شاندێكی كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فت سه‌ردانی زانكۆی كۆیه‌ی كرد
News #18, Issue 50 , Jan 2019 | Núcey #18, Jhimarey 50, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 18، ژمارەى 50 - مانگی 02 ساڵی 2019
ڕۆژى سێشه‌ممه ڕێكەوتى٢٠١٩/٢/٢٦ شاندێكی كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فتی روسی سه‌ردانی زانكۆی كۆیه‌یان كرد.
سه‌ره‌تا شانده‌كه سه‌ردانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی كۆیه‌یان كرد و له لایه‌ن به‌رێز .پ.ی.د محمد حسیب راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و یاریده‌ده‌ری راگر‌و سه‌رۆك به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت و سه‌رۆك به‌شی ئه‌ندازیاری كیمیاوی و مامۆستایانی هه‌ردوو به‌شه‌وه پێشوازیان لێ كرا.
شانده‌كه‌ی گازپرۆم نه‌فتی روسی پێك هاتبوون له به‌رێزان :ئایرات مینیزۆفا به‌رپرسی كێڵگه‌ی نه‌وت له گه‌رمیان، ئۆلگا لابرێت به‌رێوه‌به‌ری سهرچاوهمرۆییهكان، ئۆلگا بۆلینكۆڤا به‌رێوه‌به‌ری مه‌شق و راهێنان .
له دانیشتنێك دا له هۆڵی G .H.1 گفتوگۆكرا لە بارەى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاری نێوان كۆمپانياى گازپرۆم و فەكەڵتى ئەندازيارى، و دیاری كردنی ئه‌و مه‌شق و راهێنانه‌ی كه ئه‌نجامی بده‌ن بۆ كادیرانی هه‌ردوو لایه‌ن.
وه‌فده‌كه سه‌ردانی تاقیگه‌كانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاریان كرد و سه‌رسامی و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربری له به‌رانبه‌ر تاقیگه و ئامێره پێشكه‌وتووه‌كانی تاقیگه‌كان.
دواتر وه‌فده‌كه سه‌ردانی به‌رێز پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆيان كرد. لەو ديدارەدا به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه زۆر خۆشحاڵ بوو به‌م جۆره په‌یوه‌ندی و سه‌ردانانه له نێوان زانكۆی كۆیه و كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فت و گشت كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی كادرانی هه‌ردوو لا.
له باره‌ی سه‌ردانی وه‌فدی كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فت د.سۆران سه‌رۆك به‌شی نه‌وت ده‌ڵێت "
كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فت به‌شێكه له كۆمپانیای گاز پرۆمی روسی كه سێهه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له روسیا، ئه‌مرۆ هاتن سه‌ردانی زانكۆمانیان كرد به مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هاوكاری"
هەروەها ده‌ڵێت "ئێمه چه‌ندین جار خوێندكارمان ناردوه بۆ ئه‌م كۆمپانیایه به مه‌به‌ستی مه‌شقی هاوینه و ئەو خوێندكارانهمان كە له وێبونه فیدباكێكی باشیان هه‌بوه‌و زۆر رایان له خوێندكارانمان هه‌بووه، بۆیه ده‌بینین ئه‌مرۆ هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك زانكۆ بتوانین هاوكاری ئه‌م كۆمپانیایه بین بۆ كادیره ناوخۆییه‌كانیان و چ به‌رنامه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنان پێشكه‌ش به كادیره ناوخۆیه‌كانیان بكه‌ین، به مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشبردن و باشتر كردنی ئاستی زانیاری كادیره‌كانی كۆمپانیا ئه‌مه ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌یان بوو بۆ زانكۆمان"
له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان به‌رێز ئایرات به‌رپرسی كێڵگه‌ی نه‌وتی گازپرۆم له كێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌رمیان ده‌ڵێت" ئه‌مه‌وێت زۆر سوپاسی زانكۆی كۆیه و فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی كۆیه بكه‌م بۆ ئه‌م میوانداریه‌و پێشوازیه‌ی لێیان كردین، هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مرۆمان بۆ زانكۆی كۆیه و فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری ئه‌وه‌یه كه له نزیكه‌وه تاقیگه‌كانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری ببینین وه توانا‌و شاره‌زای مامۆستایان ببینین و شێوازی كۆرسهكانیشیان وە شاره‌زاییان له بواری نه‌وت و گازدا ببینین، به‌راستی ئه‌وه‌ی ئێمه بینیمان له گفتووگۆكانمان زانكۆی كۆیه مامۆستای شاره‌زاو لێهاتووی هه‌یه."
ئایرات ده‌ڵێت " به‌راستی تاقیگه‌ی پێشكه‌وتوو و سه‌رده‌میانه‌مان بینی له‌م فاكهڵتیه هیوادارم له قۆناغی داهاتوو بگه‌ینه رێكه‌وتن له گه‌ڵ زانكۆی كۆیه بۆ هاوكاری كردن و په‌ره‌پێدانی كادرانی هه‌ردوولامان"
ئا: بەندى لوقمان
وێنە: دڵشاد كاكەڕەش