شاندى زانكۆى كۆيە سەردانى زانكۆى AGH بۆ زانست و تەكنۆلۆژياى كرد
News #02, Issue 41, May 2018| Núcey #02, Jhimarey 41, Mangí 5 Sallí 2018 | نوچەی 02، ژمارەى 41 مانگی 5 ساڵی 2018
شاندى زانكۆى كۆيە كە پێكهاتووە لە سەرۆكى زانكۆ و راگرى فەكەلتى ئەندازيارى بە مەبەستى بەشداريكردن لە يادى دامەزراندنى زانكۆى وارشۆ لە پۆڵەندان، سەردانى زانكۆى زانكۆى AGH بۆ زانست و تەكنۆلۆژيايان كرد.
ڕۆژى ٢٠١٨/٥/٢١ هەريەك لە بەڕێزان پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و پ.ى.د.محەمەد حەسيب زەنگەنە راگرى فەكەڵتى ئەندازيارى گەيشتنە شارى كراكۆف، كاتژمێر ١٠:٣٠ خولەكى بەيانى زانكۆى AGH كۆبوونەوەيەكيان ڕێكخست بۆ شاندى زانكۆى كۆيە بە ئامادەبوونى بەڕێز نوێنەرى حكومەتى هەرێم لە پۆڵەندا.
بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە دەڵێـت " ئەو ديدارە بووە دەرەفتێكى گرنگ بۆ ئەوەى هەردوو زانكۆ باسى توانا ئەكاديميەكانيان بۆ يەكتر بخەنەڕوو، هاوكات لە ديدارەكەدا شێوازى ئەنجامدانى كارى هاوبەش باسكرا لە چوارچێوەى ئەم خاڵانەى خوارەوە :
يەكەم: گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسى خاڵەكانى ياداشتنامەى نێوان هەردوو زانكۆ.
دووەم: كاركردن لە چوارچێوەى بەرنامەى ئيراسمۆس پڵەس.
سێيەم: ئەنجامدانى كارى زانستى هاوبەش لە نێوان هەردوو زانكۆ بە تايبەت بوارەكانى ئەندازيارى نەوت، جيۆتەكنيك و شارستانى.
چوارەم : بڵاوكردنەوە و ئەنجامدانى هەڵسەنگاندنى توێژينەوە لە گۆڤارى ئارۆ."
دواى ئەم ديدارە، شاندەكە سەردانى تاقيگەكانى خوێندنى بەرايى و باڵاى لە فەكەڵتيە جياجياكانى زانكۆكە كرد كە ئامێرى ئاست بەرز و پێشكەوتووى لەخۆگرتبوو.