كۆبۆنەوەى بەشە ناوەخۆييەكان
News #08, Issue 03, March 2015 | نوچەی 08، ژمارەی 3، مانگی 3 ساڵی 2015 | Núcey #08, Jhimarey 03, Mangí 3 Sallí 2015
سەرۆكى زانكۆ لەگەڵ بەرێوەبەرايەتى بەشە ناوەخۆييەكان كۆبۆوە
بەمەبەستى دەستنيشانكردنى كێشە و گرفتەكان و هەنگاوەكان و رێگاكانى چارەسەركردن و پەرەپێدانى بەشە ناوەخۆييەكانى زانكۆى كۆيە، بەرێز دكتۆر وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە بە ئامادەبوونى بەرێزان دكتۆر رۆستەم سەلام عەزيز ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارايى بە وەكالەت و دكتۆر دەريا جەمال حەوێز بەرێوەبەرى بەشە ناوخۆييەكان, رۆژى سێ شەممە ٣١/٣/٢٠١٥ كاژێر ١٠ى بەيانى لەهۆڵى LT1002سەرۆكايەتى لەگەڵ فەرمانبەرانى بەرێوەبەرايەتى ناوبراو كۆبۆوە.
بەرێز سەرۆكى زانكۆ وێڕاى دەستخۆشى لە بەرێوەبەر و كارمەندان, داواى لێكردن بەوردى ئەركى چاودێرى و سەرپەرشتياريى خۆيان جێبەجێ بكەن و هەركارێكيان لەدەست بێ بۆ خزمەتكردنى خوێندكاران بيكەن.
پاشان ستافى بەرێوەبەرايەتييەكە وێڕاى دەربڕينى خۆشحاڵيان بەو كۆبونەوەيە سەرنج و داواكانيان ئاراستەى سەرۆكى زانكۆ كرد و بەرێزيشيان وەڵامى سەرجەم تێبينييەكانى دايەوە.
(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)