سيمپۆزيۆمى ستراتيژى نوێى زانكۆى كۆيە بەڕێوەچوو
News #04, Issue 34, Oct 2017| Núcey #04, Jhimarey 34, Mangí 10 Sallí 2017| نوچەی 4، ژمارەى 34 مانگی 10 ساڵی 2017
ڕۆژى دووشەممە ٢٠١٧/١٠/١٦ لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ سيمپۆزيۆمێكى تايبەت بە ستراتيژى نوێى زانكۆى كۆيە بەڕێوەچوو.
بە ئامادەبوونى بەڕێزان سەرۆكى زانكۆ و ياريدەدەرەكانى و مامۆستايانى زانكۆمان، كاتژمێر ١١ى پێش نيوەرۆ سيمپۆزيۆمەكە دەستى پێكرد بە ناونيشانى (ستراتيژى نوێى زانكۆى كۆيە – رووبەڕووبونەوە و داهاتوو)، لە سپيمۆزيۆمەكەدا لە بارەى ئەم بابەتانەى خوارەوە گفتوگۆكرا:
١- ستراتيژى نوێى زانكۆ لە بوارى بڵاوكردنەوەدا.
٢- سیاسەت و ڕێنماییەکانى بڵاوکراوە ئەکادیميیەکان.
٣- گۆڤارى نوێى زانكۆ: گۆڤارى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكانى زانكۆى كۆيە
٤- سياسەتى پاداشتى بڵاوكردنەوە لە زانكۆدا.
٥- پێگەى زانكۆى كۆيە لە ريزبەندى نيشتيمانى و وێبۆمێتريكدا.