ISSUE-27 (2017)

Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye | نووچەنامەی زانکۆی کۆیە

Issue #27, Mar 2017 | Jhimarey 27, Mangí 03, Sallí 2017 | ژمارەى 27، مانگی 3 ساڵی 2017

كۆمەڵەى كارگێڕى زانستيى عێراقى، كۆنفرانسێكى زانستى لە زانكۆى كۆيە ئەنجام دەدات

لە ژێر چاودێری زانکۆی کۆیە، کۆمەڵەی کارگێڕی کاریی زانستیی عێراقی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە زانکۆی کۆیە ئەنجام دەدات، بە ناونیشانی کارگێڕیی لەعێراق لە نێوان واقیع و ئاییندەدا.

بۆ ئەم مەبەستە و بۆ ڕێکخستنی پڕۆگرامی کۆنفرانس، وەفدی باڵای ڕێکخراوی ناوبراو، بە سەرۆکایەتی پ.ی. د. حەیدەر حەمزە جودی، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمەڵە هاتنە زانکۆی کۆیە .

وەفدێكى زانكۆى كۆيە لە وڵاتى ئەمريكايە

شاندەكەى زانكۆى كۆيە كۆتاييەكانى مانگى شوبات گەيشتە وڵاتى ئەمريكا.

ئەم شاندە كە پێكهاتووە لە بەڕێزان پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و د.محەمەد حەسيب زەنگەنە ڕاگرى فەكەڵتى ئەندازيارى لە يەكەم چالاكياندا ڕۆژى ٢٠١٧/٢/٢٧ سەردانى زانكۆى ميزۆرى بۆ زانست و تەكنۆلۆژيان كرد.

سيستمى وەرگێڕانى ڕاستەوخۆ بۆ هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ دانرا

ئەم سيستەمە ماوەى پێنج مانگە لە لايەن ليژنەيەكى تايبەتمەند كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان (م.ى.محمد سەيد گوڵ، سامان فاتح، حازم على) كارى تێدا دەكرێت. سيستەمەكە بريتى يە لە دانانى دوو ستۆديۆى وەرگێڕان، لەگەڵ تەكنيكى گواستنەوەى وەرگێڕانەكان بۆ ئامادەبووان. ئەم سيستەمە يارمەتيدەرە بۆ ئەنجامدانى چالاكى بە زمانى جۆراوجۆر، كە تێيدا دەتوانرێت چالاكى بە هەر زمانێك بێت ئەنجام بدرێت، وە ئامادەبوو سەربەستە لە گوێ بيست بوون بە هەر زمانێك كە هەڵيدەبژێرێت، يان تێيدەگات.