بەشداربووێكى سەنتەرى بەهار 5.5ى ئايڵتس دەهێنێت

News #14, Issue 29, May 2017 | Núcey #14, Jhimarey 29, Mangí 5 Sallí 2017 | نوچەی 14، ژمارەى 29 مانگی 5 ساڵی 2017

تەنيا بە بەشداريكردن لە دوو ليڤڵى سەنتەرى بەهار بۆ فێركردنى زمانى ئينگليزى، بەشداربووێكى ئەو سەنتەرە توانى لە تاقيكردنەوەى ئايەڵتس ٥.٥ بەدەست بهێنێت.

بەڕێز م.ى.ئيبراهيم عەبدولرەحمان ئەحمەد مامۆستا لە سەنتەرى بەهار سەبارەت بە ئەنجامى ئەو بەشداربووەى سەنتەرەكەيان دەڵێت "هەر بەشداربووێك كە بگاتە ئاستى دووەم و تەواوى بكات كە ١٢ هەفتە دەخايەنێت پێشبينى دەكرێت ئاستێكى بەرز يان ئاستى داواكراو بهێنێت، ئەو ئەزموونە سەرەتاييەى كە هەمانە و خوێندكارێكمان لەو ئاستە تاقيكردنەوەى ئەنجامداوە توانيويەتى ٥.٥ بهێنێت"

بەڕێز م.دارا خاليد خوێندكارى دكتۆرا و بەشداربووى سەنتەرى بەهار توانيويەتى دواى بەشداريكردن لە دوو ليڤلى سەنتەرەكە ٥.٥ى ئايڵتس بەدەست بهێنێت.

بەڕێز م.ئيبراهيم ئاماژە بەوە دەدات " ئەم ئەنجامە بەهۆى بەكارهێنانى شێوازە نوێيەكانى فێركردن و كارامەييەكانى وانەبێژەكانەوە كە خولى پێويستيان دەربارەى فێركردنى زمانى ئينگليزى بينيوە"

لە سەنتەرى بەهار بۆ فێركردنى زمانى ئينگليزى هەر ئاستێك تايبەتمەندى خۆى هەيە هەروەك مامۆستا ئيبراهيم دەلێت " لە ئاستى يەكەمدا هيچ تەكنيكێكى ئايڵتس بە خوێندكاران ئاشنا ناكرێت، بەڵام لە ئاستى دووەمدا خوێندكاران بە تەكنيكەكانى ئايڵتس ئاشنا دەكرێن و هەرچوار سكيڵەكانى ئايڵتس دەوترێتەوە و پراكتس دەكرێت"

هەروەها دەڵێت " لە هەر سكيڵەكدا كۆرسبووك و مامۆستاى جياواز بەكاردێت ئەمەش بە ئامانجى زۆرتر فێركردنى بەشداربووانى خولەكەيە"

لە سەنتەرى بەهاردا، هەفتەى چوار ڕۆژ كۆرسى فێركردن هەيە و رۆژانە ماوەكەى پێنج سعاتە، لە ماوەى ١٢ هەفتەدا كۆى كاتژمێرەكانى فێركردن ٢٤٠ كاتژمێرە " لە هيچ سەنتەرێكى كوردستان ئەم ماوە زۆرە ناخايەێنت هەر ليڤڵێك جگە لە سەنتەرى بەهار بۆ زمانى ئينگليزى"

ئيبراهيم عەبدولرەحمان ئەحمەد، نازناوى زانستى مامۆستاى ياريدەدەرە، پسپۆرە لە زمانەوانى، مامۆستايە لە بەشى ئينگليزى فەكەڵتى پەروەردە، بەڕێوەبەرى سەنتەرى وەرگێڕانى زانكۆمانە. سايتى ئەكاديمى م.ئيبراهيم، لێرە كليك بكە.

سەنتەرى بەهار

سەنتەرى زمانى ئينگليزى بەهار لە زانکۆی کۆیە بەهاوكارى ڕێكخراوى ئايرێكسى ئەمريكى وسەنتەرى نێودەوڵەتى سپرينگ لە زانكۆى ئەركەنساس بنيادنراوە.

سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزى، سەر بە زانکۆی کۆیەیە، بەڵام نیمچە-تایبەتە بەوەی کە فێرخوازانی زمانی ئینگلیز لەم سەنتەرەدا لە سەر خەرجی خۆیان بەشداری خولەکان دەکەن. ئامانج لە دامەزراندن و کردنەوەی ئەم سەنتەرە بریتیە لە فێرکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی فێرخوازان لە هەر ئاستێکدا بن بە شێوەیەکی ئەکادیمی و شێوازی سەردەمیانەی بواری فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە سەر هەمان ڕێچکەی سەنتەرەنێودەوڵەتیەکانی تری زمانی ئینلگیزی، بە تایبەتی سەنتەری زمانی نێودەوڵەتی سپرینگ لە زانکۆی ئارکەنسا. سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی سێ ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی هەیە کە هەر فێرخوازێک دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنی بەرایی بە گوێرەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکەی لە ئاستی گونجاوی خۆی دادەندرێت.

هەر خولێک ماوەی ١٢ هەفتە دەخایەنێت، وە لەوە ماوەیەدا چوار تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت بۆ هەر هەریەکە لە ئاستەکانی (نوسین و خوێندنەو، گوێگرتن، ئاخاوتن و ڕیزمان) سێ تاقیکردنەوەیان لە سەر ٢٠ دەبێت کە هەر سی هەفتە جارێک ئەنجامدەدرێن وە تاقیکردنەوەی کۆتایی لە سەر ٤٠ دەبیت بۆ هەر وانەیەک کە هەموویان بەیەکەوە دەکاتە ٪١٠٠، وە نمرەی دەرچون لەم سەنتەرەدا (٪٦٠)ە. وە هەروەها زمانی ئاخاوتن و وانە ووتنەوە تەنها زمانی ئینگلیزیە، وە جگە لە زمانی ئینگلیزی هیچ زمانێکی تر ڕیپێدراو نیە.

پەيجى فەرمى سەنتەرى بەها لە تۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبووك، لێرە كليك بكە.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ