(2) کۆنفڕاسێكى هاوبەش لەنێوان زانكۆى كۆيە و كۆمەڵەى كارگێڕیى زانستيى عێڕاقى بەڕێوە چوو
لە ڕێكەوتى 18 و 19 / 11/ 2020 لە هۆڵى سەرۆكايەتيى زانكۆی کۆیە، چوارەمين كۆنفڕاسى زانستيى هاوبەش لە نێوان (كۆمەڵەى كارگێڕى زانستيى عێڕاقى ) و ( بەشى كارگێڕى لە فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتيى و كۆمەڵايەتييەكان ـ زانكۆى كۆيە ) بە بەشداری چەندان توێژەری ناوخۆیی و عێراقی بە ناونيشانى "بەڕێوەبردنى سەرچاوەكان ئامانجێكى ستراتيژييە بەرەو كۆمەڵگەيەكى باشتر"، بەڕێوەچوو.
لە دووەم ڕۆژی کۆنفرانسی هاوبەشی نێوان زانكۆى كۆيە و كۆمەڵەى كارگێڕیى زانستيى عێڕاقى، دوای تاوتوێکردن و خوێندنەوەی ڕاسپاردەکانی کۆنفڕانس، خەڵات و بڕوانامە بە بەشداربووان و توێژەران بەخشرا.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن
وێنە: دڵشاد کاکەڕەش