وتارى سەرۆكى زانكۆى كۆيە لە وۆركشۆپى هاوبەشى نێوان زانكۆى كۆيە و يەكێتى پەرلەمانتارانى كوردستان

News #1, Issue 29, Apr 2017 | Núcey #1, Jhimarey 29, Mangí 4 Sallí 2017 | نوچەی 1، ژمارەى 29 مانگی 4 ساڵی 2017

4. I believe that we need to discuss and negotiate this issue with the central government before holding any referendum, because firstly, the disputed areas of Kurdistan have not formally been annexed to Kurdistan Region yet; secondly, wide area of Kurdistan has not been liberated yet and they are disputed on between Kurdistan Regional Government and the Iraqi Central Government especially Kirkuk, Tuzkhurmatu, Shengal, and the suburbs of Mosul. Therefore, it is essential to ease the political tension between the Iraqi Central Government and the Kurdistan Regional Government as soon as soon as possible before holding the referendum on dependence.

5. The second stage of negotiation needs to be conducted with our allies, supporters, and the neighboring countries, because we need to be sure about the future of our Region that after holding the referendum it has to be more secure than now not more vulnerable or adding more enemies to it.

6. Now, our Regional Government has closed the door of the local Parliament and this is a weak and negative point to take such a decisive step without it. Hence, all the Regional political parties should take an initiative in any way possible and compromise to one other in order to activate the Parliament and then discuss the issue of conducting and holding a referendum.

7. We have to be ready for any war or military offensive that might occur after conducting the referendum on independence. I wonder whether the Peshmerga forces have all the types of weapons such as (artilleries, tanks, planes to fight) like the Iraqi Central Government forces do?

Therefore, I am afraid that holding the referendum would cause more crises to our Region as it has not considered well.

I don’t want to talk more about this issue here and thus I would like to express my gratitude to you all again and finally I want to remind you that all your speeches and research will be published. Therefore, you have to be concise and discuss all the legal aspects and mechanisms of holding the referendum on independence carefully.

-Thanks-

Assist. Prof. Dr. Wali M. Hamad

Koya University President

May 10th, 2017

The speech of the Koya University President in a shared workshop between the Faculty of Humanity and Social Science/ Koya University and (the MP’s Union of Kurdistan) entitled (the legal dimension of Kurdistan Regional Referendum and the mechanisms towards independence)

In the name of Allah,

Dear Participants of the workshop

Respected Members of Parliament

Dear University Teachers and students

Distinguished Koya University guests

I am so excited today that Koya University is holding this workshop with a group of active Members of Parliament of Kurdistan Region. I think one of the duties of universities throughout the world is to hold such formal discussions and participating in similar academic debates. Hence, today’s discussion is about the future of our Region and the way of governance as well as the mechanisms of being an independent country in this crucial stage.

It is true that a part of this topic and the other aspects of this topic is the duty of the local politicians, political experts and those who are specialized in foreseeing the future of the political events. However, the legal dimensions of this subject needs to be considered carefully, otherwise, it will be against the normal way of holding a referendum in Kurdistan Region (on independence).

I hope that within the discussions and debates of the teachers who are holding this workshop and the questions as well as the comments by the participants will further explain the legal aspect of this issue for all of us. In addition, they will be able to set out this issue for the local politicians and officials of Kurdistan Region to work on it. However, I want to express my viewpoint on this issue in brief on this occasion:

1. Undoubtedly, holding a referendum on independence is a legal right of people in Kurdistan Region.

2. However, we have to consider the political, economic and legal situations for this issue and to what extend they are cooperative and appropriate to hold a referendum on independence without making more troubles and problems for the citizens of Kurdistan Region.

3. We have to be careful if we hold a referendum as a best card in the current situation, as it is likely that we may lose this strongest card and our nation might pay a heavy price by losing it in the short term.

ڕۆژى چوارشەممە ٢٠١٧/٥/١٠ كاتژمێر ١٠ى بەيانى لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە وۆركشۆپى هاوبەشى نێوان زانكۆى كۆيە و يەكێتى پەرلەمانتارانى كوردستان بەڕێوەچوو بە ناونيشانى (رەهەندى ياسايى ريفراندۆمى هەرێمى كوردستان و ميكانيزمى بە دەوڵەت بوون).

لە وۆرك شۆپەكەدا بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە وتەيەكى پێشكەشكرد.

فەرموو وتەكەى سەرۆكى زانكۆى كۆيە بخوێنەوە:

بە ناوى خوداى پەروەردگار

ئامادەبوانى وۆرك شۆپ

ئەندامانى يەكێتى پەرلەمانتارانى كوردستان

مامۆستايان و خوێندكاران

ميوانانى زانكۆى كۆيە

خۆشحالم كە ئەمرۆ زانكۆى كۆيە هەڵدەستێ بە سازدانى ئەم وۆرك شۆپە لەگەڵ كۆمەڵێك لە كەسايەتى و پەرلەمانتارى بەتواناى هەرێمى كوردستان. پێم وايە يەكێك لە ئەرك و كارەكانى زانكۆكان لە دونيا سازدانى گفتوگۆ و بەشدارى كردنە لە كارێكى ئاوەها كە ئايندەى هەرێمەكەمان و بابەتى حوكمرانى و ميكانيزمى چۆنيەتى بە دەوڵەت بوونى كوردستانە لەم قۆناغەدا.

ڕاستە بەشێكى ئەم بابەتە و لايەنێكى ترى ئەم بابەتە كارى سياسيەكانە و ئەو كەسانەيە كە لە زانستە سياسيەكان پسپۆڕو بەتوانا و پێش بينى كەرن، بەڵام رەهەندە ياساييەكانى ئەم بابەتە پاڵپشت ياخود ئەگەر بە وريارى بۆى نەچين دژ دەبێ لەگەڵ چۆنيەتى بەڕێوەچوونى بابەتى ڕيفراندۆمى هەرێمى كوردستان (بۆ سەربەخۆيى).

هيوادارم لەميانەى قسە و بۆ چوونەكانى مامۆستايانى ئەنجام دەرى ئەم وۆرك شۆپە و قسە و موداخەلە و پرسيارەكانى ئامادەبوان زياتر بابەتەكە لە ڕووى ياساييەوە بۆ هەموومان ڕوون بێتەوە وە بتوانين پێش چاو ڕوونيەكيش بدەينە بەرپرسان و سياسەت مەدارانى ئەم هەرێمە بۆ كاركردن لەسەرى. بەڵام بە كورتى دەمەوێ لەسەر ئەم بابەتە چەند شتێك بڵێم وەك بۆچوونى خۆم:-

١- ڕاستە ڕيفراندۆم و سەربەخۆبوون مافێكى بێ قەيد و شەرتى خەڵكى هەرێمى كوردستانە، وەك ماف.

٢- بەڵام دەبێ بزانين هەلومەرجە سياسى ، ئابورى ، ياساييەكان چەندە هاوكار و لەبارن بۆ ئەنجام دانى ڕيفراندۆم بەبێ دروست بوونى گرفتى گەورەتر بۆ خەڵكى هەرێمى كوردستان.

٣- دەبێ بزانين ڕيفراندۆم ئەگەر وەك كارتى فشاربێت لەم بارودۆخە هيچ دوورنيە لە دەستى بدەين كە ميللەتەكەمان زيانى گەورە دەكات لە لەدەست دانى ئەم كارتە بۆ داهاتوويەكى نزيك.

٤- بە بۆچوونى من دەبێ پێشى ڕيفراندۆم گفتوگۆ بكەين، سەرەتا لەگەڵ ناوەند (چونكە لەلايەك ناوچە كوردستانيە دابڕێندراوەكان بە تەواوى نەگەڕاونەتەوە سەر هەرێم، ناوچەيەكى زۆر لە خاكى هەرێم ئازاد نەبووە كێشەى لەسەرە وە بەتايبەتى كركوك و توزخورماتوو خوارتر و شەنگال و ناوچەكانى دەوروبەرى موصل)، بۆيە چەند دەكرێ دژايەتى ناوەند كەم كەينەوە.

٥- قۆناغى دووەمى گفتۆگۆ لەگەڵ دۆستان و پشتوانان و دەوروبەر چونكە ئێمە دەبێ لە ئايندەى ئەم هەرێمە تاڕادەيەك دڵنيابين كە دواى ڕيفراندۆم ئارامتربێت لە ئێستا نەوەك ئاڵۆزتر و دوژمنانى زياترى بۆ پەيدابێت.

٦- ئێستا لاى ئێمە دەرگاى دەزگايەكى شەرعى ئەم هەرێمە داخراوە كە پەرلەمانە بە هيچ شێوەيەك لە قازانجى هەنگاوى ئاوا گەورەو چارەنوس ساز نيە، بۆيە دەبێ بە هەرشێوازێك كە گونجاوەو لايەنەكان لەسەرى دەتوانن ڕێك بكەون و كاراى بكەنەوە هەنگاوى پێش باس كردن و خۆ ئامادەكردن بێت بۆ ڕيفراندۆم.

٧- دەبێ خۆمان بۆ ئەگەرى شەڕ و ئاژاوەيەك ئامادەبكەين كە دوورنيە دواى ڕيفراندۆم و سەربەخۆيى بەرۆكمان بگرێت. دەپرسم هێزى پێشمەرگەى كوردستان بۆ پارێزگارى لە حكوومەت بەقەد حكومەتى ناوەند و دەوروبەر (تۆپ و تانك و فرۆكەى) هەيە؟.

بۆيە من مەترسيم هەيە كە ئەم بابەتە گرفتى ترى بەدواوە بێت ولە هەموو ڕەهەندەكانەوە لێكدانەوەى بۆ نەكرابێت چونكە دەبێ بترسين بۆ ئەوەى بوێربين.

وەمن زياتر قسەناكەم دووبارە بەخێربێن و دەست خۆشيتان لێ دەكەم وە هەموو بابەت و مداخەلەكان دواتر بڵاودەكەينەوە بۆيە دەبێ وورد تاوتوێ ى هەموو لايەنەكانى ياسايى و ميكانيزمى ئەنجام دانى ڕيفراندۆم و سەربەخۆيى بە ئاگاداريەوە بكەن.

پ.ى.د. وەلى محمود حمد

سەرۆكى زانكۆى كۆيە

٢٠١٧/٥/١٠

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ

وێنە : دڵشاد كاكەڕەش