گواستنەوەى ڕاژەى فەرمانبەران

News #12, Issue 04, April 2015 | نوچەی ١٢، ژمارەی 4، مانگی 4 ساڵی 2015 | Núcey #12, Jhimarey 04, Mangí 4 Sallí 2015

زانكۆى كۆيە داواى گواستنەوەى ڕاژەى فەرمانبەران دەكات

زانكۆى كۆيە دوای وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى لە سەر گواستنەوەى راژەى چەند فەرمانبەرێک بە پێى پسپۆرى جيا لە سەر ميلاكى وەزارەتە جياجياكانى ترى حكومەتى هەرێمى كوردستان. بۆيە ئەو فەرمانبەرانەي خوازيارن بە گواستنەوەى راژەكانيان بۆ سەر ميلاكى زانكۆى كۆيە لە دواى بڵاوكردنەوەى ئەم ئاگادارييە دەتوانن سەردانى ماڵپەرى زانكۆى كۆيە يان سەردانى بەرێوەبەرايەتى كاروبارى ياسايى بكەن بۆ وەرگرتنى فۆڕم.

دوا ڕێکەوت بۆگەڕانەوەى فۆرمەكان ٣٠/٤/٢٠١٥، دواتريش لە رێگەى لێژنەى تايبەت چاوپێكەوتن بۆ خوازياران دەكرێت. چاوپێکەوتن لە بيناى سەرۆكايەتى كاتژمێر ٩ى سەرلەبەيانى ١٠/٥/٢٠١٥ دەبێت.

خوازيار دواى وەرگرتنى رەزامەندى لە لايەن لێژنەكەوە ئاگادار دەكرێتەوە.

مەرجەكان:

١. بەڵێننامە پڕ بكاتەوە بۆ ماوەى (5) ساڵ لە زانكۆى كۆيە داواى گواستنەوەى راژە نەكات.

٢. پێشكەش كردنى CV تايبىت بە پسپۆڕى و كارەكەى.

٣. خوازيار دەبێ لارى نەبوونى وەزارەتەكەى خۆى پێش وادەى چاوپێكەوتنى ئامادە بكات.

4. خوازیار دەبێت هەموو مەرجەکانی پلەی وەزیفی داواکاری هەبێت.

· خوازیاردەتوانێ داخوازنامەی خۆی لە ڕێگای ئەم ئێمەیلە بە هەموو بەڵگەنامەکانی پێویست ڕەوانە بکەت. (jobs@koyauniversity.org)

· هەروەها خوازیار دەتوانێ داخوازنامەی خۆی لە ڕێگای فۆرمی خوارەوە پڕبکاتەوە و بە دەستی پشکەشی بەرێوبەرایەتی کار و باری یاسای لە سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بکات.

فۆرمی پێشکەش کردنی داواکاری گواستنەوەی راژە بۆ سەر ملاکی زانکۆی کۆیە

واژوو

ڕێکەوت

پسپۆریەکانی داوا کراو