issue 59 (2) " له یادی ڕۆژی ژمێریارانی جیهان ۆركشۆپێك له زانكۆی كۆیه پێشكه‌شكرا"
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ڕێكه‌وتی 11 / 11 / 2019 .
به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆر دكتۆر وه‌لی محمود سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه و دكتۆر ڕێبه‌ر فه‌تاح ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری زانكۆی دهۆك و پ . ی . دكتۆر شوان عمر ڕاگری فاكه‌لتی زانسته مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی زانكۆی كۆیه و كۆمه‌ڵیك سهرۆكبهش و مامۆستا‌و خویندكار ، ۆركشۆپێكی هاوبه‌ش وه‌ك به‌رز ڕاگرتن و یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی ژمێریارانی جیهان ، له‌لایه‌ن به‌شی كارگێڕی و ژمێریاری فاكه‌لتی زانسته مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی زانكۆمان و به‌شی ژمێریاری كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری زانكۆی دهۆك له هۆڵی حاكم ئهمیرحهویزی به‌ڕێوه‌چوو . به ناونیشانی ( مفاهیم الجوده فی المحاسبه والتدقیق .
چه‌مكه‌كانی كوالێتی له ژمێریاری ووردبینی دا .)
وته‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر دكتۆر وه‌لی محمود حه‌مه‌د پێشكه‌ش كرا . دواتر وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن دكتۆر رێبه‌ر فه‌تاح ڕاگری كۆلێجی كاركێڕی و ئابووری له زانكۆی دهۆك خویندرایه‌وه . هه‌روه‌ها پ . ی . دكتۆر شوان عمرڕاگری فاكه‌لتی زانسته مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد .
ۆركشۆپهكه بریتی بوو له دوو دانیشتن ، دانیشتی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن دكتۆر بروا سه‌ردار به‌ڕێوه بردرا كه تیایدا هه‌ریه‌ك له‌م به‌ڕیزانه‌ی خواره‌وه تویژینهوهكانیان له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا پێشكه‌ش كرد .
مفهوم الجودة في ضوء معاير الايزو .( م . نارین ابراهیم مصطو/ به‌شی ژمێریاری / زانكۆی دهۆك )
جودة التدقیق الخارجي والعوامل المؤثرة فيها . ( م . د. شلير عبدالرحمن رشيد / به‌شی ژمێریاری / زانكۆی دهۆك )
جودة المدقق الخارجی ومفهوم الكفاءة المهنية . ( پ . ى . د. باسمة فالح النعيمى / بةشى به‌شی كارگێڕی و ژمێریاری / زانكۆی كۆیه . )
دوای ته‌واو بوونی توێژینه‌وه‌كان گوێ له پرسیار‌و تێبینیه‌كانی ئاماده‌بوان گیراوله لایه‌ن توێژه‌ره‌كانه‌وه وه‌ڵام درانه‌وه . له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا ڕێزلێنان به‌خشرایه توێژه‌ره‌وه‌كان .
دانيشتنى دووه‌م له‌لایه‌ن مامۆستا سۆران كاكه ڕه‌ش بهڕیوهبردرا . هه‌ریه‌ك له‌م به‌ڕیزانه‌ی له خواره‌وه ناویان هاتووه له ماوه‌ی دیاریكراودا تویژینهوهكانیان پێشكه‌شكرد .
جودة التعلیم المحاسبی . ( پ . ی . د . ڤیان سلیمان حمه‌سعید / به‌شی كارگیڕی و ژمێریاری / زانكۆی كۆیه )
جودة التقاریر المالیه وفق معایر الأبلاغ المالي الدولية . ( م . تورين نبيل عبدالرحمن / به‌شی ژمێریاری / زانكۆی دهۆك )
جودة المعلومات المحاسبية و تحسينها . ( م . يونس محمد خلف / به‌شی ژمێریاری / زانكۆی دهۆك )
دوای ته‌واو بوونی توێژینه‌وه‌كان گوێ له پرسیار‌و تێبینیه‌كانی ئاماده‌بوان گیراوله لایه‌ن توێژهرهكانهوهوهڵام درانه‌وه . له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا ڕێزلێنان به‌خشرایه توێژه‌ره‌وه‌كان .
سه‌باره‌ت به‌م ۆركشۆپه هاوبه‌شه‌ی هه‌ردوو زانكۆی كۆیه‌و دهۆك ، لیدوانمان له به‌ریز دكتۆر رێبه‌ر فه‌تاح ڕاگری كۆلێجی كاركێڕی و ئابووری زانكۆی دهۆك وه‌رگرت .
دكتۆر ڕیبه‌ر وتی "
( ئه‌مڕۆ له یادی ڕۆژی ژمێریارانی جیهان له زانكۆی كۆیه بووین ، له‌گه‌ڵ كۆمه‌لیك مامۆستای به‌شی ژمێریاری كۆڵێژی كارگێڕی و ئابووری زانكۆی دهۆك وكۆمه‌ڵێك مامۆستای به‌شی ژمێریاری و كارگێڕی فاكه‌لتی زانسته مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی زانكۆی كۆیه ۆركشۆپێكی هاوبه‌شمان پێشكه‌شكرد .
زۆر سوپاس بۆ زانكۆی خانه‌خوێ میوانداری باشیان كردن ، ئاماده‌كاری باشیان كردبوو توانیمان به‌یه‌كه‌وه كارێكی باش پێشكه‌ش بكه‌ین ، له‌پێناو خزمه‌ت كردن به بواری ژمێریاری و ئابووری . )
له كاردا جدی و له ڕه‌فتاردا مرۆڤ دۆست " "
دكتۆر ڕێبه‌ر فه‌تاح له قسه‌كانی دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد "
( زانكۆی كۆیه زانكۆیه‌كی گه‌نجه ، له‌رووی كوالیتیه‌وه باشه ، ئیمكانیاتیان هه‌یه ، خاوه‌نی كۆمه‌لیك مامۆستای جدی و ئاست به‌رزن .
ئه‌م زانكۆیه لای من پیگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه . لێره خۆم به غه‌ریب نازانم ، من سێ كۆرسی دكتۆراكه‌م لێره خویندووه ، وه زۆر سودم له‌م زانكۆیه وه‌رگرتووه له‌رووی زانستیه‌وه ، وه تائیستاش په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان نه‌پچڕاوه ، ئه‌م ۆركشۆپهی ئه‌مڕۆش له ده‌ره‌نجامی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه كههه مانه . خواستیشمان ئه‌وه‌یه له ئاینده‌دا به‌یه‌كه‌وه كۆنفڕانسێكی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ین .
لێره‌دا ده‌رفه‌ت وه‌رده‌گرم كه وه‌ك وه‌فایه‌ك ناوی مامۆستاكه‌م بهێنم ، له كاتی خویندنی دكتۆراكه‌م دكتۆر هۆشیار معروف م ناسی زۆر سوودم له ئه‌زموونی ئه‌و به‌رێزه وه‌رگرت زۆر سه‌رسام بووم به كه‌سایه‌تی ئه‌م مامۆستا به‌ڕیزه ، سه‌ره‌تا پیم وابوو دكتۆر هۆشیاربه هۆی ئه‌وه‌ی زۆر له ولاتانی دوونیا گه‌ڕاوه ، ئه‌م كه‌سایه‌تیه جوان و به‌رزه‌ی ده‌سته‌به‌ر كردووه . له كاردا جدی و له ڕه‌فتاردا مرۆڤ دۆست . به‌لام كاتیك تێكهلاویم په‌یداكرد له‌گه‌ڵ زانكۆی كۆیه ئه‌م كهسایهتیهم له‌زۆربه‌ی مامۆستاكان به‌دی كرد . به تایبه‌تی دكتۆر وه‌لی و دكتۆرڤیان وزۆر مامۆستای تر .كه هه‌ست ده‌كه‌ی هه‌موویان ده‌میكه برادهرتن نزیكن لیت و له كاركردنیشدا جدین . بۆیه حه‌زده‌كه‌ی هه‌میشه په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئه‌مشاره به‌هێز بێت .
به‌ڕای من پیویستی په‌یوه‌ندی به‌هێزی هه‌ردوو زانكۆی دهۆك و كۆیه واتایه‌كی تری هه‌یه ، له وانه‌یه له‌مانا زانستیه‌كه‌ی ده‌ربازبێت ، چوونكه خاوه‌نی دوو ( لهجه ) شیوه‌زاری جیاین ، ئه‌م نزیكیه سود به خشه له‌ڕووی گرنگی زمان . كه‌لتور ، لیك نزیكبوونه‌وه‌ی زۆنه‌كان ، من ئه‌مه به كاری زانكۆ ده‌زانم ، ناكرێ زانكۆ هه‌رله‌سه‌ر بابه‌ته زانستیه‌كان بووه‌ستێت . زانكۆ ده‌بێت پێشه‌نگ بێت ، پێویسته خۆی له بابه‌ته‌كانی جڤاكی و سیاسی وئابووری بهدوورنهگریت و قسه‌ی خۆی هه‌بێت . )
پیویسته كۆیه ئابووریه‌كی به هیزی هه‌بێت " "
له كۆتایی وقسهكانی دا ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری وتی "
( ده‌مه‌وێ سه‌باره‌ت به كۆیه ئه‌وه بڵێم ، كه كۆیه خاوه‌نی ڕابردوویه‌كی ڕۆشنبیری گه‌وره‌یه ،
له كۆنی و مێژووی پڕشنگداری منافه‌سه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی و زۆر له شاره گه‌وره‌كانی كوردستان ده‌كات ، ئه‌وه له ڕابردوودا له‌سه‌ر بنه‌مای ئابووریه‌كی پته‌و به‌هێز بنیات نراوه ، به‌لام جیگه‌ی نیگه‌رانیه له‌ئیستادا ئه‌م شاره خاوه‌نی ئابووریه‌كی باش نیه ، داهاتی خه‌لكه‌كه‌ی له ئاستی بژێویه‌كی گونجاو نیه . ئه‌گه‌ر ئه‌م زانكۆیه نه‌بوایه له‌وانه‌یه گوزه‌رانی خه‌لك خراپتریش بوایه ، پیویسته ئیمه‌ی ژمێریاران زانستیانه كارله‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین و بزانین چۆن چارهسهرئهبیت . پێویسته زانكۆی كۆیه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م زانكۆكان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن ، ئیمه لای خۆمانه‌وه ئاماده‌ین . بۆ ئه‌وه‌ی كۆیه بگه‌رێته‌وه سه‌ر پیگه ئابووریه‌كه‌ی جارانی و ببیته خاوه‌ن ئابووریه‌كی به‌هێز، بۆئه‌وه‌ی هه‌روه‌ك جاران به پێشه‌نگی بمێنێته‌وه . )
دكتۆر ڕێبه‌ر فه‌تاح :
ماسته‌ر له ئابووری ڕاگه‌یاندن . نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌ی كردۆته كتاب وه‌ك بابه‌تێكی ڕاگه‌یاندن هه‌یه لهكتێبخانهكان .
دكتۆرا له بواری ئابووری شاراوه به‌ده‌ست هیناوه .
كاری ڕاگه‌یاندنی كردووه له كه‌ناله‌كانی كوردستان تی ڤی و دهۆك تیڤی .
سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ( ئه‌ڤرۆ ) یه .
ئیستا ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی و ئابووریه له زانكۆی دهۆك .
ئاماده‌كردنی : محمد مغدید
تێبینی : 10 / 11 ڕۆژی ژمێریارانی جیهانییه ، به‌ڵام ئه‌م ۆركشۆپه له رۆژی 11 /11 پێشكه‌ش كرا .