سەرۆكى زانكۆى كۆيە پيرۆزبايى لە ڕاگرى پەيمانگاى تەكنيكى كۆيە دەكات
News #16, Issue 11, 2016 | Núcey #15, Jhimarey 11, Mangí 11 Sallí 2015 | نوچەی ١٦، ژمارەى ١١ مانگی ١١ ساڵی 2015
بە بۆنەى دەست بەكاربوونى وەك ڕاگرى نوێى پەيمانگاى تەكنيكى كۆيە، بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە پيرۆزبايى لە بەڕێز د.محەمەد خدر كرد.
رۆژى پێنج شەممە ٢٦ / ١١ / ٢٠١٥ كاتژمێر ١١ى پێش نيوەڕۆ بە ئامادەبوونى بەرێزان پ.ى.د.شوان كەمال ڕەشيد ڕاگرى فاكەڵتى زانست و تەندروستى و د.جەزا عەبدوڵا محەمەد سەرۆكى سكوڵى پزيشكى و م.ئارام سامى ئەميدارى ئەنجومەنى زانكۆ و حازم عەلى بەڕێوەبەرى ڕاگەياندنى زانكۆ، بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە سەردانى بەڕێز د.محەمەد خدرى كرد بە بۆنەى دەست بەكاربوونى وەك ڕاگرى پەيمانگاى تەكنيكى كۆيە. لە ميانەى دانيشتنەكەدا چەند بابەتێكى پەيوەست بە خوێندن و فێركردن و دۆخى دارايى و كارگێڕى باس كران، لە كۆتاييدا بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە هيواى سەركەوتنى بۆ خواست لە كارەكانيدا.
وێنەكان كاردۆ محەمەد