پرۆسەى خوێندن و دواتر دەنێردرێتەوە بۆ سەرۆكى بەشەكان بۆ پێداچوونەوە بە پرۆسەى خوێندن و ڕەچاوكردنى خاڵە لاوازەكانى وانەوتنەوە و دانانى چارەسەريان"
لە كۆتاييشدا ئاماژەى بەوەدا هەر خوێندكارێك بەشدارنەبێت لە پرۆسەى فيدباك و فيدباك ئەنجام نەدا ئەنجامى تاقيكردنەوەكانى پێنادرێتەوە.
(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)