مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە لە زانكۆى ئەلمێريا ژمارەيەك سمينار پێشكەش دەكات

News #01, Issue 32, Augest 2017| Núcey #01, Jhimarey 32, Mangí 8 Sallí 2017| نوچەی 1، ژمارەى 32 مانگی 8 ساڵی 2017

بەڕێز د.سامان ميرزا مامۆستاى بەشى ئەندازيارى سۆفت وێر لە فەكەڵتى ئەندازياريى زانكۆمان لە زانكۆى ئەلمێريا لە وڵاتى ئيسپانيا سمينارێكى پێشكەش كرد.

بەڕێز سامان ميرزا لەبارەى چۆنيەتى گەشتە ئەكاديميەكەى دەلێت " لە بەرواری ٢٠١٦/٠٩/١٥ تا ٢٠١٦/١٠/١٥ لەلایەن پرۆژەی (مرحبا) (Erasmus Mundus Program- Marhaba) کاندیت کرام بۆ سەردانی کردنی وڵاتی ئیسپانیا - زانکۆی (Almeria University) بەشی (Mathematics and Computer Science). پرۆسەی کەنیت کردنەکەم لە مانگی ٢٠١٥/٩ تا مانگی ٢٠١٦/٥ ی خایاند، وە پرۆپۆزاڵی کارەکانی ئەم سەردانە بە هەماهەنگی زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئەلمێریا ئامادەکرابوو. بۆ ئەو ساڵ، تەنها من کاندیدی زانکۆی کۆیە بووم بۆ ئەم وڵاتە."

هەروەها دەلێت "مەبەستی سەردانەکە بریتی بوولە ئەنجامدانی چەند سیمینارێک لەوێ لەسەر زانکۆی کۆیە بەگشتی وە هەندێ بابەتی تایبەت بە بواری پسپۆریەکەی خۆم کە (Computer Security) ە. لە ماوەی سەردانەکەش ئاشنابوون بە کەلتووری رۆشەنبیری ئەم زانکۆیە و ستافی زانکۆکە بوو بە مەبەستێکی تری سەفەرەکە. وە هەروەها باسکردن لەسەر هەماهەنگی هەردوو زانکۆ لە بواری توێژینەوە و بەرێوەبردنی کۆنفرانسی زانستی بوو بە کارێکی تری سەفەرەکەم."

لەبارەى تێچووى سەردانەكەوە د.سامان دەڵێت " تێچووی ئەم سەردانە گشتی لە ئستۆی (European Commission for Education and Culture ) بوو کە لە ژێر ناونیشانی پرۆژەی (Marhaba) سەرف دەکرێت. "

به‌شی ئه‌ندازیاری سۆفت وێر

به‌شی ئه‌ندازیاری سۆفت وێر یه‌كێكه‌ له‌ كۆڵه‌گه‌كانی فاكه‌لتی ئه‌ندازیاری له‌ زانكۆی كۆیه‌دا. ئه‌م به‌شه‌ له‌ ساڵی خوێندنی 2005-2004 دا دامه‌زرا به‌هۆی په‌رۆشی زانكۆ بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌ په‌له‌خ

وازه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌ بواری جیاوازدا و هه‌روه‌ها بۆ په‌ره‌پیدان و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پڕۆگرامانه‌ی كه‌ پێویستن بۆ دابینكردنی پێداویستی به‌كارهێنه‌ران.

ئه‌ندازیاری سۆفت وێر له‌ ئێستادا به‌شێكی زۆر گرنگ و پێویسته‌ چونكه‌ ئه‌ندازیاران دابین ده‌كات بۆ كۆمه‌ڵگا كه‌ ده‌توانن به‌رپرسیارییه‌تی له‌ زۆر بواری ئه‌ندازیاری سۆفت وێره‌وه‌ وه‌ربگرن.

ئه‌م به‌شه‌ پێی وایه‌ كه‌ خوێندكاران گرنگترین كۆڵه‌كه‌ی زانكۆن، بۆیه‌ هه‌مووكات گرنگی ده‌دات به‌ جێبه‌جێكردنی بیرۆكه‌كانی كه‌ ئامانجییه‌تی و هه‌روه‌ها به‌شداری ده‌كات له‌ به‌ره‌و پێشبردنی شاره‌زاییه‌ پیشه‌ییه‌كانی كه‌ پێویستن بۆ دابینكردنی هه‌لی كار بۆ خوێندكارانی چ له‌ ناوه‌خۆدابێت یان له‌ ده‌ره‌وه‌.

بۆ زانيارى زياتر لە بارەى ئەم بەشەوە، كليك لێرە بكە.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ