مەراسيمەكانى رۆژى ئاڵا
News #17, Issue 48, Dec 2018 | Núcey #17, Jhimarey 48, Mangí 12 Sallí 2018 | نوچەی 17، ژمارەى 48 مانگی 12 ساڵی 201
زانكۆى كۆيە بەگرنگيەوە رۆژيادى ئاڵاى كوردستانى بەرزراگرت، ئەمرۆ دووشەممە ٢٠١٨/١٢/١٧ كاتژمێر ١٠ى بەيانى بەشى مێژوو لە فەكەڵتى پەروەردە مەراسيمێكى بەرێوەبرد بە بەشدارى بەڕێز پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و بە نوێنەرايەتى سەرۆكى زانكۆش وتەيەكى پێشكەشى ئامادەبووان كرد، وێراى پێشكەشكردنى وتەى بەشى مێژوو لەبارەى مێژووى ئاڵاى كوردستان.
هاوكات لە سكوڵى پزيشكى لە لايەن سەرۆك و ئەندامان و خوێندكارانى سكوڵەكەوە وێڕاى بەرزكردنەوەى ئاڵاى كوردستان چەند چالاكيەك ئەنجامدران.
كاتژمێر ٢ى پاش نيوەرۆ لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ، بەشى ياساى ئێوران و كۆمەڵەى خوێندكارانى كوردستان يادێكيان لەوبارەيەوە بەڕێوەبرد كە بريتى بوو لە وتەى بەڕێز سەرۆكى زانكۆ و سەرۆكى بەشى ياساى ئێوران و وتەى خوێندكاران، هەروەها پێشكەشكردنى شيعر بە ئاوازى كەمان. لەو يادەدا بە ڤيديۆ پوختەيەك لە بارەى ئاڵاى كوردستان پێشكەشكرا و سمينارێكيش پێشكەشكرا.
لە كۆتاييشدا بە فيلمێكى سينەمايى نمايش كرا كە تايبەت بوو بە كۆمەڵگەى كوردى و نەهامەتيەكانى.