وۆركشۆپى ڕەهەندى ياسايى ڕيفراندۆمى هەرێمى كوردستان و ميكانيزمى بەدەوڵەت بوون
News #10, Issue 29, May 2017 | Núcey #10, Jhimarey 29, Mangí 5 Sallí 2017 | نوچەی 10، ژمارەى 29 مانگی 5 ساڵی 2017
زانكۆى كۆيە و يەكێتى پەرلەمانتارانى كوردستان بەهاوبەشى وۆركشۆپێكيان بەرێوەبرد بە ناونيشانى ڕەهەندى ياسايى ڕيفراندۆمى هەرێمى كوردستان و ميكانيزمى بەدەوڵەت بوون.
ڕۆژى چوارشەممە ٢٠١٧/٥/١٠ كاتژمێر ١٠ى بەيانى لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە، وۆركشۆپەكە دەستى پێكرد بە ئامادەبوونى ژمارەيەك لە ياساناس و مێوان كە لە دەرەوەى زانكۆوە بانگهێشت كرابوون.
لەسەرەتادا بەرێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە وتەيەكى پێشكەشكرد و وتى "خۆشحالم كە ئەمرۆ زانكۆى كۆيە هەڵدەستێ بە سازدانى ئەم وۆرك شۆپە لەگەڵ كۆمەڵێك لە كەسايەتى و پەرلەمانتارى بەتواناى هەرێمى كوردستان. پێم وايە يەكێك لە ئەرك و كارەكانى زانكۆكان لە دونيا سازدانى گفتوگۆ و بەشدارى كردنە لە كارێكى ئاوەها كە ئايندەى هەرێمەكەمان و بابەتى حوكمرانى و ميكانيزمى چۆنيەتى بە دەوڵەت بوونى كوردستانە لەم قۆناغەدا. "
هەروەها وتى "ڕاستە بەشێكى ئەم بابەتە و لايەنێكى ترى ئەم بابەتە كارى سياسيەكانە و ئەو كەسانەيە كە لە زانستە سياسيەكان پسپۆڕو بەتوانا و پێش بينى كەرن، بەڵام رەهەندە ياساييەكانى ئەم بابەتە پاڵپشت ياخود ئەگەر بە وريارى بۆى نەچين دژ دەبێ لەگەڵ چۆنيەتى بەڕێوەچوونى بابەتى ڕيفراندۆمى هەرێمى كوردستان (بۆ سەربەخۆيى). "
بۆ خوێندنەوەى تەواوى وتەكەى سەرۆكى زانكۆ، لێرە كليك بكە.
پاشان چەند وتەيەكى تر پێشكەشكرا و وۆركشۆپەكە دەستى پێكرد.
هەريەكە لە بەڕێزان د.عەبدولبارى مەجيد مدەريس و مامۆستا مەسعوود عەبدولخالق و م.ڕێبوار جەبار شێخە سميناريان تايبەت بە تەوەرى وۆركشۆپەكە پێشكەشكرد.
دواتر گفتوگۆيەكى گەرم لە نێوان ئامادەبووانى وۆركشۆپەكە بەڕێوەچوو.
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
وێنە : دڵشاد كاكەڕەش