سمينارێك لەبارەى چۆنێتى بەكارهێنانى گووگڵ سلايد پێشكەشكرا
News #13, Issue 26, Feb 2017 | Núcey #13, Jhimarey 26, Mangí 2 Sallí 2017 | نوچەی 13، ژمارەى 26 مانگی 2 ساڵی 2017
سيمينارێك بە ناونيشانى (Haw to use google slides) واتە (چۆنێتى بەكارهێنانى گووگڵ سلايد) بۆ مامۆستايانى فەكەڵتى پەروەردە پێشكەشكرا.
لە هۆڵى مامۆستا تاهير بەكر لە فەكەڵتى پەروەردە رۆژى دووشەممە ٢٠١٧/٢/٢٧ بۆ ماوەى كاتژمێر و نيوێك بەرێز م.ى.محەمەد سەيد گوڵ بەرپرسى دڵنيايى جۆرى فەكەڵتى پەروەردە سمينارێكى بۆ مامۆستايانى فەكەڵتيەكە لەبارەى چۆنێتى بەكارهێنانى گووگڵ سلايد پێشكەشكرد.
بەرێز م.محەمەد دەلێت " ئەم سمينارە لە ميانەى سيمينارە بەردەوامەكانى نوسينگەى دڵنيايى جۆرى فاكەڵتى پەروەردەبوو. تێيدا باسم لە هەنگاوەكانى زانكۆى كۆيە بۆ بە ئەليكترونى كردنى سيستەمى دڵنيايى جۆرى و ئامانجەكانى بەكارهێنانى گووگل سلايد لە كاتى دانان و پێشكەشكردنى سيمينار و ۆورك شۆپەكان. زانيارى سەبارەت بە گۆڤارى سيمينارەكانى زانكۆى كۆيە كە مامۆستا (كارۆلينا ) سەرپەرشتيارى دەكات و چيتر هەموو سيمينارێك كە پێشكەش دەكرێت لە زانكۆ ڕاستەوخۆ لە وێب سايتى جيهانى گووگلدا بڵاو دەبێتەوە و بەردەستە بۆ هەموو ئەكاديمييەك."
هەروەها دەلێت " پاشان هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ مامۆستايان چۆنێتى بەكارهێنانى ئەو سيستەمەمان خستە ڕوو و وەڵامى پرسيار و تێبينييەكانمان دايەوە."
فه‌که‌ڵتی په‌روه‌رده
فه‌که‌ڵتی په‌روه‌رده فهکهڵتیيهکی چالاک و كارایه له‌بره‌ودان به‌خوێندن وه‌کو پڕاکتیزه‌کردنێکی پڕۆفیشناڵانه، له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له ڕێگه‌ی وانه‌وتنه‌وه و توێژینه‌وه و خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌كی نموونه‌یی، که ئه‌مانه‌ش ئازادی، دیموکراسی، یه‌کسانی و شکۆی مرۆڤایه‌تی ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
فه‌که‌ڵتی په‌روه‌ردە هه‌وڵی به‌ره‌وپێش بردنی جۆری خوێندن و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات له‌ڕێگه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌ی جۆری و توێژینه‌وه و بره‌وپێدانی پیشه‌یی.
فەکەڵتی پەروەردە ناسراوه بە پێشەنگ بوون له بواری خوێندن و پڕاکتیزەکردنی پەروەردەی شارستانی، تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی خوێندکاران، مامۆستا و پەروەردە و بەرەوپێشچوونی بەردەوام- بەتایبەتیش لهژینگەی شارستانی فرە ڕه‌گه‌ز و په‌ره‌پێدانی قۆناغه سه‌رتاییه‌كانی منداڵی، هەروەها پرسه‌كانی ده‌ستگه‌یشتن به خزمه‌تگوزاری و یەکسانی و کواڵیتی خوێندن هه‌ر لە باخچەی ساوایانەوە تاوه‌کو پۆلی 12ى ئامادەيى .
لێرەدا،فەكه‌ڵتی و خوێندکاران بەیەکەوە کار دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە گرنگانەی کە ئه‌مڕۆ ڕووبەڕووی بواری پەروەردە دەبێتەوە. ئەم ژینگە هاریکار و چالاكه یارمەتی خوێندکاران دەدات بۆ برەودان بەو شارهزاییانەی کە پێویستیانە بۆ ئەوەی ببن بە پڕۆفیشناڵی پەروەردەیی پێشەنگ، تاوەکو لەگەڵ بەرەوپێشچوونە بەردەوامەکانی هەرێمدا هەنگاو بنێن و یارمەتی بنیاتنانەوەی وڵات بدەن. لە چوارچێوەى ئاوێتەكردنى بەشە هاوشێوەكان، فەكەڵتى پەروەردە لە ساڵى ٢٠١٠ دامەزراوە و پێكهاتووە لەم بەشانە (زمانى كوردى، زمانى عەرەبى، زمانى ئينگليزى، سكوڵى پەروەردەى وەرزش، مێژوو، جوگرافيا، پەروەردەى ئايينى، باخچەى ساوايان ، هەروەها پەروەردەى بنەڕەتى ئێواران) لە خۆدەگرێت.
بۆ زانيارى زياتر لە بارەى ئەم فەكەڵتيەوە كليك لێرە بكە.
وێنەكان : محەمەد مەغديد
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ