مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە بەشدارى كۆنفرانسێك دەكات لە ئەمريكا

News #05, Issue 32, Augest 2017| Núcey #05, Jhimarey 32, Mangí 8 Sallí 2017| نوچەی 5، ژمارەى 32 مانگی 8 ساڵی 2017

بەرێز م.ى.ئاكۆ كاكەرەش مامۆستاى لە يەكەى وۆركشۆپى فەكەلتى ئەندازيارى بەشدارى كۆنفرانسێكى زانستيى دەكات لە وڵاتى ئەمريكا.

كۆنفرانسەكە لە شارى ئۆرلاندۆى ويلايەتى فلۆريدا لە ولآتى ئەمريكا بەڕێوەچوو لە رۆژانى ٨ / ٧ / ٢٠١٧ تا ١١ / ٧ / ٢٠١٧ بە ناونيشانى (21st World Multiconference on Systemics, Cybernetics and Informatics: WMSCI 2017).

مامۆستا ئاكۆ سەبارەت بە بەشدارى كردنەكەى دەڵێت " وەك مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە كە ئامانجم پێشكەوتن و ناوداربوونى زانكۆى كۆيەيە ، بەشداريم كرد لەم كۆنفرانسە لەولاتى ئەمريكا ، ئامانجى بەشداريكردنەكەم دەست كەوتى زانستى بوو بۆ خۆم و بۆ زانكۆكەم بەوپێيەى كە ماوەى سەفەرەكەم نزيكەى دەرۆژ بوو لەم دە رۆژە چوار رۆژى لەناو تەيارەبووم واتا بەڕێگاوە بووم چوار رۆژيش بەشدار بووم لە بەڕێوە چوونى كۆنفرانسەكە . ئەوەش بەڵگەيە لەسەر ئەوەى كەمن تەنها بۆ دەست كەوتى زانستى ئەم سەفەرەم ئەنجام داوە"

سەبارەت بە بەشداربوانى كۆنفرانسەكە مامۆستا ئاكۆ دەلێت " نوێنەرى ٤٧ ولاتى جيهان بەشداربوون لەم كۆنفرانسە يان بەواتايەكى تر لە ٤٧ ولاتى جيهانەوە خەلك بەشدارى لەم كۆنفرانسە كردبوو . كە ماوەى چوار رۆژى خاياند "

سەبارەت بە خەلات كردنى لەلايەن ليژنەى بەڕێوەچوونى سيمينارەكە دەڵێت "بەمەبەستى وەرگرتنى خەلات نەچوو بووم بۆ ئەم چالاكيە ئامانجم ئەوەبوو وەك كوردێك و مامۆستايەكى زانكۆيەكى كوردستان كە زانكۆى كۆيەيە بەشدارى ئەم كۆنفراسە بكەم . بەڵام لەوێدا توانيمان سەرنجى بەشداربوان بۆ لاى خۆمان رابكێشين و لەلايەن ليژنەى سەرپەرشتى كردنى كۆنفرانسەكەوە دوو خەلآتيان پێ بەخشيم خەلاتى ( باشترين پەيپەرو خەلآتى باشترين پێشكەش كار) وە بابەتەكەى من و تەواوى بابەتەكان بريارە لەم سايتە بلاو بكرێتەوە. بۆ بينينى سايتەكە كليك لێرە بكە.

لەبارەى تێچوونى سەفەرەكەيەوە مامۆستا ئاكۆ دەڵێت" جگە لە كڕينى بليتى تەيارە سەرجەم تێچووى سەفەرەكەم لە ئەستۆى خۆم بوو. زۆر سوپاس بۆ زانكۆ كۆيە ، بەتايبەتى سەرۆكى زانكۆو هەردوو جێگرەكەى و ڕاگرى فەكەڵتى ئەندازيارى . كە تێچووى بليتى تەيارەيان بۆدابين كردم و پشتيوانى مەعنەويان كردم "

ئاكۆ كاكەڕەش عومەر

نازناوى زانستى : مامۆستاى ياريدەدەر

پسپۆڕى ورد : ئامێرە كشتوكاڵيەكان

ژمارەى توێژينەوە بڵاوكراوەكان : ٤

چەند ساڵە مامۆستاى زانكۆيە : ٣

شوێنى كارەكەى : يەكەى وۆركشۆپ لە فەكەڵتى ئەندازيارى

بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە

ئامادەكردنى : محەمەد مەغديد