وۆركشۆپێكى بەشى كيلينيكەڵ سايكۆلۆجى بەڕێوەچوو

News #11, Issue 29, May 2017 | Núcey #11, Jhimarey 29, Mangí 5 Sallí 2017 | نوچەی 11، ژمارەى 29 مانگی 5 ساڵی 2017

ڕۆژى دووشەممە ٢٠١٧/٥/١٥ بەشى كلينكەڵ سايكۆلۆجى وۆركشۆپێكى بەڕێوەبرد كە پێكهاتبوو لە ژمارەيەك چالاكى جۆراوجۆرى خوێندكاران و مامۆستايانى بەشەكە.

كاتژمێر ١٠ى بەيانى لە هۆڵى كتێبخانەى ناوەندى وۆركشۆپەكە دەستى پێكرد بە ئامادەبوونى بەرێزان سەرۆكى زانكۆ و ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ و ژمارەيەك لە مامۆستايانى زانكۆمان.

سەرەتا بەڕێز د.ويدا نامدارى سەرپەرشتيارى چالاكيەكە، باسى لە چالاكيەكەيان كرد بۆ مێوانان و پرۆژەى خوێندكارانى باسكرد كە لە وۆركشۆپەكەدا خستبوويانە ڕوو.

وۆركشۆپەكە پێكهاتبوو لە ژمارەيەك چالاكى جۆراوجۆر :

- كردنەوەى پێشانگاى خوێندكارانى بەش.

- كردنەوەى پێشانگايەك بەناونيشانى داهێنان بەسەرپەرشتى د.ويدا نامدارى.

- سمينارێك بە ناونيشانى داهێنان.

- سمينارى خوێندكار ساوێن حوسێن بە ناونيشانى Self- Esteem

-سمينارى بەرێز ئەبووبەكر جاف بە ناونيشانى دەروازەيەك بۆ دەرونشيكارى لاكان.

ئەم وۆركشۆپەى بەشى كلينكەڵ سايكۆلۆجى تاوەكو كاتژمێر ٥ى ئێوارە بەردەوام بوو.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ

وێنە : كاردۆ محەمەد