زانكۆى كۆيە و ئەكاديمياى توێژينەوە و ڕاهێنانى بەريتانى ياداشتنامەى لێكگەيشتنيان واژۆكرد
News #10, Issue 50 , Jan 2019 | Núcey #10, Jhimarey 50, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 10، ژمارەى 50 - مانگی 02 ساڵی 2019
بەمەبەستى ئەنجامدانى كارى هاوبەش لە ئايندەدا، زانكۆى كۆيە و ئەكاديمياى توێژينەوە و ڕاهێنان لە بەريتانيا ياداشتنامەى لێكگەيشتنيان واژۆكرد.
ڕۆژى ٢٠١٩/٢/٤ لە سكوڵى پەروەردەى وەرزش بە ئامادەبوونى مامۆستايانى سكوڵەكە، هەريەك لە بەڕێزان پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە و د.ويسام الشێخلى سەرۆكى ئەكاديمياى توێژينەوە و ڕاهێنان واژۆيان لەسەر ياداشتنامەيەكى لێكگەيشتن كرد كە ڕێگەخۆشكەرە بۆ ئەنجامدانى چالاكى هاوبەش لە نێوان ئەو دوو دەزگايەدا لە ئاييندە.
ئەم هەوڵە ئەكاديمە سەرچاوەى گرت لە پەراوێزى وۆركشۆپى نێودەوڵەتى وەرزش شێوازى ژيانێكى تەندرووستە كە چالاكى هاوبەشى نێوان سكوڵى وەرزشى زانكۆمان و ئەكاديمياى توێژينەوە و ڕاهێنان و زانكۆى بيروجياى ئيتاڵى بوو.