هەواڵى هەشتەم

نوێنەرى ڕێکخراوى تۆڕى گەشەپێدانى یاسایى لە کوردستاندا سەردانى زانكۆى كۆيە دەكات

کاژێر (10:30) ى پێشنیوەڕۆى ڕۆژى یەکشەممە (16/11/2014) لە سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە بەڕێز (د. دیلان مەجید ڕۆستەم) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانست و خوێندنى باڵا پێشوازى لە بەڕێز (کاروان عەسکەرى) لە ڕێکخراوى (تۆڕى گەشەپێدانى قانون لە کوردستاندا- Network for Legal Development in Kurdistan) کرد. مەبەستى سەردانى کردنى بەڕێزیان بۆ هاوکاریکردن و هەمەهانگى یەکترى بوو لەگەڵ ڕێکخراوە بۆ خزمەتکردنى زیاترى بوارى یاسایى و هاوبەشى کردنى مامۆستا و خوێندکارانى بەشى یاساى زانکۆى کۆیە لەگەڵ تۆڕەکە. دواتر لە کۆبوونەوەکى هاوبەشدا لەگەڵ مامۆستایانى بەشى یاسا لە زانکۆى کۆیە کە بە ئامادەبوونى بەڕێز (د. دیلان مەجید ڕۆستەم) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانست و خوێندنى باڵا بەڕێووە چوو، سەرەتاى کۆبوونەوەکە (عەسکەرى) ڕایگەیاند: ڕێکخراوەکەمان تازەیە لە ساڵى 2013 لە بەریتانیا لەلایەن کۆمەڵێک پارێزەر دامەزراوە، ئەنداممان لەم ماوە کەمەدا لە زۆر وڵاتانى جیهاندا هەیە. مەفهموى سەرەکى دامەزراندنى ڕێکخراوەکەمان گەشەکردنى یاسایە، چونکە یەکێتى ئەوروپا تەرکیزى زۆرى لەسەر گەشەکردنى یاسادا هەیە. ڕێکخراوێک نییە لە ئەوروپا کار لەسەر گەشەکردنى یاسا نەکات.

لەبەشێکى دیکەى وتەکەیدا وتى: مەبەستمانە پەیوەندى زیاتر هەبێت لەنێوان یاساناس و پارێزەرەکان بۆ بوونى دیالۆگ و زیادکردنى هۆشیارى یاسایى و گەشەکردنى یاسایى لە جیهان بەگشتى و لە کوردستان بەتایبەتى بۆ ئەوەى بتوانین خزمەت بە گەلى کورد بکەین.

وتیشى: ڕێکخراوەکەمان دەیەوێت پڕۆفشناڵانە کار بکات و ڕێکخراوێکى سەربەخۆیە و هەمووان بە خۆبەخشى کاردەکەن، کارى ئێمە کارى تۆڕە، بۆ ئەوەى بەیەکەوە کار بکەین و بەشداربین، مەبەستیشمانە مامۆستا و خوێندکاران بێنە ناو تۆڕەکە بەتایبەتى خوێندکارانیش کە دەمانەوێت سوود لە توانا و وزەى ئەوانە وەربگرین، چونکە ئەوان سەرمایەن. مەبەستیمانە بزانین بۆچوونى ئێوە چییە؟ چ بکەین بۆ ئەم تۆڕە؟

یەکێک لەکارە سەرەکییەکانى ڕێکخراوەکە درووستکردنى وێب سایدێکى هاوچەرخە کە هەموو یاساکانى تێدابێت و مەبەستمان هاوکارى ئێوەیەو هاوکارى خوێندکارانە کە دەتوانین زۆر سوودى لێوەربگرین، ئەم سایدە دەبێتە سەرچاوەیەکى بەهێزى دەقە یاساییەکان بۆ مامۆستایان و خوێندکاران.

لەبەشێکى کۆبنەوەکەدا بەڕێز (د. دیلان مەجید ڕۆستەم) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانست و خوێندنى باڵا وتى: تاکە کەس دەتوانێت ڕۆڵى سەرەۆکى هەبێت لەم ڕێکخراوەدا کە دەبێتە کارایى ئەو کەسە و سەرخستنى پرۆسەکە. هەورەها وتى: ساڵانە زیاتر لە 500 خوێندکار لە بەشی یاسای زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەردەچن و روو لە بازاری کاری ناو خۆیی دەکەن. گرنگە زانکۆى کۆیە بەشى یاسا بگۆڕێت بۆ بەشێک کە لەگەڵ سیستەمى جیهانى و بازاڕ بگونجێت، بۆ ئەوەى جیاش بکرێتەوە لە زانکۆکانی دیکە و بۆشایی لە لایەنە هەنووکەیەکانی هەرێمی کوردستان وەکۆ یاسای زەویی، سامانە سروشتیەکان، مافی مرۆڤ و هتد.. بۆیە پێویستە پلانى درێژخایەنمان هەبێت، بیرۆکەى نوێمان هەبێت بە جۆرێک گرنگى پێبدەین کە لە جیهانى ئەمڕۆماندا زۆر گرنگن و پێویستى بازاڕن. نەوەک هەموو بەشەکان کۆپى کراوى یەکترى بن.

د. دڵشاد ڕاگرى فاکەڵتى زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتییەکان وتى: گەورەترین کێشەى ئێمە زمانە، یاسا لەم وڵاتەدا بە عەرەبییە. خوێندکارانى ئێمەش عەرەبى نازانن، بۆیە پێویستمان بە لێژنەو بودجەى پێویست هەیە بۆ یاساکان، زۆر بە پێویستى دەزانین دەستەواژەکان یەکبخرێن و هەر کەس و بە ئارەزووى خۆى دەستەواژەیەک دانەنێتب. بەڕێز (د. دیلان مەجید ڕۆستەم) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانست و خوێندنى باڵا وتى پێوستە بەشەکان بۆ کار کردن لە سەر ئەم بابەتانە پرۆپۆزلی توێژینەوەی ئاکادمی ئامادە بکەن و بە بلاوکراوەی زانستی تیشک لەسەر ئەم کەم و کۆڕییانە بەخەن.

لە کۆتایشدا (کاروان عەسکەرى) وتى: ئێمە (2) جۆر پەیوەندى درووست دەکەین، یەکەمینان شەخسیە هەمووان دەتوانن وەکو کەسێک بەشداربن لە ڕێکخراوەکەو ببنە ئەندام. دووەمیشیان کەسانى مەعنەوى کە مەبەستمان زانکۆو دەزگاکانى دیکەى حکومەتە، بۆیە دەتوانن کام لا بە پەسەند دەزانن بەشداربن.

لە کۆتایشدا بەشى یاسا لە زانکارى هاوبەش بەیەکەوە ئەنکۆى کۆیە بڕیايردا بەشدار بێت لە ڕێکخراوى (تۆڕى گەشەپێدانى یاسایى لە کوردستاندا- Network for Legal Development in Kurdistan). کۆبوونەوەى دیکە لەم بارەیەوە ئەنجام بدەن جام بدەن

( گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى))