ناوى خوێندكارانى وەرگيراو بە سيستەمى راستەوخۆى زانكۆيى و پارالێل لە فەكەڵتى پەروەردە

News #04, Issue 35, Nov 2017| Núcey #04, Jhimarey 35, Mangí 11 Sallí 2017 | نوچەی 4، ژمارەى 35 مانگی 11 ساڵی 2017

بەڕێوەبەرايەتى تۆمارى گشتى زانكۆى كۆيە ئەو خوێندكارانە ئاگادار دەكاتەوە كە ناويان گەراوەتەوە بە گوێرەى فايلەكانى هاوپێچ كە لە خوارەوەيە و پێكهاتووە لەو خوێندكارانەى فۆرمى راستەوخۆى زانكۆييان پركردبۆوە بۆ دووەمجار، هەروەها ئەو خوێندكارانەى بە پارالێل تقديمى بەشەكانى فەكەڵتى پەروەردەيان كردبوو پێويستە لە نزيك ترين كاتدا سەردانى بەشەكانيان بكەن بۆ چەسپاندنى ناوەكانيان بە پێچەوانەوە ئەو مافەيان نامێنێت و خوێندكارى تر شوێنى دەگرێتەوە بە گوێرەى ڕێزبەنديەكە.

تێبينى /

١- ئەو خوێندكارانەى لە بەرامبەر ناوەكانيان نوسراوە چەسپێندراو، ئەوانە تۆماركراون و ئێستا خوێندكاران.

٢- ئەو خوێندكارانەى لە بەرامبەر ناوەكانيان نوسراوە ليستى سەرەتايى، پێويستە سەردانى بەشەكانيان بكەن بۆ چەسپاندنى ناوەكانيان.

٣- ئەو خوێندكارانەى لە بەرامبەر ناوەكانيان نوسراوە چاوەروانى، ئەگەر خوێندكارێك لە ليستى سەرەتايى ناوەكەى نەچەسپاند بە گوێرەى ڕێزبەندى، خوێندكارانى چاوەڕوان دەچنە شوێنەكانيان.

٤- ئەو خوێندكارانەى لە بەرامبەر ناوەكانيان نوسراوە هەڵوەشاوە، واتە ئەو خوێندكارانە ناويان ناگەڕێتەوە لە زانكۆى كۆيە.

بينينى ناوەكان كليك لەو فايلانەى خوارەوە بكە