سمینارێکى دەربارەى پرۆگرامى ئیڕەسموس مندووس
News #09, Issue 00, Jan 2014 | Núcey #09, Jhimarey 00, Mangí 12 Sallí 2014 | نوچەی 09، ژمارەی 00، مانگی 12 ساڵی 2014
زانکۆى کۆیە سمینارێکى زانستى دەربارەى پرۆگرامى ئیڕەسموس مندووس لە پرۆژەى (مرحبا) ئەنجامدا
ڕۆژى یەکشەممە 09/11/2014 کاژێر 12:30 لە هۆڵى LT1001 لە سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە، زانکۆى کۆیە سمینارێکى بۆ بەڕێز د. دیلان مەجید ڕۆستەم یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانست و خوێندنى باڵا دەربارەى پڕۆژەى (پرۆژەى ئیرەسموس مندووس - مرحبا) بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکارانى زانکۆى کۆیە ئەنجامدا.
لەسەرەتاى سمینارەکەدا د. دیلان وتى: دەربارەى ئەو پڕۆژەیە پرسیارى زۆر دەکرێت، کە ئایا زانکۆى کۆیە چۆن سوود لەو پڕۆژەیە وەردەگرێت، چوارچێوە و کارەکانى پڕۆژەکە چیین؟ کاتى پڕۆژەکە چەندە؟ پارە چۆن بۆ پڕۆژەکە دابین کراوە؟ ئەمانە هەموو ئەو پرسیارانەن کە ڕووبەڕوومان دەکرێنەوە، بۆیە ئەنجامدانى سمینارێکى لەو شێوەیەمان بەپێویستزانى.
دواتر وتى: زانکۆى کۆیە شان بەشانى (3) زانکۆى هەرێمى کوردستان (سلێمانى، ڕاپەڕین، هەڵەبجە) بەشدارى ئەو پڕۆژەیان کردووە، لەگەل (5) زانکۆى بەناوبانگى ئێران و (9) زانکۆى ئەوروپى، وتیشى مەبەست لەم پڕۆژەیە هاوکاریکردنى زانستییە لەنێوان زانکۆکان بۆ ئەوەى زانکۆکان ئالوگۆری زانستی و کولتووری بکەن.
سەبارەت خەرجى پڕۆژەکەش وتى: نرخى پڕۆگرامەکە (2.394،050) یۆرۆیە و سەرجەم خوازیارانى (بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا، پۆست دکتۆرا، ستافى ئەکادیمى) دەتوانن لێى سوودمەندبن، هەروەها وتى بۆ خوێندن ڕێککەوتن لەنێوان زانکۆکان هەیە و ماوەى خوێندنەکەش جیایە و بەم شێوەیە:
خوێندنى بەکالۆریۆس لە نێوان 6 بۆ 10 مانگە
خوێندنى ماستەر لە نێوان 6 بۆ 18 مانگە
خوێندنى دکتۆرا لە نێوان 6 بۆ 34 مانگە
خوێندنى پۆست دکتۆرا 6 مانگە
سەبارەت بە ژمارەى بەشداربووان بۆ پێشبڕکێى وەرگرتن وتى: لە ئەوروپا 32 کەس وەردەگیرێن، لە وڵاتى ئێران 49 خوازیار و لە هەرێمى کوردستانیش (41) خوازیار وەردەگیرێن.
سەبارەت بە پەیوەندى زانکۆکان وتى: پەیوەندى توندوتۆڵ لە نێوان زانکۆ بەشداربووەکان هەیە، بۆیە لەکاتى داواکردنى هەر خوازیارێک بۆ پڕۆژەکە پەیوەندى بە زانکۆکە دەکەن، بۆ ئەوەى دڵنیابن لەوەى خوازیار لەڕێگەى ئەو زانکۆیەوە داواى پێشکەشکردووە.
سەبارەت بە پرۆسەى وەرگرتنیش وتى: خوازیار پێویستە چەند ئامادەکارییەک ئەنجام بدات بەم شێوەیە:
1- داخوازى نامەکەى بەشێوەى ئۆنلاین پڕبکاتەوە.
2- ژیاننامەى تایبەتى خوازیار پێویستە بەو شێوەیە بێت کە داواى لێکراوە.
3- پاسەپۆرتى هەبێت.
4- پشتگیرى زانکۆیى هەبێت.
5- بڕوانامەى زمانى هەبێت، پێویستە کۆرسى زمانى خوێندبێت.
6- بۆچى بەدواى ئەم خوێندنەوەیە؟ ڕاپۆرتێکى ورد لەسەر ئەم بابەتە بنووسێت.
یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى کۆیە بۆ کاروبارى زانست و خوێندنى باڵا وردتر شیکردنەوەى بۆ ئامادەبوان کرد‌و وتى: بەپێى خاڵ خوازیار وەردەگیرێت بە جۆرێک:
55% لەسەر نمرەکەیەتى.
30% لەسەر کۆرسى زمانە.
10% پشتگیرى زانکۆییە.
5% پڕکردنەوەى فۆڕمەکەیەتى کە بۆچى بەدواى خوێندنە.
سەبارەت بە لێژنەى هەڵسانگاندن و وردبینیش وتى: لێژنەکە پێکهاتووە لە نوێنەرى زانکۆى سانتیاگو دی كومپۆستێلا له ئیسپانیا، نوێنەرى زانکۆکانى ئێران، نوێنەرى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کە بۆ ئەمساڵ نوێنەرى هەرێم زانکۆى سلێمانى دەبێت، نوێنەرى زانکۆکانى ئەوروپا، نوێنەرى دڵنیایى جۆرى کە سەرپەرشتى پڕۆژەکە دەکات، هەروەها یەکێک لە سەنتەرەکە کە سەرپەرشتى داراییە.
سەبارەت بە مامۆستا‌و فەرمانبەرو خوێندکارانى زانکۆى کۆیەش وتى: نووسینگەى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانست و خوێندنى باڵا هەمیشە کراوە دەبێت بۆ پێدانى هەر زانیارییەک و پڕکردنەوەى فۆڕم و پێدانى پشتگیرى، هەروەها وتیشى پەیچێکى تایبەتمان بە نووسینگە کردۆتەوەو هەموو زانیارییەکانى تێدایەو دەتوانن ڕۆژانەش پرسیار بکەن و وەڵامى پێویست هەر لەم ڕێگەیەوە وەربگرن.
دواتریش ئامادەبووان چەندین پرسیاریان هەبوو، سەرجەم پرسیارەکانیش وەڵامدرانەوە.
دوابەداوى سمینارەکە بەشداربووان دەستخۆشیان لەو جۆرە گردبوونەوانە کرد، بۆ ئەم مەبەستە (د. تارا فوئاد تاهیر) مامۆستاى بەشى کیمیا لە فاکەڵتى زانست و تەندرووستى وتى: ئەم پڕۆژەیە بەبڕواى من زۆر گرنگە بۆ زانکۆى کۆیە لەبەر ئەم هۆکارانە:
1- بەشداریکردنى خوێندکارانى بەکالۆریۆس لەم بەرنامەیە گرنگە، چونکە ئاشنا بوونیان بە سیستەمى خوێندن لە وڵاتانى دەرەوە، بەتایبەتى زانکۆکانى ئەوروپا، کە ئەمەش دەبێتە ئاڵوگۆڕکردنى کلتورى نێوان وڵاتان.
2- خوێندکارانى ماستەرو دکتۆرا ئاشنا دەبن بەڕێڕەوى خوێندنى باڵا لە وڵاتانى دیکەو ئاڵوگۆڕکردنى زانیارى.
3- ستافى ئەکادیمى بەتایبەتى ئەوانەى خوێندنیان لە دەرەوەى وڵات تەواو نەکردووە زۆر گرنگە بەشداربوونیان لەم بەرنامەیە بەمەبەستى ئاشنابوونیان لە پرۆسەى خوێندن و بەڕێوەبردنى زانکۆ لە وڵاتانى دیکە.
د. نالى جەواد حەمەد مامۆستا لە بەشى جوگرافیاى فاکەڵتى پەروەردەش وتى: پرۆگرامى ئیڕەسموس مندووس لە پرۆژەى (مرحبا) یەکێکە لەو پڕۆژە گرنگانەى کە گرێدراوى (18) زانکۆى ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوان کە خوێندکاران دەتوانن تێیدا درێژە بە خوێندنى باڵا بدەن و ئەزموون و کارى یەکترى وەربگرن و ئاڵوگۆڕیشى بکەن و بیگوازنەوە نێو زانکۆکان، بەتایبەتى بۆ هەرێمى کوردستان زۆر گرنگە کە (4) زانکۆ بەشداربوونە، بۆیە پێویستە ئەو پڕۆگرامە زیاتر بچێتە خوارەوە بۆ نێو فاکەڵتى و بەشەکان و هاندانى خوێندکاران لەسەرجەم ئاستەکان بۆ ئەوەى سوودمەند بن لەو پرۆسەیەو دواجار سوود بە کۆمەڵگەى کوردى بگەیەنن.
د. سرمەد نجم ا‌لدین مەجید مامۆستاى بەشى بایۆلۆجیش وتى: بەبڕواى من ئەم پڕۆژانە زۆر گرنگ و چارەنووسسازن، پێویستە بەردەوام حکومەتى هەرێمى کوردستان بیر لەو پڕۆژانە بکاتەوەو بودجەى تایبەتى بۆ تەرخان بکرێت.
مامۆستا هیوا سەلام خالد - مامۆستاى بەشی کوردی وتى: بە شێوەیەکی گشتی سیمینارێکی باش بوو دەربارەی پڕۆژەی مەرحەبا و خوێندن لە دەرەوەی وڵات و کۆمەڵێک خاڵی گرنگ ئاماژەیان بۆ کرا، بە هیوادارم زۆرترین ستافی زانکۆی کۆیە سودمەند بێت لەم پڕۆژەیە.
مامۆستا هاوکار اکرم عەوڵا مامۆستاى بەشى ئینگلیزى فاکەڵتی زانستە کۆمەڵایەتییەکان وتى:
بەشداری زانکۆی کۆیە لەم پرۆگرامانە زۆر گرنگە بۆ بەرەوپێشبردنی لایەنی ئەکادیمی زانکۆ و ئاڵوگۆڕکردنی کەلتوری و ئەکادیمی.
ئیراسموس موندوس پرۆگرامێكی جم‌وجۆل و هاوكاریه له‌بواری خوێندنی باڵا به‌مه‌به‌ستی:
o به‌رزكردنه‌وه‌ی جۆری خوێندنی باڵا له زانكۆ ئه‌وروپیه‌كان؛
o به‌هێزكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ك سه‌نته‌رێكی نایابی له بواری فێربووندا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا؛
o به‌هێزكردنی تێكگه‌یشتن له نێوان كلتوره‌كان له ڕێگای هاریكاریكردنی وڵاتانی سێیه‌م (وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا) و په‌ره‌پێدانیان له بواری خوێندنی باڵا.
پڕۆژه‌ی مه‌رحه‌با ده‌كه‌وێته نێو چالاكی دووه‌م له به‌شی یه‌كه‌می پرۆگرامی یئراسموس موندوس به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شدارن له‌م ده‌زگایانه ده‌زگای/ئاژانسی هاوبه‌شی و هاوسێیتهتی ئه‌وروپی (ENPI)، ده‌زگای هاریكاری په‌ره‌پێدان (DCI)، ده‌زگای یارمه‌تیدانی به‌ر له به‌ئه‌ندام بوون(IPA) ، سندوقی په‌ره‌پێدانی ئه‌وروپی (EDF) (په‌نجه‌ره‌ی هاریكاری ده‌ره‌كی پێشوو)
ئامانجه تایبه‌تیه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه:
o به‌شداریكردن له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی دوولایه‌نه‌ی كۆمه‌لگاكان له ڕێگای پهرهپێد انی شاره‌زایی پیاوان وژنان بۆ ئه‌وه‌ی كارامه‌یی پێویست و گونجاو په‌یدا بكه‌ن به‌تایبه‌تیش له بواری بازاڕی/ دۆزینه‌وه‌ی كار‌و مێشكیان كراوه‌بێت و ببنه خاوه‌ن ئه‌زموونێكی جیهانی؛
o به‌هێز كردنی جموجۆڵ و هاتوچۆ بۆ خوێندكاران و توێژه‌ران و كارمه‌نده ئه‌كادیمی و كارگێڕیه‌كانی وڵاتانی سێیه‌م به تایبه‌تیش گروپه بێ ده‌سه‌ڵاته‌كان، ئه‌مه‌ش له سه‌ر بنچینه‌ی سه‌ركه‌وتووییی ئه‌كادیمی بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی و ئه‌زموون په‌یدا بكه‌ن له یه‌كێتی ئه‌وروپا:
o به‌شداریكردن له په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان وتوانای هاریكاری جیهانی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵای ولاتانی سێیه‌م له ڕێگای زیادكردنی جموجۆڵ و هاتوچۆ له نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌و وڵاتانه‌دا به‌پێی بنه‌ماكانی هه‌لی یه‌كسان و جیاوازی نه‌كردن.
زانكۆ به‌شداره‌كان له پرۆگرامی مه‌رحه‌با زانكۆكانی وڵاته ئه‌وروپی و نائهوروپیهكانی وڵاته هاوبه‌شه‌كانن. ئه‌م پڕۆژه هاوبه‌شیه 18 زانكۆ له‌خۆ ده‌گرێت: 5 یان سه‌ر به ئێرانن، 4 یان سه‌ر به هه‌رێمی كوردستانی عیڕاقن و 9 شیان ئه‌وروپین.
زانكۆئهوروپیه هاوبه‌شه‌كان ئه‌مانه‌ن:
• UNIVERSITY OF CHEMICAL TECHNOLOGY AND METALLURGY, BULGARIA
• TECHNISCHE UNIVERSITAET BERLIN, DEUTSCHLAND
• UNIVERSIDAD DE ALMERIA, ESPAÑA
• UNIVERSITE DE NANTES, FRANCE
• UNIVERSITA DEGLI STUDI DI CAGLIARI, ITALIA
• WYZSZA SZKOLA FINANSOW I PRAWA W BIELSKU-BIALEJ, POLAND
• UNIVERSIDADE DO MINHO, PORTUGAL
• STAFFORDSHIRE UNIVERSITY, UNITED KINGDOM
زانكۆ ئێرانیه هاوبه‌شه‌كان
• زانكۆی ته‌كنه‌لۆژی ئهمیرخهبیر
• زانكۆی ئێران بۆ زانسته پزیشكیه‌كان
• زانكۆی ته‌كنه‌لۆژی شه‌ریف
• زانكۆی ته‌هران بۆ زانسته پزیشكیه‌كان
• زانكۆی ته‌هران
زانكۆ هاوبه‌شه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق
• زانكۆی هه‌ڵه‌بجه
• زانكۆی كۆیه
• زانكۆی ڕاپه‌ڕین
• زانكۆی سلێمانی
لایه‌نه به‌شداره په‌یوه‌نداره‌كان
كۆمه‌ڵه‌ی زانكۆ عه‌ره‌بیه‌كان ، ئوردن
كۆمه‌ڵه‌ی زانكۆكانی ئیسپانیا
مه‌رجه‌كانی شیاوی (بۆ به‌شداربوون له خوله‌كان) چیه؟
خوێندكاره ئه‌وروپیه‌كان
• ده‌بێت هاوڵاتی یه‌كێك له وڵاته ئه‌وروپیه شیاوه‌كان/ به‌شداره‌كان بێت
• ده‌بێت زانیاری ته‌واوی ده‌رباره‌ی زمانی خوله‌كان یاخود یه‌كێك له‌و زمانانه‌ی كه له وڵاتی خانه‌خوێ (ئه‌و وڵاته‌ی كه میوانداری خوله‌كه ده‌كات) گفتوگۆیان پێ ده‌كرێت هه‌بێت
• پێویسته ناوی خۆی له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵای سه‌ر به وڵاته ئه‌وروپیه به‌شداره‌كان تۆماركردبێت كاتێ كه فۆرمی داواكاری خۆی پێشكه‌ش ده‌كات بۆ به‌شداریكردن
• ده‌بێت ڕێز له مه‌رجه تایبه‌تیه‌كان و هه‌ر مه‌رجێكی تری كه تایبه‌ته به هه‌ر جۆره جووله‌یه‌ك به‌ره‌و ( دكتۆرا، دوادكتۆرا و كارمه‌ندی ئه‌كادیمی و كارگێری) بگرێت
خوێندكارانی وڵاته نائهوروپیه به‌شداره‌كان
• ده‌بێت هاوڵاتی یه‌كێك له‌و وڵاته نائهوروپیانه بێت كه به‌رنامه‌كه ده‌یانگرێته خۆ
• نابێت له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا ماوه‌ی زیاتر له دوانزه مانگ له یه‌كێك له وڵاته ئه‌وروپیه به‌شداره‌كان نیشته‌جێ بوبێت یاخود چالاكی سه‌ره‌كی ئه‌نجام دابێت ( وه‌ك خوێندن ، كاركردن، هتد..) كاتی پێشكه‌شكردنی فۆرمی داواكاری بۆ به‌شداربوون. ئه‌م یاسایه پاڵێوراوانی گروپی ده‌ستنیشانكراوی ژماره (3) ناگرێته‌وه
• ده‌بێت زانیاری ته‌واوی ده‌رباره‌ی زمانی خوله‌كان یاخود یه‌كێك له‌و زمانانه‌ی كه له وڵاتی خانه‌خوێ گفتوگۆیان پێ ده‌كرێت هه‌بێت
• بۆ گروپی ده‌ستنیشانكراوی ژماره (1) خوێندكاران پێویسته ناوی خۆیان له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵای سه‌ر به وڵاته ئه‌وروپیه به‌شداره‌كان تۆماركردبێت كاتێ كه فۆرمی داواكاری بۆ به‌شداریكردن پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. خوێندكارانی زانكۆ ده‌ه‌بێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك ساڵی خوێندنیان به سه‌ركه‌وتوویی له زانكۆی وڵاتی خۆیان ته‌واوكردبێت
• بۆ گروپی ده‌ستنیشانكراوی ژماره (2) خوێندكاران پێویسته ناوی خۆیان له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا تۆمار كردبێت.