ڕۆژ يادى جيهانيى ئۆتيزم
News #07, Issue 04, April 2015 | Núcey #07, Jhimarey 04, Mangí 4 Sallí 2015 | نوچەی ٧، ژمارەی 4، مانگی 4 ساڵی 2015
زانكۆى كۆيە، رۆژ يادى جيهانيى ئۆتيزم كرايەوە
بە ئامادەبوونى بەرێز د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە و بەرێزان د.ديلان مەجيد رۆستەم ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا و مامۆستايان و خوێندكاران و ميوانانى شارى كۆيە و دايك و باوكانى خاوەن منداڵى ئۆتيزم, رۆژى پێنج شەممە ٢/٤/ ٢٠١٥ كاژێر ٣ى ئێوارە لە هۆڵى LT1000ى سەرۆكايەتى زانكۆ, لە لايەن رێكخراوى يار بۆ توشبوانى نەخۆشى ئۆتيزم بەهاوكارى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە و ناوەندى ڕێكخراوە ديموكراتيەكان و ڕێكخراوى شارى و تۆڕى چەترى ڕێكخراوەمان و ڕێكخراوى هاندانى ژمێرياران و وردبيان و كۆمەڵگەى پزيشكى ڕێژاو رۆژى جيهانيى ئۆتيزم كرايەوە.
سەرەتادا د.يارا قادر بەرپرسى رێكخراوى يار لە وتەيەكدا ئاماژەى بە هەوڵەكانى رێكخراوەكەيان كرد لە بوارى چارەسەركردنى كێشەكانى منداڵى ئۆتستيك و هاوكارى رێكخراو و لايەنە پەيوەنديدارەكان بۆيان, سەبارەت بە مەترسى زيادبوونى رێژەى ئەو نەخۆشيە وتى "رێژەى توشبوانى نەخۆشى ئۆتيزم رۆژ بە رۆژ لە زيادبووندايە بەشێوەيەك لەماوەى دوو ساڵدا لە ٨٠٠ حاڵەتەوە زياد بووە بۆ زياتر لە ١١٠٠منداڵ بۆيە پێويستە لە سەر لايەنە پەيوەندارەكان و هەموو لايەك كاربكەين بۆ رووبەروونەوەى نەخۆشيەكە و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنى توشبوانى نەخۆشيەكە".
دواتر لەلايەن د.محەمەد ناسر لە سمينارێكدا تيشك خرايە سەر نەخۆشى ئۆتيزم و مێژووى نەخۆشيەكە و نيشانە و هۆكارەكانى و نوێترين توێژينەوەكان و هەوڵى بەردەوام بۆ دۆزينەوەى چارەسەرى گونجاو بۆ نەخۆشيەكە.
پاشان فيلمێكى ديكۆمێنتارى لەبارەى نەخۆشيەكە و توشبوانى نەخۆشيەكەوە پێشاندرا و رێكخەرانى يادەكە داوايان كرد لەبەر بوونى ژمارەيەك منداڵى توشبووى ئۆتيزم لە كۆيە, سەنتەرێكى تايبەت بەو نەخۆشيە بكرێتەوە.
رۆژى ٢/٤ى هەموو ساڵێك رۆژى جيهانيى ئۆتيزمە كە لە لايەن رێكخراوى يونسكۆى سەر بە نەتەوەيەكگرتوەكانەوە تايبەت بە بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشيەكە و چارەسەركردنى, دانراوە.
(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)